ئایا زانایانى چوار مەزهەبەکەش دەڵێن مەولود دروست نیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا زانایانى چوار مەزهەبەکەش دەڵێن مەولود دروست نیە؟
پرسیار:

یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری خوا لە دیدى زانایانی مەزاهیبەوە چۆنە؟

الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد :
ئەی موسڵمانی بەڕێز سەرەڕای ئەوەی کە زانایان زۆرینەیان لەسەر ئەوەن کە ڕۆژی دوانزەی ڕەبیع الٲول ڕۆژی وەفاتی پێغەمبەری خوایە نەوەک ڕۆژی لەدایک بوونی بێت بەڵام هەر کۆمەڵێک لە موسڵمانان دەست لەم کارە هەڵناگرن و ئەنجامی دەدەن ، وە زۆرێکیشیان خۆیان دەدەنە پاڵ زانایانی چوار مەزهەبە [مەزهەبی ئیمامی شافعی ، مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد ، مەزهەبی ئیمامی مالک ، مەزهەبی ئیمامی ئەبو حەنیفە ] بۆیە ئەمەی بەردەستت وتەی هەندێک لە زانایانی ئەو چوار مەزهەبە بەهیوای ئەوەی سوود بەخش بێت :
یەکەم : مەزهەبی حەنبەلی
زانا و شەرعزان عبدالله عقیل حەنبەلی :
قال الفقيه عبد الله بن عقيل الحنبلي ــ رحمه الله ــ في “فتاويه” (٢/ ٢٨٩):
«الاحتفال بالمولد ليس بمشروع، ولم يَفعله السَّلف الصالح ــ رضوان الله عليهم ــ مع قيام المُقتضِي له، وعدم المانع مِنه، ولو كان خيرًا لسبقونا إليه، فهم أحق بالخير، وأشدُّ محبَّة للرسول ، وأبلغ تعظيمًا، وهم الذين هاجروا معه، وتركوا أوطانهم، وأهليهم، وجاهدوا معه حتى قُتلوا دونه، وفَدَوه بأنفسهم وأموالهم ــ رضي الله عنهم وأرضاهم ــ».اهـ
واتا : ئاهەنگ گێڕان بەیادی لەدایک بوونی پێغەمبەری خواوە کارێکی شەرعی نیه ، وە پێشینانی چاک ئەنجامیان نەداوە -خوایان لێ ڕازی بێت- لەکاتێکدا داواکاری کردنی هەبووە و هیچ ڕێگریەکیش نەبووە لە ئەنجامدانی ، ئەگەر ئەم کارە خێر بووایە ئەوا ئەوان پێش ئێمە دەکەوتن بۆ ئەنجامدانی ، چوونکە ئەوان شایستە ترن بە خێر ، وە زیاتر پێغەمبەری خوایان خۆشدەوێت ، وە گەشتبوونە پلەیەکی زیاتر لە بەگەورە دانانی پێغەمبەری خوا ، ئەوان بوون کۆچیان کرد لەگەڵیدا ، وە وازیان هێنا لە نیشتیمانی خۆیان و کەسوکاری خۆیان ، وە جیهادیان کرد لەگەڵیدا هەتاوەکو کوژران لە پێش ئەودا ، وە نەفس و ماڵی خۆیان کرد بە فیدای -خوای پەروەردگار لێیان ڕازی بێت و ڕازیشیان بکات- .

دووەم : مەزهەبی شافعی
زانا و شەرع زان التزمنتي الشافعي :
قال الفقيه التِّزْمَنْتي الشافعي ــ رحمه الله ــ عن الاحتفال بالمولد النَّبوي كما في “السِّيرة الشامية” (1/ 442):
«هذا الفِعل لم يقع في الصَّدر الأوَّل مِن السَّلف الصالح مع تعظيمهم وحُبِّهم له إعظامًا ومحبَّة لا يَبلغ جميعنا الواحد مِنهم».اهـ
واتا : ئەم کارە ڕووینەداوە لەسەردەمی یەکەمدا لە پێشینانی چاکەوە لەگەڵ ئەو بەگەورە دانان و خۆشەوویستیەی کە هەیان بوو بۆ پێغەمبەری خوا ، بەگەورە دانان و خۆشەویستیەکیان هەبوو کە هێ ئێمە هەموومان کۆبکرێتەوە ناگاتە هی یەک کەسى لەوان .

