بۆ لە تەحیاتى نوێژدا ناوی پێغەمبەر ئیبراهیم دێنن و ناوى پێغەمبەرانى تر ناهێنین؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆ لە تەحیاتى نوێژدا ناوی پێغەمبەر ئیبراهیم دێنن و ناوى پێغەمبەرانى تر ناهێنین؟
پرسیار:

بۆ لە تەحیاتى نوێژدا لەگەڵ ناوى پێغەمبەرمان محمد ناوی پێغەمبەر ئیبراهیم دێنن و ناوی پێغەمبەرانی تر ناهێنین صەلات و سەلامى خوایان لەسەر بێ؟ 

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

خوای پەروەردگار چەن تایبەت مەندیەکی بەخشیوە بەپێشەوامان ئیبراهیم علیه السلام  ، ئەو ( الإمام ، والأمة ، والحنيف ، القانت لله عز وجل )ـە ، وە ئەو کەسەیە کەهەموو پێغەمبەرانی دوای خۆی نەسەبیان بۆ ئەو دەگەڕێتەوە ، وشوێنکەوتوانی هەموو شەریعەتەکان (لەموسوڵمان ومەسحی وجولەکە) باوەڕیان پێی هەیە .

ودوای پێغەمبەری خۆمان موحەمەد ئیبراهیم علیه السلام باشترین وڕێزدارترین پێغەمبەرە ؛ هەر بۆیە خودا هەواڵی پێ داوین کەکردوویەتی بەخۆشەویست وخەلیلی خۆی : (وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا) النساء/125 .
واته: وه‌ خوای گه‌وره‌ ئیبراهیمی كردووه‌ به‌ خه‌لیل و خۆشه‌ویستی خۆی خَلِيل ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایشى كردووه‌ به‌ خۆشه‌ویستى خۆى. 
و هەموو ئەو پێغەمبەرانەی لەدوای ئەو هاتوون نەوەی ئەون ودەگەڕێنەوە بۆ ئیسحاق ویەعقوب .

تەنها پێغەمبەر موحەمەد نەبێت ، کە لە نەوەی ئیسماعیلە .

پێغەمبەرمان لەهەموو کەس نزیکتر ولەپێشترە بەئیبراهیم ،  ئیبراهیم علیه السلام باوکی عەرەبە ، وباوکی پێغەمبەرە لەنەسەبەوە.

 وە هەر ئیبراهیمە علیه السلام فەرمان کراوە بەپێغەمبەر بەشوێنکەوتنی بەرنامەکەی (ثُمَّ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ أَنْ اتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا) النحل/123 .
واته: پاشان ئه‌ی محمد - - وه‌حیمان بۆ تۆش دابه‌زاندووه‌ كه‌ شوێنی دینی ئیبراهیم - - بكه‌وه‌ كه‌ دینی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی و لادان بووه‌ له‌ شیرك بۆ ته‌وحید ، وه‌ ئه‌و له‌ هاوبه‌شبڕیارده‌ران نه‌بووه‌. 

هەر بۆیە پێغەمبەرمان وئێمە کەشوێنی کەوتووین ـ لەپێشترین کەسین بە پێغەمبەر ئیبراهيم عليه السلام .
هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی : (إِنَّ أَوْلَى النَّاسِ بِإِبْرَاهِيمَ لَلَّذِينَ اتَّبَعُوهُ وَهَذَا النَّبِيُّ وَالَّذِينَ آمَنُوا) آل عمران/68 .
واته: بەتەئکید لە هه‌موو كه‌س له‌پێشترو شایه‌نتر به‌ ئیبراهیم - -  ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ شوێنی كه‌وتون له‌ كاتی خۆی، وه‌ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌یه‌ كه‌ محمده‌ - -  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نه‌وه‌ی ئه‌وه‌، وه‌ باوه‌ڕدارانیش له‌ هه‌موو كه‌س له‌ پێشترن به‌ ئیبراهیم - - ، وه‌ خوای گه‌وره‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌موو باوه‌ڕدارانه‌ .
وە لەوەڵامی جولەکە ومەسیحیەکاندا فەرموویەتی : (مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيّاً وَلا نَصْرَانِيّاً وَلَكِنْ كَانَ حَنِيفاً مُسْلِماً وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ) آل عمران/67 .
واته: ئیبراهیم - -  نه‌ جووله‌كه‌ بووه‌و نه‌ گاور بووه‌ ، به‌ڵكو حه‌نیف بووه‌ له‌ هه‌موو دینه‌كان لایداوه‌ بۆ ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌ وه‌ موسڵمان بووه‌و تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و دینه‌كه‌ی ئیسلام بووه‌ ، وه‌ ئه‌و له‌ موشركین نه‌بووه‌و هاوبه‌شی بۆ خوا بڕیار نه‌داوه‌ وه‌كو ئێوه‌ .

