حوکمى نوێژکردن لە تاریکى دا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى نوێژکردن لە تاریکى دا
پرسیار:

ئایا دروستە لە ژورێکى تاریکدا نوێژ بکرێت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

نوێژ کردن لە تاریکى هیچی تێدا نیە و دروستە مادام کەسەکە بزانێ و بتوانێ ڕووە قیبلە بوەستێ ، و ڕوناکى شەرت نیە ، مەگەر کاتێک کە تاریکى ببێتە سەرچاوەى ترس و نوێژخوێن توشی ترس و تەشویش ببێ و خشوعى نوێژەکەى لە دەست بدات لەم کاتەدا باش نیە و کەراهەتى هەیە

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ : 
نوێژ کردن لە تاریکى هیچی تێدا نیە و دروستە مادام کەسەکە بزانێ و بتوانێ ڕووە قیبلە بوەستێ ، و ڕوناکى شەرت نیە ، و بەڵکو واجبيش نیە و دروستە بە تاریکى نوێژ بکات مادام قیبلە ڕوون بێ و بتوانێ ڕووە قیبلە بوەستێ و پێویستى بە ڕوناکى نەبێ بۆ دۆزینەوەى ئاڕاستەى قیبلە . انتهى

لە سەردەمى پێغەمبەرى خوا بەتاریکى نوێژیان کردووە ، وە پێغەمبەرى خوا بە تارکى نوێژی دەکرد وەکو دایکى ئیمانداران عائیشە ڕەزاى خواى لێ بێ دەفەرموێ : ( وَالبُيُوتُ يَوْمَئِذٍ لَيْسَ فِيهَا مَصَابِيحُ)

وە شێخ عبد الكريم الخضير خواى گەورە بیپارێزێ دەفەرموێ : 
نوێژ کردن کە شەرت و ڕوکن و واجباتەکانى تەواو بوون ئەوا دروستە ، ڕوناکى نە شەرتە نە ڕوکنە نە واجبە ، مەگەر کاتێک کە تاریکى ببێتە سەرچاوەى ترس و نوێژخوێن توشی ترس و تەشویش ببێ و خشوعى نوێژەکەى لە دەست بدات لەم کاتەدا باش نیە و کەراهەتى هەیە .

سەردان: ٣,٢٤٠ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