سێیەم  : مەزهەبی حەنەفی .
شێخ محمد بخیت الحنفی :
قال الشيخ محمد بخيت المطيعى الحنفي مُفتي الديار المصرية في وقته ــ رحمه الله ــ في كتابه “أحسن الكلام” (ص:44-45):
«مِمَّا أُحْدِث وكثُر السؤال عنه المولد، فنقول:
إنَّ أوَّل مَن أحدثها بالقاهرة الخلفاء الفاطميون، وأوَّلهم المُعِز لدين الله، توجَّه مِن المغرب إلى مصر في شوال سَنة إحدى وستين وثلاث مئة، ودخل القاهرة لِسبع خَلون مِن شهر رمضان في تلك السَّنة، فابتدعوا سِتة موالد: المولد النبوي، ومولد أمير المؤمنين علي بن أبي طالب، ومولد السيِّدة فاطمة الزهراء، ومولد الحسن، ومولد الحسين، ومولد الخليفة الحاضر، وبقيت هذه الموالد على رُسومها إلى أنْ أبطلها الأفضل بن أمير الجيوش».اهـ
واتا : لەو کارانەی کە داهێنراوە و پرسیاری زۆر لەبارەوە دەکرێت بریتیە لە یادی لەدایک بوون ، دەڵێین :
یەکەمین کەس کە دایهێنا لە قاهیرە بریتیوون لە خەیلفە فاتیمیەکان ، وە یەکەمین کەسیان المعز لدین اللە بوو ، لە مەغربەوە ڕووی کردە مصر لە شەوالی ساڵی سێ سەد و شەست و یەک ، وە هاتە ناو قاهیرەوە لە حەوتی ڕەمەزانی ئەو ساڵە ، وە شەش یادی لەدایک بوونیان داهێنا : یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ، وە یادی لەدایک بوونی پێشەوای موسڵمانان عەلی کوڕی ئەبوتاڵب ، وە یادی لەدایک بوونی سەیدە فاتیمەی زهراء ، وەیادی لەدایک بوونی حەسەن و وەیادی لەدایک بوونی حسین ، وەیادی لەدایک بوونی خەلیفەی ئەوکاتە ، وەئەم یادانەش مایەوە لەسەر شێوازی خۆی هەتاوەکو الٲفضل بن ئەمیر الجیش پوچەڵی کردەوە .

چوارەم : مەزهەبی مالکی
زانای شەرع زان الفاکهانی
قال الفقيه تاج الدين الفاكهاني المالكي ــ رحمه الله ــ في رسالته “المورد في عمل المولد” (ص:20):
«لا أعلم لهذا المولد أصلًا في كتاب ولا سُّنَّة، ولا يُنقل عمله عن أحد مِن علماء الأمَّة الذين هم القدوة في الدين المتمسكون بآثار المتقدِّمين».اهـ
واتا : هیچ بنچینەیەک نازانم بۆ ئەم یادی مەلوودە لە قورئان و سوونەت ، وەئەنجامدانی ئەم کارەش نەقڵ نەکراوە لە یەکێک لە زانایانی ئەم ئومەتەوە لەوانەی کە پێشەنگن بۆ خەڵکی و دەستگرتوون بە ڕێبازی ئەوانەوە کە پێش تر بوون.

پێنجەم: مەزهەبی ئەهلی حەدیس .
زانا و پێشەوا و موجتەهید ئیمامی شەوکانی :
قال علامة بلاد اليمن محمد بن علي الشوكاني ــ رحمه الله ــ عن الاحتفال بالمولد النَّبوي في “فتاويه”(2/ 1087):
«لم أجد إلى الآن دليلًا يدل على ثبوته مِن كتاب، ولا سُنَّة، ولا إجماع، ولا قياس، ولا استدلال، بل أجمع المسلمون أنَّه لم يُوجد في عصر خير القرون، ولا الذين يلونهم، ولا الذين يلونهم».اهـ
واتا: هەتاوەکو ئێستا بەڵگەیەکم نەبینیووە لەسەر جێگیر بوونی ئەم کارە نە لە قورئان و نە لە سونەت و نە لە کۆدەنگی زانایان و نە لە قیاسکردن و نە لە بەڵگەهێنانەوە ، بەڵکو موسڵمانان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە ئەم کارە لە سەردەمی باشترین خەڵکیدا نەبووە ، وە خەڵکی دوای ئەوانیش ، وە خەڵکی دوای ئەوانیش . 
وصلی الله وسلم وبارک علی عبدە ونبیه محمد وعلی آله وصحبه وسلم .
کۆکراوەی وتەکان وەرگیراوە لە کەناڵی شێخ عبدالقادر الجنید خوا بیپارێزێت .

سەردان: ٤,٤٧٣ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان