ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو کەسانەى کە گوێ لە هەموو کەسێک دەگرن ؟ وە ترسناکی بانگخوازانی گومڕا چیە لەسەر خەڵکی ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو کەسانەى کە گوێ لە هەموو کەسێک دەگرن ؟ وە ترسناکی بانگخوازانی گومڕا چیە لەسەر خەڵکی ؟
پرسیار:

ئێستا کۆمەڵە کەسانێک پەیدابوونەوە بەناوى مەلا و بانگخواز و ڕۆشنبیرى ئیسلامى کۆمەڵە شتانێک دەڵێن کە پێچەوانەى قورئان و سوننەتە لە کاتێکدا خەڵکێکى زۆر پێیان هەڵخەڵەتاوە ، جا ئامۆژگارى ئێوە چیە بۆ ئەو خەڵکانەى کە گوێ لە هەموو مەلایەک دەگرن بە بێ ئەوەى بزانن قسەکانى تا چەند حەقە و ڕاستە؟
وە ئایا ترسناکی بانگخوازانی گومڕا چیە لەسەر خەڵکی ؟ وە ئایا پێغەمبەرى خوا هیچ ئاماژەى بەم جۆرە کەسانە کردووە؟

الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ٲما بعد :
بەڕاستی یەکێک لە نیعمەتەکانی پەروەردگار بەسەر ئومەتی ئیسلامەوە بریتیە لەوەی کە كۆمەڵێکیان تێدا دەهێڵێتەوە تاوەکو قیامەت پارێزگاری لە ئاینە پیرۆزەکەی دەکەن و لە کەسانی لاڕێ و گومڕا دەی پارێزن وەکو پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت : (يحمل هذا العلم من كل خلف عدوله ، ينفون عنه تحريف الغالين ، وانتحال المبطلين ، وتأويل الجاهلين ) واتا : لە هەموو جیل و نەوەیەک کەسانێکی دادپەروەر و چاک ئەم زانستی قورئان و سونەتە دەپارێزێت ، لە گۆڕینی زێدە ڕەوەکان ، وە تێئاخنینی درۆزنەکان ، وە تأویلی ناڕەوای کەسانی نەفام .
واتا ئەمە مژدەی پێغەمبەری خوایە کە هەمیشە ئەم ئاینە پیرۆزە پارێزراوە .
وە بەڕاستی جێگیر بووە لە پێغەمبەری خواوە فەرموویەتی : (أخوف ما أخاف على أمتي الأئمة المضلون )[ صححه الالباني صحيح الجامع (1551) السلسلة الصحيحه (1582) ] واتا : ترسناك ترين شتێك كەلێتان بترسم بریتە لە کۆمەڵیک لە پێشەوایانی گومڕاکەر .
هەر لەبەر ئەم هۆکارە بووە لە دێر زەمانەوە ئەهلی سونە هەمیشە موسڵمانانیان ئاگادار کردووەتەوە لە کەسانی گومڕا و لاڕی بوو لە ڕێگا و ڕێبازی ڕاستی ئیسلام .
ئیمامی زەهەبی ڕەحمەتی خوا بێت فەرموویەتی : ( فوالله لولا الحُفّاظُ الأكابر لخطبت الزَّنادقةُ على المنابر ) [ سير أعلام النبلاء (82/11)] واتا : والله ئەگەر زانایانی مەزن و گەورە نەبوایە کە حاڵی خەڵکیان ڕوون کردایەتەوە ئەوا کەسانی زەندیق و بێدین لەسەر مینبەرەکانەوە وتاریان بۆ خەڵکی دەخوێندەوە .
هەر بۆیە ماوەیەکی زۆرە و چەندین ساڵە کە ئەهلی سونە بەخەڵکیان وتووە کە کۆمەڵە کەسێکی گومڕا و چەواشەکار هەیە وریایان بن و گوێیان بۆ مەگرن بەڵام خەڵکی گوێیان بۆ ئامۆژگاری ئەهلی سونە نەگرت بەڵکو چەندین تۆمەتیان بۆ دروست کردن کە ئەمانە [ موسڵمانان پارجە پارچە دەکەن ، ئەمانە تەنها خۆیان بە موسڵمان دەزانن ، ئەمانە بەکرێ گیراون و ئەمانە و ئەمانە و چەندانی دیکە ... ]
بەڵام دوای ماوەیک زۆرێک لە حاڵەکان ڕوون دەبێتەوە و دواتر خەڵکی دەزانن کە ئەو کەسە گومڕایە و خراپە بەڵام دوای چی ؟ !
دوای گومڕاکردنی گەلێک ؟
دوای بڵاو کردنەوە چەندین خراپە و فەساد ؟
دوای بڵاو کردنەوە بیدعە و کومڕایەتی؟
وەکو شاعیر دەفەرموویت :

