ئەگەر لە كاتی نوێژدا چاوم بنوقێنم دروستە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لە كاتی نوێژدا چاوم بنوقێنم دروستە ؟
پرسیار:

ئەگەر لە كاتی نوێژدا چاوم بنوقێنم دروستە ؟ چونكە بە چاو نوقاندن نوێژەكەم باشتر دەبێ وە خشوعی زیاتر دەبێ ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
سوننەت وایە نوێژگەر لە كاتی وەستانیدا چاو بڕوانێتە شوێنی سوجدە بردنەكەی بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە: ((لـما دخل النبي الكعبة ما خلف بصره موضع سجوده حتى خرج منها)) [رواه أحمد بسند صحيح، صفة الصلاة ص: (89)] .
واتە: كاتێك پێغەمبەر () ڕۆیشتە ناو كەعبەوە چاوی لانەبرد لە سەر جێگای سوجدەكەی تاوەكو لە نوێژەكەی بویەوە.
وە سوننەتیش وایە لە كاتی تەحیات خوێندتیشدا سەیری پەنجەی شایەتومانی بكات بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە: ((كان يبسط كفه اليسرى على ركبته اليسرى ويقبض أصابع كفه اليمنى كلها ويشير بإصبعه التي تلي الإبـهام إلى القبلة ويرمي ببصره إليها)) [رواه مسلم وأبو عوانة، صفة الصلاة ص: (158)] .
واتە: پێغەمبەر () ـ لە كاتی تەحیاتدا ـ دەستی چەپی ڕادەخست لە سەر چۆكی چەپی وە هەموو پەنجەكانی لەپی دەستی ڕاستی دەنوقاند و بە پەنجەی شایەتومانی ئاماژەی دەكرد بەرەو قیبلە و چاوی تێ دەبڕی و سەیری ئەو پەنجەیەی دەكرد.
بەڵام خاوەنی كتێبی (القول الـمبين في أخطاء الـمصلين) فەرموویەتی:(والصواب أن يُقال:
إنْ كان تفتيح العين لا يُخِلُّ بالـخشوع فهو أفضل، وإنْ كان يـحول بينه وبين الـخشوع لـما في قبيلته من الزخرفة والتزويق أو غيره مما يُشوش عليه قلبهُ، فهنالك لا يكره تغميض العين قطعاً، والقول بالاستحباب في هذا الـحال أقرب إلى أصول الشرع ومقاصدة من القول بالكراهة، والله أعلم) [برِوانە القول الـمبین ص: (112 ـ 123)] .
واتە: وتەی ڕاست ئەوەیە كە بوترێت: ئەگەر چاو كردنەوە خشوع كەم نەكاتەوە ئەوا چاو كردنەوە چاكترە، وە ئەگەر چاو كردنەوە بووە ڕێگر لە خشوع بە هۆی هەبوونی شتی ڕازاوە و سەرنجڕاكێش یان جگە لەمە لە قیبلەی نوێژگەردا لەوانەی كەوا دڵی پەرتەوازە دەكات و دەیشڵیژێنێت ئەوا لەو حاڵەتەدا چاو نوقاندن مەكروه نى یە، بەڵكو لەم حاڵەتەدا ئەو وتەیەی كە دەڵێت نوقاندنی چاو چاكترە نزیك ترە لە بنەواكانی شەریعەت و مەبەستەكانی تاوەكو كەراهەت.
كەواتە: ئەگەر لە شوێنێكدا نوێژت كرد كەوا شتی ڕازاوە و سەرنجڕاكێشی تێدا نەبوو كە ببێتە هۆی نەمانی خشوع لە نوێژدا ئەوا سوننەت وایە چاوت كراوە بێت.
وە ئەگەر بە پێچەوانەوە بوو ئەوا چاو نوقاندن باشترە، والله أعلم.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٩٣٢ بەش: نوێژ