دەنگ بەرز کردنەوە لە کاتى نوێژدا بۆ ئیمام و بۆ تاک: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەنگ بەرز کردنەوە لە کاتى نوێژدا بۆ ئیمام و بۆ تاک
پرسیار:

تا چ ئەندازەیەک لەنوێژدا دەنگ بەرز بکرێتەوە  ؟ وە ئەگەر بە تەنها نوێژم کرد دەتوانم دەنگ بەرز بکەمەوە چونکە بەوە زیاتر خشوعم بۆ دروست دەبێ

یەکەم :
سوننەت وایە مامناوەند بێت ، بەجۆرێک نە زۆر دەنگ بەرز بکرێتەوە و نە زۆریش نزم بکرێتەوە ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی کە ئیمامی ( أبو داود) بەژمارە (1329) والترمذي بەژمارە (447) گێڕاویانەتەوە ودەڵێن  : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بە ئەبو بەکری فەرموو : ( مَرَرْتُ بِكَ وَأَنْتَ تَقْرَأُ وَأَنْتَ تَخْفِضُ مِنْ صَوْتِكَ ) ، فَقَالَ : إِنِّي أَسْمَعْتُ مَنْ نَاجَيْتُ ، قَالَ : ( ارْفَعْ قَلِيلًا ) ، وَقَالَ لِعُمَرَ : ( مَرَرْتُ بِكَ وَأَنْتَ تَقْرَأُ وَأَنْتَ تَرْفَعُ صَوْتَكَ ) ، قَالَ : إِنِّي أُوقِظُ الْوَسْنَانَ وَأَطْرُدُ الشَّيْطَانَ ، قَالَ : ( اخْفِضْ قَلِيلًا ).
صححه الألباني في " صحيح أبي داود " .
واتە : (من بەلای تۆدا تێپەڕ بووم و تۆ قورئانت دەخوێند ودەنگت نزم کردبووەوە  ) ، ئەویش گوتی : من لەگەڵ کەسێک دەدوێم کە دەمبیستێ  ، فەرمووی : ( هەندێ دەنگت بەرز بکەرەوە ) ، و بەعومەری فەرموو : ( من بەلای تۆدا تێپەڕ بووم و تۆ قورئانت دەخوێند ودەنگت بەرز کردبووەوە  ) ئەویش گوتی : من کەسی نوستوو بەخەر دێنم و شەیتان ڕاو دەنێم  ، فەرمووی : ( هەندێ دەنگت نزم بکەرەوە ) .

وەهەروەها ئیمامی ( أبو داود) بەژمارە (1327) لەعبداللەی کوڕی عەباسەوە گێڕاویتەوە ودەڵێت  : ( كَانَتْ قِرَاءَةُ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى قَدْرِ مَا يَسْمَعُهُ مَنْ فِي الْحُجْرَةِ وَهُوَ فِي الْبَيْتِ ) صححه الألباني في " صحيح أبي داود " .
واتە :  قورئان خوێندنی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بەشێوەیەک بوو ئەو کەسانە گوێیان لێ بێت کە لە حوجرەکەیدان لەکاتێکدا ئەو لەماڵدا بوو .

 القاري لە "مرقاة المفاتيح" (3/ 911)دا ، دەڵێت :
 " يَعْنِي كَانَ لَا يَرْفَعُ صَوْتَهُ كَثِيرًا ، وَلَا يُسِرُّ بِحَيْثُ لَا يَسْمَعُهُ أَحَدٌ ، وَهَذَا إِذَا كَانَ يُصَلِّي لَيْلًا، وَأَمَّا فِي الْمَسْجِدِ فَكَانَ يَرْفَعُ صَوْتَهُ فِيهَا كَثِيرًا ، ذَكَرَهُ ابْنُ الْمَلكِ " .
واتە : زۆر دەنگی بەرز نەدەکردەوە ، و بەشێوەیەکیش نزمی نەدەکردەوە کە کەس گوێی لێ نەبێت ، ئەمە گەر شەو نوێژی بکردبایە ، بەڵام لەمزگەوتدا زۆر دەنگی بەرز دەکردەوە ، ئیبن مەلیک ئەمەی باس کردووە .

وە الشوكاني رحمه الله دەڵێت  :
" أَكْثَرُ الْأَحَادِيثِ الْمَذْكُورَةِ تَدُلُّ عَلَى أَنَّ الْمُسْتَحَبَّ فِي الْقِرَاءَةِ فِي صَلَاةِ اللَّيْلِ التَّوَسُّطُ بَيْنَ الْجَهْرِ وَالْإِسْرَارِ " . "نيل الأوطار" (3/ 73) .
واتە : زۆربەی ئەو فەرموودانەی کەباسکران بەڵگەن لەسەر ئەوەی سوننەت وایە لەشەو نوێژدا مامناوەند بێت لەدەنگ بەرز کردنەوەدا .

