حوكمى له‌به‌ركردنى جل و به‌رگى ڕه‌ش بۆ ته‌عزێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى له‌به‌ركردنى جل و به‌رگى ڕه‌ش بۆ ته‌عزێ
پرسیار:

ئایا حوكمى تایبه‌تكردنى جل و به‌رگێكى تایبه‌ت چى یه‌ بۆ ته‌عزێ وه‌كو جلى ڕه‌ش؟

 تایبه‌تكردنى جل و به‌رگێكى دیاریكراو بۆ ته‌عزێ بیدعه‌یه‌و دروست نیه‌، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ وا ده‌رده‌خات، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ توڕه‌یه‌ له‌قه‌ده‌رى خوا، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك له‌خه‌ڵكى پێیان وایه‌ كه‌ هیچى تێدانیه‌، به‌ڵام مادام پێشینى چاك ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه‌، هه‌روه‌ها جۆرێك له‌ ده‌رخستنى تێدایه‌ له‌ تووڕه‌بوون، ئه‌وه‌ گومانى تیادا نیه‌ كه‌ وازهێنان لێى چاكتره‌، چونكه‌ تایبه‌تكردنى جلى ڕه‌ش له‌تاوانه‌وه‌ نزیكتره‌، وه‌ك له‌سه‌لامه‌تى له‌تاوان .

مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين رحمه الله (17/410).

سەردان: ٢,٨٣٢ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان