ئایا ڕاستە لەکاتی سەلام دانەوەی نوێژدا لەکاتی دەربڕینی کەلیمەی ( السلام علیکم ورحمة الله ) ڕوت لەقیبلە بێت پاشان لا بکەیتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە لەکاتی سەلام دانەوەی نوێژدا لەکاتی دەربڕینی کەلیمەی ( السلام علیکم ورحمة الله ) ڕوت لەقیبلە بێت پاشان لا بکەیتەوە ؟
پرسیار:

 ئایا ڕاستە پێویستە لەکاتی سەلام دانەوەی نوێژدا لەکاتی دەربڕینی کەلیمەی ( السلام علیکم ورحمة الله ) ڕوت لەقیبلە بێت پاشان لا بکەیتەوە بۆ سەلامدانەوە ، چونکە لاکردنەوە پێش دەربڕینی کەلیمەی ( السلام علیکم ورحمة الله ) وەک لا کردنەوە وایە لەناو نوێژدا .

یەکەم :
" سەلام دانەوە ڕوکنێکە لەڕوکنەکانی نوێژ و فەرزێکە لەفەرزەکانی ، نوێژ دروست نی یە بەبێ سەلام دانەوە .
ئەمە مەزهەبی جمهوری زانایانە لە هاوەڵان و تابیعین و ئەوانەی دوای ئەوانە " انتهى من "شرح النووي على مسلم" (5/ 83) .

دووەم :
زانایان جیاوازن لەچۆنیەتی سەلام دانەوەدا :
مەزهەبی ئیمامی شافعی و مالک ئەوەیە :
کەسی نوێژ خوێن لەکاتی سەلامدانەوەدا ڕوو لەقیبلە دەکات ، پاشان ڕووی وەردەگێڕێت ، وسەلامەکەی تەواو دەبێت بەتەواو بووی لا کردنەوەکەی .

ئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت :
" ..سوننەت لەسەلام دانەوەدا ئەوەیە دانەیەکیان بەلای ڕاستدا بێت و ئەوی تریان بەلای چەپدا "

وەخاوەنی کتابی( التَّهْذِيبِ) وجگە لەویش دەڵێن : لەکاتی سەلامدانەوەدا ڕوو لەقیبلە دەکات ، پاشان ڕووی وەردەگێڕێت ، ، وسەلامەکەی تەواو دەکات بەکۆتایی هێنان بە لا کردنەوکەی ؛ لەسەلام دانەوەی یەکەمدا : لادەکاتەوە تاوەکو ئەو کەسەی لەلای ڕاستیەوەیەتی گوپی ڕاستی ببینێت ، ولەسەلام دانەوەی دوومدا : لادەکاتەوە تاوەکو ئەو کەسەی لەلای چەپیەوەیەتی گوپی چەپی ببینێت .
ئا ئەمە بۆچوونی ڕاستە .
انظر : "مغني المحتاج" (1/ 386) ، "حاشية العدوي على كفاية الطالب" (2/ 401) ، "الموسوعة الفقهية" (27/102) .

وە مەشهور لەمەزهەبی حەنبەلیەکاندا ئەوەیە :
سەلام دانەوەکەی لەگەڵ لا کردنەوەکەیدا دەست پێ بکات ، وهەندێکیان پێیان وایە کە لەکاتی گوتی : " السلام عليكم " ڕوو دەکاتە قیبله پاشان لەکاتی گوتنی ( ورحمة الله ) دا ، لادەکاتەوە ، المرداوي رحمه الله دەڵێت : بۆچوونی ڕاست لەمەزهەبدا ئەوەیه : سەلام دانەوەکەی لەگەڵ لا کردنەوەکەیدا دەست پێ بکات .

جا ئەم بابەتە بابەتێکی فقهی یە و جیاوزی تیایدا ئاساییە ، وبەڵگەیەکی ڕوون نی یە لەسەر یەکێک لەم دوو بۆچوونە ، بەڵکو زانایان دەڵێن : ئەوەی واجبە سەلامدانەوەیە ، بەڵام چۆنیەتی یەکەی سوننەتێکە لەسوننەتەکان ، نوێژ دروستە سەلام دانەوە بەهەر شێوازێک بێت .

ئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت :
" گەر هەردوو سەلامەکەی بەلای ڕاستدا بێت یاخود بەلای چەپدا بێت یاخود یەکەمی بەلای چەپدا بێت و سەلامی دووەمی بەلای ڕاستدا بێت ، ئەوا نوێژەکەی دروستە وهەردوو سەلامەکەی هاتوونەتە جێ ، بەڵام چاکەکەیانی لەدەس چووە لەچۆنیەتی ئەنجام دانیدا " .
انتهى من "شرح النووي على مسلم" (5/ 83) .

وەئەوەی شێخ محمد بن عثيمين وشێخ صالح الفوزان پێیان تەواوە ئەوەیە :
لاکردنەوە لەسەرەتای سەلامدانەوەوە دەبێت .

پرسیار کراوە لەشێخ ابن عثيمين رحمه الله :
هەندێ لەپێش نوێژەکان لەکاتی سەلام دانەوەدا دەڵێن : السلام عليكم پاشان لادەکەنەوە پاشان دەڵێن : ورحمة الله ، وبەهەمان شێوەیه لەکاتی ڕوو کردنە لای چەپیشەوە ئەم کارە دەکەن ، ئایا ئەم کارە دروستە ؟
لەوەڵامدا فەرمووی : 
ئەو کارە هیچ ئەسڵێکی نی یە ، واتە : ئەو دەڵێت : السلام عليكم پاشان لادەکەنەوە پاشان دەڵێن : ورحمة الله ...
جا لەسوننەتدا شتی وا بوونی نی یە و هیچ بەڵگەیەکی عەقڵیشی لەسەر نی یە ، ومرۆڤ کاتێک دەڵێت : السلام عليكم ئەوا لار دەبێتەوە تاوەکو (كاف الخطاب←کەسی بەرانبەر) ، لەو کاتەدا دەرببڕێت ؛ چونکە ئەو موخاتەبەی ئەوانە دەکات کەلەدوایەوە نوێژ دەکەن ، هەر کە گوتی: السلام ، لەکاتی دەربڕینی (هەمزەی← السلام)دا ‌لادەکاتەوە تاوەکو کۆتایی پێ دێنێت و دەڵێت : وبركاته ، پاشان یەکسەر ڕوو دەکات بەلای چەپیدا و دەڵێت : السلام عليكم ورحمة الله وبركاته.
وەهەندێ لەپێش نوێژانم بینیوە کاتێ بیەوێت سەلام بداتەوە بەسەری دوو جار یان سێ جار ئیشارەت دەکات و دەڵێت :السلام عليكم، پاشان لادەکاتەوە ، ئەم کارەش هیچ ئەسڵێکی نی یە و بەڵگەی لەسەر نی یە .
انتهى من "فتاوى نور على الدرب" (8/ 2) .

وپرسیار کراوە لە الشيخ صالح الفوزان حفظه الله :
کەسێک دەڵێت : کاتێک دەتەوێت سەلام بدەیتەوە لەناو نوێژدا ئەوا لامەکەرەوە تەنها دوای دەربڕینی (السلام علیکم...) کە ڕوکنی نوێژە ، ئایا بەقسەی ئەو کەسە بکەم ؟
لەوەڵامدا فەرمووی : 
لاکردنەوە لەگەڵ سەلامدانەوەدا دەبێت ، سەلام دەدەیتەوە و لا دەکەیتەوە " انتهى .
وە ئەمە ئەو لاکردنەوەیە نی یە کەڕێگری لێکراوە لەناو نوێژدا ، چونکە لاکردنەوەیەکی دروستە و مەبەست لێی تەواو بوونی نوێژه و بەجێ هێشتنی شوێنی نوێژە .
لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کەئەوەی پرسیار کەر ئاماژەی پێ کردووە ڕاست نی یە و دروست نی یە .
والله أعلم .

سەردان: ٤,٣٤٥ بەش: چۆنێتى نوێژ