جلوبەرگی ئافرەتان لە نێو مەحرەمەکانى خۆی و ئافرەتاندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جلوبەرگی ئافرەتان لە نێو مەحرەمەکانى خۆی و ئافرەتاندا
پرسیار:

ئایا سنووری تەماشاکردنی ئافرەتان بۆ ئافرەتی تر چۆنە لە نێو خۆیاندا و لاى مەحرەمەکانیان؟ وەجلوبەرگی ئافرەتان لە نێو مەحرەمەکانى خۆی و ئافرەتاندا دەبێ چۆن بێ؟ چ شوێنێکی دروستە لاى مەحرەم و ئافرەتاندا بەدەر بخات؟

الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين وبعد:

ئافرەتانی باوەڕدار لەسەرەتایی ئیسلامدا گەشتبوون بەو پەڕی داوێنپاکى ، و حەیاو و شەرم ، ئەوەش بەرەکەت و دەرئەنجامی باوەڕ بوونیان بوو بەخودا وپێغەمبەرەکەی وشوێن کەوتنى قورئان وفەرموودە .

 وە ئافرەتان لەو سەردەمەدا جلی داپۆشەریان لەبەر دەکرد ، و شتێک نەبوو بەناوی سفوری وخۆدەرخستن لەکاتی کۆڕ وکۆبوونەوەکاندا ،وهەر لەسەر ئەم حاڵە ئافرەتانی باوەڕدار بەردەوام بوون تا ماوەیەکی نزیکی پێش ئێستا ، دواتر وەک باقی شتەکانی تر جلی ئافرەتان ناڕێکی وناتەواوی تێکەوت و وردە وردە توشی هەندێ شت بوون کەئێرە شوێنی باسکردنی نییە.

وەلەبەر بوونی زۆر پرسیار لەبارەی سنووری تەماشاکردنی ئافرەتان بۆ ئافرەتی تر وئەو جلەی پێویسته لەبەری بکەن لای یەکتردا لیژنەی فەتوا ڕوونی دەکاتەوە بۆ عامی باوەڕداران: بەوەی واجبە لەسەر ئافرەتان خۆیان بڕازێننەوە بەڕەوشتی شەرم کردن ئەو شەرمەی کەپێغەمبەر کردی بەبەشێک لەبەشەکانی ئیمان ، وبێگومان لەحەیاو شەرمە ئافرەتی باوەڕدار خۆی داپۆشێت و جلێک لەبەر بکات ئەندامەکانی لاشەی بەتەواوی داپۆشێت وخۆی بەدوور بگرێت لەجێگای فیتنە.

سەبارەت بە سنورى خۆدەرخستنى ئافرەت لە لاى ئافرەتى تر ئەوا ئافرەت تەنها دەتوانێ ئەو شوێنانە لاى ئافرەتانى تر بەدەربخات کە لاى مەحرەمەکانى دەرى دەخات وەکو دەست و پێی و سەر و دەموچاو و ئەو شوێنانەى کە زیاتر لە کاتى ئیشوکارى ڕۆژانەى ماڵدا بەدەردەکەوێ ، خوای پەروەردگاریش فەرموویەتی : ﴿ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ ﴾ 
واتە: وه‌ با جوانی خۆیان، یان بازن و گواره‌و ملوانكه‌و خه‌ڵخاڵ و خشڵی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ خۆی ده‌ركه‌وتووه‌.
 ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌ خیلافى له‌سه‌ره‌ (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: مه‌به‌ست پێی جلوبه‌رگه‌، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: مه‌به‌ست پێی ده‌موچاو و هه‌ردوو ده‌سته‌ ،وه‌ با پێچه‌كانیان یان له‌چكه‌كانیان شۆڕبێته‌وه‌و بیده‌ن به‌سه‌ر سینگیاندا و نه‌بینرێت.
 (عائیشه‌) ده‌فه‌رمێت: ره‌حمه‌تى خوا له‌ ئافره‌تانى كۆچكه‌ر بێت كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى كراسه‌كانیان دڕاندو خۆیان پێ داپۆشى (با پێچه‌وانه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى بكه‌ن چونكه‌ ئه‌وان سه‌رو مل و سینگیان ده‌رده‌خست، خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى كرد به‌ ئافره‌تانى باوه‌ڕدار به‌ خۆداپۆشینیان و خۆ نه‌چواندنیان به‌ ئافره‌تانى بێباوه‌ڕ، كه‌واته‌ سفورى و خۆدانه‌پۆشین پیشه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى و دواكه‌وتوویى بووه‌ نه‌ك خۆداپۆشین و باڵاپۆشى)