بەڵام بەنیسبەت پێش نوێژەوە ـ لەو نوێژانەی کەبەدەنگی بەرز قورئان دەخوێندرێت ـ بەئەندازەیەی پێویست دەنگ بەرز‌ دەکرێتەوە ، بەشێوەیەک ئەوانەی لەدواوەن گوێیان لێ بێت .

دووەم:
گەر کەسێک نوێژی دەکرد و کەسێک لەتەنیشتیەوە بوو و نوێژی دەکرد یاخود نەخۆش بوو و یاخود نوستبوو و ئیزعاج دەبوون بەبەرز کردنەوە دەنگ ئەوا دەنگ نزم دەکاتەوە .

لە "كشاف القناع" (1/441) دا ، هاتووە :

لە قورئان خوێندنی شەو نوێژدا ڕەچاوی مەسڵەحەت دەکرێت : گەر کەسێک لەلایدا بوو وئیزعاج دەبوو بەدەنگ بەرز کردنەوەی ئەوا دەنگ نزم دەکاتەوە ،بەڵام گەر پێی خۆش بوو گوێ بیستی بێت ئەوا دەنگ بەرز دەکاتەوە  .

وەهەروەها لە "الموسوعة الفقهية" (25/ 281)دا ، هاتووە :
گەر نوێژی سوننەت بوو و لەڕۆژدا دەکرا ئەوا سوننەتە دەنگ نزم بکرێتەوە هاو شێوەی ئەو نوێژە فەرزانەی کە لەڕۆژدا ئەنجام دەدرێن ، بەڵام لەشەو نوێژدا بەئارەزووی خۆیەتی گەر بەتەنها نوێژی دەکرد ، بەڵام دەنگ بەرز کردنەوە باشترە گەر نەبێتە مایەیی ئیزعاجی بۆ دەورو بەر ، بەڵام گەر نوێژی سوننەت بوو یاخود ویتر بوو ئەوا پێش نوێژ دەنگ بەرز دەکاتەوە بەڵکو ئەوانەی لەدواوەن گوێ بیستی بن ، بەڵام کەسێک بەتەنها نوێژ بکات نەزۆر دەنگی بەرز دەکاتەوە ونەزۆریش نزمی دەکاتەوە  .

وە شيخ ابن باز رحمه الله دەڵێت :
مەبەستەکە لێرەدا ئەوەیە گەر دەنگی بەرز‌ کردەوە زۆر بەرزی ناکاتەوە نەبادا دەورو بەر کەنوێژ دەکەن یاخود نوستوون ئیزعاج بن  " فتاوى نور على الدرب" (10/ 87) .

وە هەروەها پرسیار کراوە لەشيخ ابن باز رحمه الله :
 ئایا دروسته لەشەو نوێژدا دەنگ بەرز بکەمەوە بەشێوازێک کەتەنها خۆم گوێم لێ بێت ؛ چونکە من گەر وا بکەم زیاتر خشوعم بۆ دروست دەبێت و ئاگام لەنوێژەکەم دەبێت ؟

لەوەڵامدا گوتوویەتی  : 
گەر کەسێک بەتەنها نوێژ بکات دروسته ئەو کارە بکات کە باشترە بۆی جا دەنگ بەرز کردنەوە بێت یاخود دەنگ نزم کردنەوە ئەمە گەر شەو نوێژی دەکرد و کەس بەدەنگ بەرز کردنەوەکەی توشی ناڕەحەتی نەدەبوو .
بەڵام گەر کەسانی تر هەبوون لەدەورو بەری وئیزعاج دەبوون وەک ئەوەی لەنزیکی نوێژ بکەن یاخود نوستبن ئەوا دەنگی نزم دەکاتەوە  .
خۆ ئەگەر نوێژی نیوەڕۆ وعەسر بوو وەهەروەها ئەو سوننەتانە بوو کەلە ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن وەک چێشتەنگا و سوننەتەکانی پێش و دوای نوێژەکانی نیوەڕۆ وعەسر ، ئەوا سوننەت وایە دەنگ نزم بکرێتەوە ، بەڵام پێش نوێژ دەتوانێت هەندێ جار و لەکاتی هەندێ ئایەتدا دەنگ بەرز بکاتەوە ، هەروەک ئەبو قەتادە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ( كان النبي يسمعنا الآية أحياناً ) .
واتە : هەندێ جار پێغەمبەر لەکاتی خوێندنی هەندێ ئایەتدا بەشێوەیەک قورئانی دەخوێند گوێمان لێی بوو .
واتە : لەنوێژی نیوەڕۆ وعەسردا .

والله ولي التوفيق" "مجموع فتاوى الشيخ ابن باز" (11/126) .

سەردان: ٣,٠٨٣ بەش: چۆنێتى نوێژ