حوكمی حیجز كردن و دیاری كردنی جێگا لەمزگەوتدا لەڕۆژی هەینیدا چیە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی حیجز كردن و دیاری كردنی جێگا لەمزگەوتدا لەڕۆژی هەینیدا چیە ؟

حیجز كردن و دیاری كردنی جێگا درووستە بەمەرجێك :
ئەو كەسە لەمزگەوتدا بێت ، وەك ئەوەی جێگایەك حیجز بكات و بچێت بۆلایەكی مزگەوتەكە بەمەبەستی ئەوەی بەتەنها قورئان بخوێنێـت خەڵك لێی تێك نەدەن .
وە بە مەرجێكی تر : گەر ویستی بگەڕێتەوە بۆ جێگای یەكەمی ،پێویستە لەسەری زوو بگەڕێتەوە ، چونكە گەر دوا بكەوێ دواتر دەبێت بەسەر كەسانی تردا تێپەڕێت ، مەگەر مزگەوتەكە دەرگایەكی هەبێت لەپێشەوە بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ جێگاكەی ، لەو حاڵەتەدا هیچ كێشەیەكی تێدا نی یە چاوەڕێ‌ بكات تاوەكو هەر كاتێك ئارەزووی لێ بوو پاشان دەردەچێ‌ لەمزگەوت و لەدەرگای پێشەوە بڕوات بۆ جێگاكەی خۆی .
محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله -

سەردان: ٢,٤٥٥ بەش: ئادابەکانى مزگەوت