وە پرسیار کراوە لە ( الشيخ ابن عثيمين رحمه الله ) :
هۆکار چی یە  پێغەمبەر ئیبراهيم عليه السلام تایبەت کراوە  بەدەعوەی تەوحید لەکاتێکدا دەعوەی هەموو پێغەمبەران بۆ تەوحید بوو ؟

لەوەڵامدا دەڵێت :
هەموو پێغەمبەران هاتن بەدەعوەی تەوحید ، خوای پەروەردگار فەرموویەتى : (وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ) الأنبياء/25.
واته: وه له‌ پێش تۆیشدا ئه‌ی محمد - - هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان نه‌ناردووه‌ ئیلا وه‌حیمان بۆی ناردووه‌ ، كه‌ هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله كه‌ تاك و ته‌نهاو بێ شه‌ریكه‌ بۆیه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی من بكه‌ن. 

بەڵام ئیبراهیم باوکی عەرەبە ، وباوکی بەنی ئیسرائیلە ، وئەو بانگی دەکرد بۆ تەوحیدی خالیس و بێ خەل وغەش ، وجولەکە بانگەشەی شوێنکەوتنی ئەو دەکەن ، وموسوڵمانان شوێنەکەوتەین ، و ئەو عليه الصلاة والسلام تایبەتکراوە بەوەی باوکی پێغەمبەرانه ، وفەرمانمان پێ کراوە بەشوێنکەوتنی ؛ چونکە ئێمه لەپێشترین بەئیبراهیم ، هەروەک خودا فەرموویەتی : (إِنَّ أَوْلَى النَّاسِ بِإِبْرَاهِيمَ لَلَّذِينَ اتَّبَعُوهُ وَهَذَا النَّبِيُّ وَالَّذِينَ آمَنُوا) آل عمران/68 .
واته: بەتەئکید لە هه‌موو كه‌س له‌پێشترو شایه‌نتر به‌ ئیبراهیم - -  ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ شوێنی كه‌وتون له‌ كاتی خۆی، وه‌ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌یه‌ كه‌ محمده‌ - -  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نه‌وه‌ی ئه‌وه‌، وه‌ باوه‌ڕدارانیش له‌ هه‌موو كه‌س له‌ پێشترن به‌ ئیبراهیم - - ، وه‌ خوای گه‌وره‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌موو باوه‌ڕدارانه‌.

وە لە وەڵامی جولەکە ونەسارانیەکاندا فەرموویەتی: (مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيّاً وَلا نَصْرَانِيّاً وَلَكِنْ كَانَ حَنِيفاً مُسْلِماً وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ) آل عمران/67" انتهى .
واته: ئیبراهیم - -  نه‌ جووله‌كه‌ بووه‌و نه‌ گاور بووه‌ ، به‌ڵكو حه‌نیف بووه‌ له‌ هه‌موو دینه‌كان لایداوه‌ بۆ ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌ وه‌ موسڵمان بووه‌و تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و دینه‌كه‌ی ئیسلام بووه‌ ، وه‌ ئه‌و له‌ موشركین نه‌بووه‌و هاوبه‌شی بۆ خوا بڕیار نه‌داوه‌ وه‌كو ئێوه‌ .
"لقاء الباب المفتوح" (189/السؤال رقم 7) .

وە عەلامە (بدر الدين العيني الحنفي رحمه الله) لێکدانەوەیەکی تری هەیە ، ودەڵێت:
"گەر بوترێت: بۆچی لەنێو هەموو پێغەمبەراندا عليهم السلام ئیبراهیم تایبەت کراوە بە باسکردنمان بۆی لەنوێژدا ؟
دەڵێم : چونکە پێغەمبەر عليه السلام لەشەوی ئیسرا ومیعراجدا هەموو پێغەمبەرانی بینی ، وسەلامی لەهەموویان کرد ، وجگە لەئیبراهیم عليه السلام هیچ یەکێک لەپێغەمبەران سەلامی لەئومەتەکەی نەکرد ، وە وەک پاداشتی دانەوەی ئەو چاکەیەیی فەرمانمان پێ کراوە سەلامی لێ بکەین لەنوێژدا .

وە دەوترێت: کاتی پێغەمبەر ئیبراهیم عليه السلام لەدروست کردنی کەعبە لێ بووەوە دوعای بۆ ئومەتی پێغەمبەر موحەمەد عليه السلام کرد وفەرمووی : خودایه هەر کەسێک لەئومەتەکەم حەجی ئەم ماڵە دەکات سەلامی منی لێ بکە ، وەهەروەها دوعای بۆ ماڵ ومنداڵی بەم شێوەیه کرد ، فەرمانمان پێ کراوە بەباسکردنیان وەک پاداشتی ئەو چاکەیەیان .
"شرح سنن أبي داود" للعيني (4/260) .

والله أعلم .

سەردان: ٤,٨١٠ بەش: نوێژ