کەسانێک فەتوای دروستێتی سروودی ئیسلامیان داوە، و دەڵێن جێگرەوەی ‏گۆرانیە وەڵامتان چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسانێک فەتوای دروستێتی سروودی ئیسلامیان داوە، و دەڵێن جێگرەوەی ‏گۆرانیە وەڵامتان چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەم ناولێنانە دروست نیە، ئەمە ناولێنانێكی سەردەمیانەو داهێنراوە، شتێك نیە كە پێی ‏بووترێت سروودی ئیسلامی لە كتێبی زانا پێشینەكانداو ئەوانەی كە ڕاوبۆچوونیان پەسەندە، ‏وەكو ئاشكرایە ئەوە صۆفیەكانن كە سروودیان كردۆتە دین بۆخۆیان وناویان لێ‌ ناوە (سماع)، لەم ‏ڕۆژگارەشدا لەبەر ئەوەی حزب وكۆمەڵەكان زۆربوونە، هەر حزبەو سروودێكی حەماسی تایبەت ‏بە خۆی هەیە، هەندێ‌ جار بە سروودی ئیسلامی ناوی دەبەن، ئەم ناولێنانەش دروست نیە، بۆیە ‏نابێت پەرەى پێ بدرێـت لەنێو خەڵكیدا. وبالله التوفیق.
الشيخ صالح بن فوزان الفوزان.الإجابات المهمة في المشاكل المدلهمة 

سەردان: ٢,٥٩٥ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان