ئایا دروستە لەناو مزگەتدا و لەکاتی بانگدا باسی شتی دونیایی بکەین ؟ وە ئایا دروستە لەکاتی بانگدا سەلام لەیەک بکەین و تەوقە بکەین ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لەناو مزگەتدا و لەکاتی بانگدا باسی شتی دونیایی بکەین ؟ وە ئایا دروستە لەکاتی بانگدا سەلام لەیەک بکەین و تەوقە بکەین ؟

ئیمامی الحاكم لە ( المستدرك :4/359 ]ـدا فەرموودەیەکی لەئەنەسی کوڕی مالیکەوە گێڕاوەتەوە و دەڵێ پێغەمبەری خوا ـ ـ فەرمووی : ( يأتي على الناس زمان يتحلقون في مساجدهم وليس همتهم إلا الدنيا ، ليس لله فيهم حاجة فلا تجالسوهم )، هذا حديث صحيح ولم يخرجاه . قال : الذهبي في التلخيص :صحيح.
واتە :
سەردەمێک دێت بەسەر خەڵکدا کۆمەڵ دەبەستن لەمزگەوتدا و هیچ ئامانجێکیان نی یە جگە لەدونیا ، خودا هیچ پێویستی بەوانە نی یە ، بۆیە لەگەڵیان دامەنیشن .
وەئەم فەرمودەیە بەڵگەیە لەسەر خراپێتی ئەم کارە ؛ چونکە مزگەوت بۆ شتی دونیایی دروست نەکراوە ، بەڵکو بۆ نوێژ و عیبادەت و زیکر و قورئان خوێندن و ئیعتکاف...هتد دروست کراوە ، سەڕای ئەوەی باسمان کرد لەچەند فەرموودەیەکدا فەرمان کراوە بە وەڵام دانەوەی بانگ و وتنەوەی لەگەڵ بانگ بێژدا ، لەوانە : ئەو فەرموودەیەیی کە ئیمامی مسلم لە صەحيحەکەیدا : 384 ، فەرموودەیەکی لە ـ عمرو بن العاص ـ رضي الله عنه ـ گێڕاوەتەوە کە گوێی لە پێغەمبەری ـ ـ بووە دەیفەرموو : ( إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول ثم صلوا عليّ ، فإنّه من صلى عليّ صلاة صلى الله عليه بها عشرا ، ثم سلوا الله لي الوسيلة ، فإنها منزلة في الجنة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله وأرجو أن أكون أنا هو ، فمن سأل لي الوسيلة حلت له الشفاعة ").
واتە: كاتێ‌ گوێتان لە بانگ بوو، بانگ بێژ چی ووت بیڵێنەوە، لەپاشان سڵاواتم لەسەر بدەن، چونكە هەركەس یەك سڵاواتم لەسەر بدات خوا دە سڵاواتی لەسەر ئەدا، لەپاشان داوای وەسیلەم بۆ بكەن لە خوا، وەسیلە پلەیەكە لە بەهەشت بۆ یەكێك لە بەندەكانی خوا نەبێ‌ بۆ كەسی تر نیە، بە هیوام ئەو بەندەیە من بم، جا هەركەس داوای وەسیلەم بۆ بكات شەفاعەتی منی بۆ ڕەوا دەبێت.
تێبینى : بەڵام کاتێک بانگبێژ دەگاتە (حي علی الصلاة) و (حي علی الفلاح) لەو کاتەدا سوننەتە بڵێیت (لاحول ولا قوة الا بالله).
وەبەنیسبەت سەلام کردن و تەوقە کردنەوە ، دروستە و هیچی تێدا نی یە و بەشێکن لەگوێڕایەڵی خودا و نابنە ڕێگر لەوەڵامدانەوەی بانگدا ، دەگونجێ وەڵامی سەلام بداتەوە و تەوق بکات و لەهەمات کاتیشدا وەڵامی بانگ بداتەوە .
وە پێویستە لەسەر موسوڵمان دوور کەوێتەوە لەو شتانەی کەدەبێتە ئەزیەت دانی نوێژ خوێنان و ئەوانەش کەقورئان دەخوێنن یاخود ئەوانەی خەریکی زیکر کردنن ، وبێگومان یەکێک لەخراپەکان کەلەنێو مزگەوتەکاندا ئەنجام دەدرێت قسەی دونیاییە ؛ چونکە دەبێتە هۆی تەشویش دروست کردن و کەسانی دەورو بەریان ناتوانن بەو هۆیەوە نوێژ و قورئان خوێندنەکیان وەک پێویست ئەنجام بدەن .
ئیمامی النسائي لە ( السنن الكبرى 5/32) فەرموودەیەکی لەژێر ناونیشانی : (ذكر قول النبي لا يجهر بعضكم على بعض في القرآن) لە ـ حازم التمار عن البياضي ـ گێڕاوەتەوە کەپێغەمبەر ـ ـ هات و خەڵک نوێژیان دەکرد و دەنگیان بەرز بوبووەوە ، فەرمووی : ( إن المصلي يناجي ربه فلينظر ماذا يناجيه به ، ولا يجهر بعضكم على بعض في القرآن ") .
واتە : نوێژ خوێن لەگەڵ خودای خۆیدا قسە دەکات با بزانێت چی دەڵێت لەگەڵ خوادا ، وبا هەندێک لەئێوە دەنگتان بەرز نەکەنەوە بەسەریەکدا لەکاتی قورئان خوێندندا .
وە ـ ابْنِ مُحَيْرِيزٍ ـ رحمه الله ـ دەڵێ : پێغەمبەر ـ ـ فەرمووی : ( الْكَلامُ فِي الْمَسْجِدِ لَغْوٌ إلا لِمُصَلٍّ أَوْ ذَاكِرِ رَبِّهِ أَوْ سَائِلِ خَيْرٍ أَوْ مُعْطِيه ) . [مصنف عبد الرزاق ج :8 باب كلام عكرمة] .
واتە : قسەکردن لەمزگەوتدا لەغوە و خراپە مەگەر بۆ نوێژ خوێن نەبێت یاخود کەسی زیکری خودا بکات یاخود داوای شتێکی باش بکات یاخود شتێکی باش ببەخشێت ، والله تعالى أعلم وصلى الله على سيدنا محمد والحمد لله رب العالمين .

سەردان: ٣,٣٣٤ بەش: ئادابەکانى مزگەوت