حوکمی پۆشینی جلی کورت و تەنک بۆ کچانی بچوک : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی پۆشینی جلی کورت و تەنک بۆ کچانی بچوک 
پرسیار:

زۆرجار دەبینین لە کچانی بچوک کە تەمەنیان حەوت بەرەو سەرەوەیە پۆشاکی کورت و تەنک دەپۆشن، یان فەتحە دەخەنە نێو خواروی پۆشکاکەکانیان یان قژیان هاوشێوەی کوڕان لێدەکەن، کاتێکیش لەگەڵ دایکیان قسە بکەیت دەڵێ جارێ منداڵن، جا ئايا حوکمی ئەو پۆشاکانە بۆ منداڵ چیە ، بارک الله فیکم.

زانراوە کە مرۆڤ لە منداڵیدا بە هەندێک شت کاریگەر دەبێت ،لەکاتی گەورەبونیشدا هەر کاریگەرییەکەی لەسەر دەمێنێت، هەر بۆیە پێغەمبەری خوا فەرمانی کردووە بە نوێژکردنی منداڵان لە حەوت ساڵیدا وە لێدانیان لەسەر نەکردی لە دە ساڵیدا، ئەمەش بۆ ئەوەی لەسەری ڕابێن، منداڵیش لەسەر ئەوەیە کە پێی ڕاهاتوە، جا ئەگەر پۆشاکی کورتی پۆشی کە تاوەکو ئەژنۆ بێت یان خوارتر ئەوە شەرمی لا نامێنێت، وە ئەو پۆشاکەشی کاریگەری لەسەر دەبێت لە دوای گەورەبونیشی، هەروەها بۆ قژیش بەهەمان شێوە ئافرەت دەبێت قژێکی درێژی پێوە بێت کە پێی جیابکرێتەوە لە پیاوان، ئەگەر قژی وەکو قژی پیاوان لێ کرد ئەوە خۆی شوبهاندە بەوانەوە وە پێغەمبەریش لەعنەتی کردووە لەو ئافرەتانەی کە خۆیان بە پیاوان دەشوبهێنن، وە با بزانرێ کە کەسوکاری ئەو منداڵانە بەرپرسن لە پەروەردە و ڕێنمونی ئەو منداڵانە وەکو چۆن پێغەمبەری خوا فەرمویەتی: « الرجل راعٍ في أهل بيته ومسئول عن رعيته». واتە : پیاو بەرپرسیارە لە ناو ماڵ ومنداڵی خۆیدا و پرسیاری لێ دەکرێت سەبارەت بەو بەرپرسیارێتییە. 
جا با ئاگاداربن لە پێشتگوێ خستنیان، مرۆڤ دەبێ وەکو ڕێگایەک بێ بۆ ڕێن مونیی  کچ و کوڕەکانی، تاوەکو خوای گەورە ساڵحانیان بکات و بیانکات بە بیلبیلەی چاوی.

زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله-

سەرچاوە: سلسلة اللقاء الشهري- اللقاء الشهري(٦٦).

سەردان: ٣,٢٢٢ بەش: پەروەردەى منداڵ