ئایا دروستە زیاد لە دوو ساڵ شیر بدرێت بەمنداڵ ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە زیاد لە دوو ساڵ شیر بدرێت بەمنداڵ ؟
پرسیار:

ئێمە دەزانین ماوەی شیردان بەمنداڵ دوو ساڵە ، ئایە دەکرێت ئەو ماوەیە زیاد لەدوو ساڵ بەردەوام بێت و ئەگەر دروستە ، ئەو ماوەیە چەندە و دەتوانرێت تا کەی بەردەوام بێت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

لەڕووی تەندروستیەوە دەرکەوتووە کەشیردانی دوو ساڵی یەکەم یەکەم هۆکارە بۆ دروست بوونی بونیادی منداڵ ، و شیردان دوای دوو ساڵ بەتەنها نابێتە خۆراک بۆ منداڵ .
جا بەردەوام بوونی شیردان دوای دوو ساڵ هیچی تێدا نی یە ،بەتایبەت گەر بۆ مەسڵەحەتی منداڵەکە بوو  .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

خوای پەروەردگار تەواوی ماوەی شیردانی دەستنیشان کردووە و فەرموویەتی : ( وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ ) البقرة /233 .
واتە: وە لەسەر دایكانە كە بۆ ماوەی دو ساڵی تەواو شیر بە منداڵەكانیان بدەن بۆ یەكێك كە بیەوێت شیردانەكە تەواو بكات .
 
ابن كثير دەڵێت :
" هذا إرشاد من الله تعالى للوالدات أن يرضعن أولادهن كمال الرضاعة ، وهي سنتان " انتهى.
"تفسير ابن كثير" (1 / 633-634) .
واتە: ئەمە ڕێنوێنیە لەلایەن خوداوە بۆ دایکان کە بەتەواوی شیر بدەن بەمنداڵەکانیان ، كه ئەوەش دوو ساڵە .

وە شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەڵێت:
"ئایەتی ( حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ ) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تەواوی ماوەی شیردان دوو ساڵە ، وئەوەی دوای ئەوە خۆراکێکە لەخۆراکەکان .
"مجموع الفتاوى" (34 / 63) .

وە لە "مجلة البحوث الإسلامية" (37 / 329)دا هاتووە :
لەڕووی تەندروستیەوە دەرکەوتووە کەشیردانی دوو ساڵی یەکەم یەکەم هۆکارە بۆ دروست بوونی بونیادی منداڵ ، و شیردان دوای دوو ساڵ بەتەنها نابێتە خۆراک بۆ منداڵ .

جا بەردەوام بوونی شیردان دوای دوو ساڵ هیچی تێدا نی یە ،بەتایبەت گەر بۆ مەسڵەحەتی منداڵەکە بوو  .

 ئیمامى القرطبي دەڵێت :
" والزيادة على الحولين أو النقصان إنما يكون عند عدم الإضرار بالمولود وعند رضا الوالدين " انتهى .
"تفسير القرطبي" (3/162) .
واتە: شیردان زیاد لەدوو ساڵ یاخود کەمتر لەوە لەکاتی نەگەیاندنی زیان بەمنداڵە وبەڕازی بوونی دایکان وباوکان دەبێت.

وە زانایانی " اللجنة الدائمة " بۆ فەتوا دەڵێن :
گەر زانی شیردان حەقی منداڵە ومەسڵەحەتی ئەوە ، و دروست نی یە لەشیر ببڕدرێتەوە پێش دوو ساڵ گەر زیانی بۆی هەبوو ، و دروستە بۆ دایک بەردەوام بێت لەشیردان دوای دوو ساڵ گەر لەبەر مەسڵەحەتی منداڵ ودوور خستنەوەی زیان لێی بوو .
 ابن القيم رحمه الله لە كتابی (تحفة المودود في أحكام المولود) دا دەڵێت:" ويجوز أن تستمر الأم في إرضاعه بعد الحولين إلى نصف الحول الثالث أو أكثره " انتهى .
"فتاوى اللجنة الدائمة" (21 / 60) . 
واتە: دروستە دایک بەردەوام بێت لەشیردان بەمنداڵ دوای دوو ساڵ بۆ نیوەی ساڵی سێیەم یاخود زیاتر .

وە  لە كتابی : "الفقه الإسلامي وأدلته" (10 / 36) دا کەهی دكتۆر وهبه الزحيلي یە هاتووە :
گەر شیردان بەردەوام بوو دوای دوو ساڵ لەبەر لاوازی منداڵ ، ئەوا هیچ ڕێگریەک نییە لەبەر پێویستی ، بەڵام دوای ئەوە ئەحکامەکانی حەرام بوون و وەرگرتنی پاداشت لەلایەن دایکی تەڵاقدراوەوە جێ بەجێ نابێت .

وە لەکتابی "الجوهرة النيرة" (2/27) دا دەڵێت:
ماوەکەی واتە: شیردان ـ سێ کاتە : لایەنی کەمیەکەی ، و وەسەت ، ولایەنی زۆریەکەی ، کەمەکەی : ساڵ ونیوێکە ، وە وەسەت: دوو ساڵە ، ولایەنی زۆری دوو ساڵ ونیوە ، وە گەر کەمتر بوو نابێتە تاوان ، وگەر زیاتر بوو نابێتە سنوور بەزاندن .

کەواتە ، هیچی تێدا نییە شیردان بۆ زیاد لەدوو ساڵ ، بەڵام لەوەدا ڕەچاوی مەسڵەحەتی منداڵ دەکرێت .

والله أعلم .

سەردان: ٢,٤٠٦ بەش: پەروەردەى منداڵ