ئایا تۆپ تۆپێن حەرامە ؟ كردنى یان سەیركردنى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا تۆپ تۆپێن حەرامە ؟ كردنى یان سەیركردنى

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یارى تۆپى پێ دروستە كردنى و سەیركردنیشى بەڵام پێویستە ناشەرعى تیادا نەكرێ وە زیادەڕەوى تیادا نەكرێ وە نەبێتە هۆكار بۆ لەدەستدانى نوێژەكان.

شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله له شرحى : (حلية طالب العلم) لاپەڕە (4) دا دەفەرموێت :
پارى تۆپی پێ ئاساییە بەڵام بە چەند مەرجێک
یەکەم : جلێک لەبەر بکرێت کە ئەو شوێنانە دابپۆشێت کەسەیرکردنیان حەرامە (کە بریتى یە لە ناوک تا ئەژنۆ) .
دووەم : نەبێتە هۆى غافڵ بوون لە واجبیک (بۆ نمونە : نوێژى جەماعەت) .
سێیەم : جوێن و لەعەنەت و قسەى ناشرینى تێدا نەبێت .
چوارەم : نەبێتە خووى ئەو کەسە وەکو ئەوەى هەموو ڕۆژێک خەریکى یارى بێ .

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٥٤٥ بەش: گەنجان و لاوان