ئادابه‌كانى رۆیشتن بۆ نوێژ له‌مزگه‌وت : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابه‌كانى رۆیشتن بۆ نوێژ له‌مزگه‌وت 
پرسیار:

ئادابه‌كانى رۆیشتن بۆ نوێژ له‌ مزگه‌وت كامانەن؟

ئادابه‌كانى رۆیشتن بۆ نوێژ له‌مزگه‌وت 
1- ده‌رچوون بۆ مزگه‌وت دواى بانگ به‌ده‌ستنوێژ و سه‌نگ وسه‌لاریه‌وه‌ رۆیشتن به‌ڕێدا، له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌كه‌ بوخارى و موسلمیش گێڕاویانه‌ته‌وه‌: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «إِذَا سَمِعْتُمُ الْإِقَامَةَ فَامْشُوا وَعَلَيْكُمُ السَّكِينَةُ فَمَا أَدْرَكْتُمْ فَصَلُّوا وَمَا فَاتَكُمْ فَأَتِمُّوا» واته‌: له‌ئه‌بوهوره‌یره‌وه‌كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - - فه‌رموویه‌تى: ئه‌گه‌ر قامه‌تى نوێژتان بیست ئه‌وا بڕۆن به‌دامه‌زراوى وسه‌نگیه‌وه‌و په‌له‌مه‌كه‌ن ئه‌وه‌ى پێى گه‌یشتن له‌نوێژه‌كه‌ بیكه‌ن و ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستتان ده‌رچوو دوایی ته‌واوى بكه‌ن.
2- رێك رۆیشتن به‌ڕێدا و هه‌نگاوه‌كان نزیك بن له‌یه‌كتره‌وه‌: له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه‌ پیشه‌وا موسلیم گێڕاویه‌تیه‌وه‌: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (- رضي الله عنه -): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ - -  قَالَ: ((أَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى مَا يَمْحُو اللَّهُ بِهِ الْخَطَايَا وَيَرْفَعُ بِهِ الدَّرَجَاتِ)). قَالُوا: بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ عَلَى الْمَكَارِهِ، وَكَثْرَةُ الْخُطَا إِلَى الْمَسَاجِدِ، وَانْتِظَارُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الصَّلَاةِ فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ)).
 واته‌: (أبو هریره‌) - رضي الله عنه -  ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا- -  فه‌رموویه‌تى: ((ئایا شتێكتان پیشان نه‌ده‌م كه‌خوا به‌وشته‌ گوناهه‌كانتان بسڕێته‌وه‌و پله‌تان به‌رزبكاته‌وه‌)) وتیان: به‌ڵێ: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا- - ، فه‌رمووى: ((به‌ته‌واوى ده‌ستنوێژ گرتن باله‌كاتى ناره‌حه‌تیشا بێت [واته‌له‌كاتى سه‌رماو نه‌خۆشى و شتى تر ]، ئینجا هه‌نگاونانى زۆر بۆ مزگه‌وت پاشان چاوه‌ڕێكردنى نوێژ له‌دواى نوێژ . ئا ئه‌وه‌یه‌له‌سه‌نگه‌ردابوون و پابه‌ند بوون به‌فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌وه‌)).
3- پێشخستنى پێى ڕاست له‌كاتى چوونه‌ ژوره‌وه‌و پێى چه‌پیش له‌كاتى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌دا،و وه‌ووتنى ئه‌و دوعایه‌شی كه‌هاتووه‌له‌و باره‌یه‌وه‌كه‌ده‌ڵێت: " بسم الله, والصلاة والسلام على رسول الله, أعوذ بالله العظيم وبوجهه الكريم وسلطانه القديم من الشيطان الرجيم, اللهم افتح لي ابواب رحمتك " وه‌له‌كاتى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌وه‌ده‌ڵێت وپاشان ده‌ڵێت: " اللهم إني أسألك من فضلك ".
4- ئه‌نجامدانى دوو ركعات تحية المسجد :له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌بوخارى و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌: " إذا دخلَ أحدُكمُ المسجدَ فلا يـَجلِس حتَّى يصلِّيَ رَكعتينِ". واته‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان رۆیشته‌ناو مزگه‌وته‌وه‌با دانه‌نیشێت هه‌تا دوو ركعات نوێژ ده‌كات.
5- سه‌رقاڵ بوون به‌قورئان خوێندن و زیكر و دوعاوه‌و خۆى سه‌رقاڵ نه‌كات به‌ئیش و كارى دونیاوه‌ له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " وَلَا  يَزَالُ أَحَدُكُمْ فِي صَلَاةٍ مَا انْتَظَرَ الصَّلَاةَ ". رواه البخاري و مسلم. واته‌: به‌رده‌وام یه‌كێكتان له‌ناو نوێژدایه‌مادام چاوه‌ڕێى نوێژ ده‌كات.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٢,٥٨٣ بەش: ئادابەکانى مزگەوت