دەرخستنی جوانی ئافرەت بۆ كێ‌ دروستە؟
 ، وه‌ با جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن ته‌نها بۆ مێرده‌كانی خۆیان نه‌بێ ،یان بۆ باوكیان نه‌بێت ، یان بۆ باوكی مێرده‌كانیان (غه‌زوریان) نه‌بێت  یان بۆ كوڕه‌كانی خۆیان یان كوڕی كوڕیان ، یان كوڕی مێردیان ، یان بۆ برایان ، یان بۆ برازایان ، یان بۆ خوشكه‌زایان (كوڕی خوشكیان) ئه‌مانه‌ مه‌حره‌من ، یاخود ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ خزمه‌تیان ئه‌كه‌ن له‌ ماڵه‌وه‌، یان بۆ ئافره‌تى موسڵمان .

 کاتێ ئەمە دەقی قورئان بێت وسوننەت ئاماژەی پێدابێت ، حەتمەن ئەمە ئەوەیە کەئافرەتانی پێغەمبەر وهاوەڵان وئەوانەی بەچاکی شوێنیان کەوتوون تاوەکو ئەمڕۆ ، بەڵام گەر زیاد لەوە دەربخات کە عادەتەن دەردەکەوێ وەکو سەر و دەست و قاچ و دەموچاو ئەوا هیچ بەڵگەیەکی نیە بۆ ئەو خۆدەرخستنە ، وە ڕێگایەکیشە بۆ ئەوەى ئافرەتانى تر توشی تاوان و فیتنە بکات ، وە دەبێتە پێشەنگێکی خراپ بۆ ئافرەتانى تر و بە هۆی سفوری و جلى نەشیاوەوە عادەت و تەقلیدی کافران جێ بە جێ دەکات ، پێغەمبەریش فەرموویەتی : { من تشبه بقوم فهو منهم } [أخرجه الإمام أحمد وأبو داود].
واتە: هەرکەسێک خۆی بەهەر گەلێک بچوێنێ ئەوا لەوانە .

وە هەروەها فەرموویەتی : ((صنفان من أهل النار لم أرهما، قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس، ونساء كاسيات عاريات، مائلات مميلات، رؤسهن كأسنمة البخت المائلة لا يدخلن الجنة، ولا يدركن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا))  أخرجه مسلم: كتاب اللباس والزينة/ باب النساء الكاسيات العاريات .
واتە: دوو كۆمەڵى ئەهلى ئاگر هەن كە من نەمبینیون، یەكێكیان خەڵكانێكن كە قامچیان بەدەستەوەیە وەكو كلكى مانگا وایە وپێى لەخەڵك دەدەن و دووەمیان كۆمەڵە ئافرەتانێكن كە جلیان لەبەردایە ورووتیشن سەریان وەكو بان پشتى ووشتر وایە و نارۆنە بەهەشتەوە و بۆنەكەشى هەست پێ ناكەن، هەرچەندە بۆنەكەى بە درێژى ئەوەندە و ئەوەندە دەڕوات.

بۆیە پێویستە ئافرەتانی باوەڕدار پابەندی ڕێباز وڕێچکەی دایکانی باوەڕداران بن وشوێن پێیان هەڵگرن ، ودوور کەونەوە لەو شتانەی حەرام ونەشیاون هەموو ئەو شتانەی دەبێتە هۆکاری فیتنەو بەدڕەوشتی وخۆ چواندن بەبێباوەڕان .
هەروەک پێوستە لەسەر هەموو پیاوێکی باوەڕدار ئاگاداری خێزان وماڵ ومنداڵی بێت و لێ نەگەڕێت جلی ناشەرعی لەبەر بکەن وببنە نێچیری کەسانی هەلپەرست وخراپەکار ، وپێوستە بزانێت ئەو بەر پرسە و لەڕۆژی دواییدا پرسیاری لێ دەکرێت لەبارەیانەوە.
نسأل الله أن يصلح أحوال المسلمين، وأن يهدينا جميعًا سواء السبيل، إنه سميع قريب مجيب. وصلى الله وسلم عن نبينا محمد وعلى آله وصحبه.


اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء.

سەردان: ٢,٩٦٠ بەش: ئافرەتان