حوکمی نوێژکردنی ئافرەت بە نیقاب و دەستکێشەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوێژکردنی ئافرەت بە نیقاب و دەستکێشەوە
پرسیار:

ئایا دروستە بۆ ئافرەت بە نیقاب و دەسكێشەوە نوێژ بكات؟

ئەگەر ئافرەت لە ماڵى خۆیدا نوێژى دەكرد یان لە شوێنێكدا كە تەنها پیاوى مەحرەمى تێدا بوو ئەوا شەرعى و رێگەپێدراوە بۆى كە دەموچاوى و هەردوو دەستى دەربخات بۆ ئەوەى نێوچەوان و لووت كەئەندامى سوجدەن ڕاستەوخۆ بەر زەوى بكەون بە هەمان شێوە ناولەپیش.

بەڵام ئەگەر نوێژى كرد و لەچواردەوریدا پیاوى نامەحرەم هەبوون ئەوا دەبێت دەموچاوى داپۆشێت، چونكە داپۆشینى ڕوومەت یان دەموچاو بۆ نامەحرەم واجبە و حەڵاڵ نییە بۆى كە دەرى بخات لەپێش ئەو پیاوانەدا وەكو بەڵگەى قورئان و سوننەت و عەقڵیشی لەسەرە كە هیچ عاقڵێك لارى لێى نییە چ جاى باوەڕدار.

وە دەسكێش لە دەست كردن كارێكى شەرعیە، و ئەو كارە لە كاروكردەوەى ئافرەتانى هاوەڵان بووە بەبەڵگەى ئەوەى كە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: ((لا تنتقب المحرمة، ولا تلبس القفازين))(١)

واتە: ئەو ئافرەتەى كەلە ئیحرامدایە نابێت نیقاب و دەسكێش بپۆشێت.

ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كە ئەوان دەسكێشیان لەدەست بووە كاتێك نوێژیان كردووە و پیاوى بیانى لێ بووە، بەڵام ئەوەى كە پەیوەستە بە دەموچاو داپۆشینەوە ئەوا هەتا بە پێوە بێت یان دانیشتوو بێت دایدەپۆشێت و هەركاتێك رۆیشت بۆ سوجدە ئەوا نیقابەكە لادەدات و دەموچاوى دەردەخات بۆ ئەوەى ڕاستەوخۆ بەر زەوى بكەوێت چونكە ئەندامێكە لە ئەندامەكانى سوجدە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


([1]) أخرجه البخاري: كتاب جزاء الصيد/ باب ما ينهى من الطيب للمحرم والمحرمة .

سەردان: ٣,١٤٣ بەش: ئافرەتان