لقد أسمعت لو ناديت حياً ** ولكن لا حياة لمن تنادى
واتا : دەتوانی دەنگ بدەیت بەگوێی ئەو کەسەدا کە بانگی دەکەیت ئەگەر ڕۆحی تێدابوایە و زیندوو بوایە ، بەڵام بەداخەوە گیانی تیدا نیە ئەوەی تۆ بانگی دەکەیت .
زۆر بەداخەوە دوای تیپەڕبوونی ئەو چەند ساڵە تاوەکو ئێستاش موسڵمانان حاڵی بانگخوازە گومڕاکانی سەر شاشەکان و ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نازان کە هەریەکێک لەو بەناو بانگخوازانە چەندین گومڕایی و سەرڵێشێواویان لێ دەرکەوتووە وەکو :
۱ - ئینکاری حور العین .
۲ - گلەی و گازندە کردن لە پەروەردگار .
۳ - حەڵاڵ کردنی هەڵگرتنی برۆ .
٤ - حەڵاڵ کردنی گۆرانی و بەرەڵای بۆ ئافرەت .
٤ - تۆمەت بار کردنی هاوەڵان بە نەزانی .
٥ - بانگەشە بۆ ئیسلامێک کە کوردەوای بێت .
٦ - تۆمەت بار کردنی ئایەتەکانی قورئان و فەرموودەکان بە تووند ڕەوی .
وە چەندین و چەندین گومڕایی دیکە .
ئەم کەسانە چەندین ساڵە لەلای ئەهلی سونە و سەلەفیەکان حاڵیان ڕوون بووە بەڵام خەڵکی گوێی نەگرتووە بۆ ئەهلی سوونە هەتاوەکو تەواو گوومڕایەتی و خراپیان بۆ خەڵکی دەرکەوت ، کە هەریەکێکیان چەندین گومڕایی و سەرلێشێواوی جۆرار و جۆریان هەیە .
هۆکارەکەشی دەگەڕیتەوە بۆ :
١- گوێنەگرتنی خەلکی بۆ بانگخوازانی سەلەفی و دوورنەکەوتنەوەیان لە کەسانی گومڕا و سەڕڵێ شێواو .
٢- هەڵخەڵەتانی خەڵکی بەزمانی ئەم کەسانە کە بە زمانەکەیان خەلکی فەقیر ڕاو دەکەن ، وە بەڕاستی یەکێک لە ئەو شتانەی کە پێغەمبەری خوا ترساوە لێی تووشی ئومەتەکەی ببێت بریتیە بووە لە بانخوازانیکی دووڕووی زمان زان پەنا بەخوای پەوەردگار .
هەر بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمانان وریایی خۆیان بن و دین و ئیمانی خۆیان بپارێزن و بەهیچ جۆرێک گوێ لەم کەسە گومڕا و سەرلێ شێواوانە نەگرن . چونکە ئەمانە خەڵکی بانگ دەکەن بۆ ئاگر نەوەک بۆ خۆشی بەهەشت .
پێغەمبەری خوا لە وەصفی کەسانی گومڕا و بیدعەچییدا دەفەرمووێت : (دُعَاة على أبواب جهنَّم، مَن أجابَهُم إليها قذَفُوه فيها) واتا : بانگخوزانێکن لەسەر دەگاکانی جەهەنمن ، هەکەسێک وەڵامیان بداتەوە بۆی ئەوا فڕێی دەدەنەوە ناو جهنمەوە .
داواکارم لە پەروەردگار کە موسلمانا بپارێزێت لە کەسانی گومڕا و لاڕێبوو .
وصلی الله وسلم وبارک علی نبینا محمد .

سەردان: ٢,٩١٨ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان