دروست کردنی خواردن و دابەش کردنی لەڕۆژی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەردا صلی الله علیه وسلم : ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروست کردنی خواردن و دابەش کردنی لەڕۆژی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەردا صلی الله علیه وسلم
پرسیار:

لەلای ئێمە عادەتێک هەیە ، ئەویش ئەوەیە کە لەڕۆژی دوانزەی (ربيع الأول)دا خەڵک خورادن دروست دەکەن ، وبەسەر دراوسێکاندا دابەشی دەکەن ، وئێمە پیرۆزبایی لە دراوسێ و خزم و کەس و کار دەکەین وەک خۆشی دەربڕنێک لەیادی مەولودا ، ئایا بۆمان هەیە بەردەوام بین لەسەر ئەم کارانەی ئامەژەمان پێ کرد ، وئایا لەو خواردنە بخۆین ؟

ئەو کارە دروست نی یە ، بەڵکو بیدعەیە ؛ چونکە پێغەمبەر ـ ـ و هاوەڵانی بەڕێزی ئەو کارەیان نەکردووە ،و پێغەمبەر ـ ـ کاتێ لەژیاندا بوو کاری وای نەکرد ، وفەرمانیشی پێ نەکردووە ، لەکاتێکدا ئامۆگارکارترین مرۆڤەکان بوو ، وزاناترین مرۆڤ بوو ، ولەهەموو خەڵک سوور تر بوو لەسەر خێر ، خۆ ئەگەر ئەو کارە خێر بوایە ، ئەوا پێغەمبەر ـ ـ ئەنجامی دەدا ، یاخود خەڵکی بۆ هان دەدا ، وهەروەها خولەفائی ڕاشدین ـ کەباشترین کەسن دوای پێغەمبەران ـ ئەو کارەیان نەکردووە ، وفەرمانیان پێ نەکردووە ، وهەروەها باقی هاوەڵانی تریش -رضي الله عنهم- وبەهەمان شێوە سەلەف و پێشاوایانی ئەم ئومەتە لەسێ سەدە زێڕینەکەدا شتی وایان نەکردووە کەباشترین کەسن دوای پێغەمبەران ؛ هەروەک پێغەمبەر ـ ـ فەرموویەتی -: (خير الناس قرني، ثم الذين يلونهم، ثم الذين يلونهم).
واتە : باشترین کەسانی باوەڕدار ئەوانەن کەلەسەردەمی مندا ژیاون پاشان ئەوانەی دوای ئەوان دێن ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان دێن .
واجبە لەسەرتان واز لەم بیدعەیە بێنن ، وسوور بن لەسەر شوێن کەوتنی لەکار و گوفتارەکانیدا ، ئا ئەوا واجبە لەسەر موسوڵمانان ، واجبە لەسەریان شوێنی بکەون ، و ملکەچ بن بۆ شەریعەتەکی و فەرمان و ڕێگریەکانی ، ولەسەر سوننەت و مەنهەجەکەی بڕۆن .
هیچ خێرێک لەکاری داهێنراودا نی یە بەڵکو شەڕڕە ، پێغەمبەر ـ ـ فەرموویەتی -: (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد).
واتە : هەرکەسێک هەر کردەوەیەک بکات فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت لێی وەر ناگیرێت .
وە دەفەرموێت -: (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد).متفق على صحته.
واتە : هەرکەسێک شتێک لەم دینەی ئێمەدا دابهێنێت کە لەدیندا نەبێت لێی وەر ناگیرێت و دەدرێتەوە بەنێو چەوانیدا .
وەلە (صحيح مسلم ) دا لە جابر -رضي الله عنه- هاتووە کە گوتوویەتی : پێغەمبەر ـ ـ لە - وتاری ڕۆژی هەینیدا ـ دەفەرموو : (فإن خير الحديث كتاب الله، وخير الهدي هدي محمد --، وشر الأمور محدثاتها، وكل بدعة ضلالة).
واتە : باشترین وتە ، قورئانەکەی خودایە ، وباشترین ڕێباز ڕێبازی پێغەمبەر محمدە --، وخراپترین شت ، شتە داهێنراوەکانە ، وهەموو بیدعەیەک گومڕای و سەر لێ شێواوییە .
ئەو کارەی کەکردووتانە ـ خواردن بەخشینەوە ، یاخود ئاهەنگ گێڕان لەڕۆژی دوازدەی(ربيع الأول) یاخود سەڵاوات دان ، یاخود سەردانی کردنی یەکتر ...هتد ، هیچ ئەسڵێکی نی یە و بیدعەیە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی-: (قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ) (31) سورة آل عمران .
واتە : ئەی پێغەمبەر ـ ـ پێیان بڵێ گەر خوداتان خۆش دەوێ شوێنی من کەون ، خودا خۆشتانی دەوێت ، ولەتاوانەکانتان دەبورێ .
حەقیقەتی خۆشویستنی پێغەمبەر ـ ـ شوێن کەوتنێتی و نیشانەی ڕاستی خۆشویستنە بۆی.
پێغەمبەر فەرموویەتى (من رغب عن سنتي فليس مني)،واتە : هەر کەسێک پشت لەسوننەتی من بکات لەمن نی یە .
ئامۆژگاری ئێوە و موسوڵمانان دەکەین واز لەو بیدعانە بێنن ـ جا یادی لەدایک بوون بێت یاخود هەر جۆرە ئاهەنگێکی داهێنراوی تر ـ ئامۆژگاریتان دەکەین لەهەموو کار و گوفتارێکدا شوێنی پێغەمبەر ـ ـ بکەون ، وخۆتان شارەزا بکەن لەدین و خەڵک فێر بکەن ، وسوور بن لەسەر گوێڕایەڵی کردنی خودا و پێغەمبەر لەهەموو شتێکدا ، ئائەوا واجبێکی هەموو کەسێکی موسوڵمانە کە تەنها عیبادەت بۆ خودا بکەن ، وخودا بەگەورە ڕابگرن ، و خۆیان ملکەچ کەن بۆ شەریعەتەکەی ، و لەسەر ڕێباز و بەرنامەکەی بڕۆن ـ لەکار و کردەکان و هەموو گوفتارێکیاندا ، ولەهەموو حاڵەتێکدا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا) (7) سورة الحشر .
واتە :ئەوەی پێغەمبەر پێی بەخشین وەری بگرن ولەهەموو ئەو شتانە دوور کەونەوە کەڕێگری لێتان کردووە .
وە پێغەمبەر لەفەرموودەیەکی صەحیحدا ـ فەرموویەتی : (من أطاعني فقد أطاع الله ومن عصاني فقد عصا الله).
واتە : هەر کەسێک گوێڕیەڵیم بکات ئەوا گوێڕیەڵی خودای کردووە ، هەر کەسێک بێفەرمانیم بکات ئەوا بێفەرمانی خودای کردووە .
واجبە گوێڕیەڵی بکەین و شوێنی سوننەکانی بکەوین ، وە ئاگادار بین بێ فەرمانی نەکەین لەهیچ شتێکدا .

وەڵامى زانای پایەبەرز : عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -

وە پرسیار کراوە لە زاناى پایەبەرز : شێخ عبد المحسن العبّاد خواى گەورە بیپارێزێ :
ئایا حوکمی خواردنی ئەو شتانەی دابەش دەکرێت لە (یادی لەدایک بوونی پێغەمبەردا ) چیە؟
لە وەڵامدا فەرمووى :
پێویستە ئاگادار بکرێنەوە و لەو بیدعەیە دوور بکەونەوە لەو کارە حەڕامانە ، وپێویستە لەسەر مرۆڤ لەو خواردنانە نەخوات کە بەهۆی ئەو کارە بیدعەیەوە دروست کراوە یاخود هەر کارێکی حەڕامی تر .

سەردان: ٥,١٦٣ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان