پایه‌ و كۆڵه‌كه‌كانى نوێژ (أركان الصلاة) : ماڵپەڕی وەڵامەکان
 پایه‌ و كۆڵه‌كه‌كانى نوێژ (أركان الصلاة) 
پرسیار:

پایه‌ و كۆڵه‌كه‌كانى نوێژ (أركان الصلاة) کامانەن؟

 پایه‌ و كۆڵه‌كه‌كانى نوێژ (أركان الصلاة) 
پایه‌ یاخود روكن له‌نوێژدا ئه‌و به‌شه‌ی نوێژه‌كه‌ به‌نه‌زانین و سه‌هو ئه‌نقه‌سیتش له‌سه‌ر ناكه‌وێت و به‌ڵكو ئه‌و ركعاته‌ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ كه‌روكنه‌كه‌ى تێدا نه‌كراوه‌.
وه‌روكنه‌كانى نوێژیش چوارده‌روكنن، كه‌ئه‌مانه‌ن:
1- به‌پێوه‌وه‌ستان له‌فه‌رزه‌كاندا ئه‌گه‌ر توانرا: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: [... وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ (238) ] واته‌: وه‌له‌نوێژه‌كانتان بوه‌ستن به‌گوێڕایه‌ڵى بۆ خواى په‌روه‌ردگار و ملكه‌چ و زه‌لیلیش بن بۆى . 
وه‌هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كده‌نگى زانایانى له‌سه‌ره‌.
2- ته‌كبیره‌ى ئیحرام واته‌ یه‌كه‌م الله أكبر كه‌ده‌ست به‌نوێژ ده‌كه‌یت: له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " تحريمها التكبير و تحليلها التسليم " رواه أحمد وأبوداود والترمذي وابن ماجة. واته‌: نوێژ به‌ته‌كبیره‌ى ئیحرام حه‌رام ده‌بێت قسه‌و جوڵه‌یه‌ك كه‌ په‌یوه‌ندى پێیه‌وه‌نه‌بێت و به‌سه‌لام دانه‌وه‌ش ئه‌و شتانه‌ حه‌ڵاڵ ده‌بن.
3- خوێندنى سوره‌تى فاتیحه‌ له‌هه‌موو ركعاتێكدا: له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " لا صلاة لمن لم يقرأ بفاتحة الكتاب " رواه البخاري و مسلم. واته‌: نوێژى كه‌سێك دروست نیه‌ئه‌گه‌ر سوره‌تى فاتیحه‌نه‌خوێنێت.
4- ركوع: خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا ...(77 ـ 78) ] واته‌: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌باوه‌ڕتان به‌خواى په‌روه‌ردگار و په‌یامبه‌ره‌كه‌ى - - هێناوه‌كرنوش وسوجده‌به‌رن له‌نوێژه‌كانتاندا. 
5- هه‌ستانه‌وه‌ له‌ركوع: چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - - به‌و كه‌سه‌ى كه‌نوێژه‌كه‌ى به‌هه‌ڵه‌كرد فه‌رمووى: " ثـمَّ ارْفَـع " رواه أبوداود والنسائي. واته‌: پاشان له‌ركوع هه‌سته‌وه‌.
6- ڕێك وه‌ستان له‌و هه‌ستانه‌وه‌یه‌دا: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌باسی چۆنێتى نوێژى پێغه‌مبه‌ردا - - هاتووه‌ له‌فه‌رمووده‌كه‌ى أبی حمیده‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت: " كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا سه‌رى به‌رز ده‌كرده‌وه‌ له‌ركوع به‌ ڕێكى ده‌وه‌ستا هه‌تا هه‌موو ئێسكه‌كانى پشت ده‌چوونه‌ شوێنى خۆیان " متفق علیه‌.
7- سوجده‌بردن له‌سه‌ر حه‌وت ئه‌ندام: له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " أُمرتُ أن أسجد على سبعة أعظم " متفق عليه. واته‌: فه‌رمانم پێكراوه‌كه‌له‌سه‌ر حه‌وت ئه‌ندام سوجده‌ببه‌م. ئه‌و حه‌وت ئه‌ندامه‌ش ئه‌مانه‌ن: نێوچه‌وان(ته‌وێڵ) ولووت و دووله‌پی ده‌ست و هه‌ردوو ئه‌ژنۆ و سه‌ره‌په‌نجه‌كانى پێ.
8- هه‌ستانه‌وه‌ له‌سوجده‌: چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - - به‌و كه‌سه‌ى كه‌نوێژه‌كه‌ى به‌هه‌ڵه‌كرد فه‌رمووى: " ثـمَّ ارفع حتى تطمئنَّ جالساً ". واته‌: پاشان له‌سوجده‌ هه‌سته‌وه‌ هه‌تا هه‌ست به‌دڵنیایی ده‌كه‌یت له‌دانیشتنه‌كه‌تدا.
9- دانیشتن له‌نێوان هه‌ردوو سوجده‌كه‌دا: له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى عائیشه‌ رضي الله عنها كه‌ده‌ڵێت: " كان رسول الله - - إذا رفع رأسه من السجدة لم يسجد حتى يستوي قاعداً " متفق عليه. واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا - - كه‌سه‌رى له‌سوجده‌به‌رز ده‌كرده‌وه‌ سوجده‌كه‌ى ترى نه‌ده‌برد هه‌تا به‌ڕێكى و دامه‌زراوى دانه‌نیشتایه‌ به‌ته‌واوى.
10- دڵنیایی و ئارام بوونه‌وه‌ له‌هه‌موو روكنه‌كاندا: چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - - به‌و كه‌سه‌ى كه‌نوێژه‌كه‌ى به‌هه‌ڵه‌كرد فه‌رمووى: " ارجع فصلِّ فإنك لـم تصلَّ " واته‌: بگه‌ڕێوه‌نوێژ بكه‌ چونكه‌تۆ نوێژت نه‌كرد.
11- ته‌حیاتى كۆتایی: له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " لا تقولوا السلام على الله ولكن قولوا التحيّاتُ لِله ..." رواه البخاري ومسلم. 
12- دانیشتن بۆ ته‌حیاته‌كه‌: له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " فإذا قعد أحدكم في الصلاة فليقل التحيات لله ..."رواه البخاري ومسلم.واته‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه‌ دانیشت له‌نوێژه‌كه‌یدا بۆ ته‌حیات ئه‌وا با بڵێت...
13- صه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا - - : له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " ليصلِّ على النبـي - - ثم يدعو بما شاء" رواه أحمد وابو داود. واته‌: با صه‌لاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر بدات - - و پاشان داواى هه‌رچى ده‌كات با بیكات له‌دوعادا.
14- هه‌ردوو سه‌لامدانه‌وه‌كه‌ : له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: "و تحليلها التسليم " رواه أحمد. 
 وه‌ئه‌م روكنانه‌ پێنج دانه‌یان زاره‌كین واته‌ به‌زمان ده‌وترێن و ئه‌وانه‌ى تریانیش كرداره‌كین.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٣,٧٩٤ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