چەند ساڵە نوێژ دەکەم بەڵام ماناى تەحیات بە باشى نازانم تکایە ماناکەى بە کوردی چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند ساڵە نوێژ دەکەم بەڵام ماناى تەحیات بە باشى نازانم تکایە ماناکەى بە کوردی چیە؟

چۆنێتى خوێندنى تەحیات لەنوێژدا و ماناکەى بە کوردی
(التَّحِيَّاتُ للهِ, وَالصَّلَوَاتُ, وَالطَّيِّبَاتُ, السَّلامُ عَلَيْكَ (1) أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ, السَّلامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ)
واتە: (سـەلام‌و موڵك‌و گەورەیی‌و پەرستش‌و وشە ‌و كردەوەی پاك و چاك هەر بۆ خودایە، سڵاو و ڕەحمەتی خودات لەسەر بێت ئەی پێغەمبەری خودا () سڵاو لەسەر ئێمەش و لەسەر هەموو بەندە چاكەكانی خودابێت، شایەتی دەدەم، كە هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە، جگە لە (الله)، شایەتیش دەدەم، كە موحەممەد بەندە و نێردراوی خودایە) .
چۆنێتى سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر () لە دوای تەحیات
(اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ)
واتە: (خودایە دروود‌و سەڵاوات بڕژێنە بەسەر موحەممەد‌و خانەوادەی موحەممەددا، هەر وەكو چۆن دروودت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم‌و خانەوادەی ئیبراهیمدا، بەڕاستی تۆ سوپاس‌و ستایش كراویت‌و خاوەن شكۆییت، خودایە پیرۆزی بڕژێنە بەسەر موحەممەد‌و خانەوادەی موحەممەددا، هەر وەكو چۆن پیرۆزیت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم‌و خانەوانەدەی ئیبراهیمدا، بەڕاستی تۆ سوپاس‌و ستایش كراویت‌و خاوەن گەورەیی‌و شكۆییت) .
نزای دوای تەحیاتی كۆتایی پێش سڵاودانەوە
(اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ, وَمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ, وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ, وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ)
واتە: (خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ‌و سزای دۆزەخ‌و ئاشوبەی ژیان‌و مردن‌و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەججال(2) .
==============
(1) پێغەمبەر () بەو شێوەیە هاوەڵانی فێركردوە، بەڵام كاتێك، كە وەفاتی كرد هاوەڵان ڕەزای خودایان لێبێت
بەم شێوەیان دەگوت: (السلام علی النبِیِّ ورحمە الله وبركاته) وصححه اڵالبانی فی الإروا‌و (2/ 27) .
(2) لە زمانی عەرەبیدا (مەسح) بەواتای سڕینەوە دێت، هەر لەبەر ئەوەشە دەججال پێی دەگوترێت (مەسیحی دەججال) چونكە چاوێكی سڕاوەتەوە‌و كوێرە (والله أعلم) .

وەرگیراوە لە کتێبی : قەڵای موسـوڵمان له ویردەكانی قورئان و سووننەتدا  وەرگێڕانی : پێشین عبد الله محمود پێشینی

سەردان: ١٩,١٦١ بەش: چۆنێتى نوێژ