ئایا حوکمی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل لەلایەن ئافرەتەوە چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوکمی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل لەلایەن ئافرەتەوە چیە؟

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

❃ لەبنچینەدا سواربوونی ئۆتۆمۆبیل وئەوانی تریش لە هۆکانی سواربوون ڕێگە پێدراوە بۆ نێر ومێ، چونکە (الأَصْلَ فِي العَادَاتِ الجَوَازُ وَالإِبَاحَة) (بنچینە لە دابەکاندا رێگەپێدانە)، ئەوەی ڕاستیش بێت کە سواربوون ولێخوڕینی ئاژەڵ ئیشێکی ڕێگە پێدراوبووە لە سەردەمی یەکەمدا [واتا سەردەمی پێغەممەر  ]،
هەروەها لەبەر ووتەی پێغەممەر  کە دەفەرمێ: ( النساء شقائق الرجال ) (۱)،
بە واتای: 【 ئافرەتان هاوتا وهاوشانی پیاوانن] لە حوکمەکاندا. 】
❃ پاڵپشتی ئەوەی باسمانکرد بریتیە لە هەواڵی پیغەممەر  دەربارەی ئایندەی ئیسلام وبڵاوبوونەوەی، کاتێک بە عَديّ كوڕی حاتەم (رەزای خوای لێبێت) دەفەرمێ: (... فَإِنْ طَالَتْ بِكَ حَيَاةٌ لَتَرَيَنَّ الظَّعِينَةَ٭ تَرْتَحِلُ مِنَ الحِيرَةِ٭٭حَتَّى تَطُوفَ بِالكَعْبَةِ، لَا تَخَافُ أَحَدًا إِلَّا اللهَ)(٢)،
واتا: ئەگەر تەمەنت دڕێژ بێت ئەوا بەچاوی خۆت دەبینیت ئافرەتان لە نێو کەژاوەدا گەشت دەکەن لە حیرەوە تا وەکو بە مەککەدا تەواف دەکەن، وجگە لە خوای گەورە لە کەسی تر ناترسن. ئەم حوکمە لێخوڕێن وفێربوونیشی دەگرێتەوە.
بەڵام ئەگەر فێربوونی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل ولێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل سەربکێشێت بۆ خراپەکاری ولەناوچوون، وەک فڕێدانی سەرپۆش ودەرخستنی جوانی وتێکەڵاوی کردنی پیاوان وتێکدانی کۆمەڵگە وتوشبوونی ئافرەت به جۆرەها شێوەی ئەزێت دان وترساندن. ئەوا فێربوون ولێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل قەدەغە دەبێت بۆ ڕێگری کردن لە ڕودانی حەرامکراوەکان، وپارێزگاری کردن لە دینداری ئافرەت وپەرژینکاری لە ناوبانگ وشکۆمەندی ئەو وپاراستنی لە تەماعی کەسانی دڵ نەخۆش، وپاراستنی لە دوژمنکاری گورگە تەماحکارەکان بە ناموسی ئافرەتان.
دەبێت بیشزانین ئەوەی قەدەغەکراوە بە بیانوی سەرکێشان بۆ حەرامەکان، ڕێگە پێدراو دەبێت لە کاتی پێویستی دا(۳)، ئەگەر ڕێککارە شەرعیکانی تێدا فەراهەم بێت، بەو چەشنەی لە یاسا وبنچینە گشتیەکاندا هاتووە (٤).
والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.
محمد علی فرکوس
الجزائر في: ٠٧ ربيع الثاني ١٤٢٧ﻫ
الموافق ﻟ: ٠٦ مـاي ٢٠٠٦م
---------------------------
(١) أخرجه أبو داود في (الطهارة) بابٌ في الرجل يَجِدُ البِلَّة في مَنامِه (٢٣٦)، والترمذيُّ في (أبواب الطهارة) بابٌ فيمَنْ يستيقظ فيرى بللًا ولا يذكر احتلامًا (١١٣)، مِنْ حديثِ عائشة رضي الله عنها. وصحَّحه الألبانيُّ في (السلسلة الصحيحة) (٢٨٦٣).
(٢) أخرجه البخاريُّ في (المناقب) بابُ علاماتِ النبوَّة في الإسلام (٣٥٩٥) مِنْ حديثِ عَدِيِّ بنِ حاتمٍ رضي الله عنه.
٭ الضعینة: المرأة في الهودج× ئەو ئافرەتەی لە نێو کەژاودایە پێدەوترێ: ضعینة، انظر: (النهاية) لابن الأثير (٣/ ١٥٧)، (الزاهر) للأنباري (٢/ ٤٧).
× الهودج: أداة ذات قبة توضع علی ظهر الجمل لتركب فیها النساء، هەودەج ئامرازێکە لەشێوەی قوببە لەسەر پشتی حوشتر دادەنرێت بۆ ئەوەی ئافرەتی تێدا سوار بێت.
الهودج: انظر: (المعجم الوسيط) (٢/ ٩٧٦).
٭٭ الحیرة مدینة قدیمة في وسط العراق. حیره شارێکی کۆنە دەکەوێته ناوەڕاستی عێراق. موسوعة ویكیبیدیا
(۳) [ما حُرَّم سدّا للذریعة یباح للحاجة] انظر هذه القاعدةَ في: (مجموع الفتاوى) لابن تيمية (٢١/ ٢٥١، ٢٢/ ٢٩٨)، (زاد المَعاد) لابن القيِّم (٢/ ٢٤٢، ٤/ ٧٨).
(٤) انظر ضوابطَ الضرورة الشرعية على الموقع الرسميِّ في الفتوى رقم: (٦٤٣) الموسومة ﺑ: (في ضوابط قاعدةِ: (الضروراتُ تبيح المحظوراتِ)).

سەردان: ٦,٣٠٢ بەش: ئافرەتان