(20) حەق و مافی ئافرەت لە ئیسلامدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
(20) حەق و مافی ئافرەت لە ئیسلامدا
پرسیار:

لە ئیسلامدا ئافرەت چ ڕێز و مافێکى پێدراوە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

1- لە ئیسلامدا گەر پیاو خیانەت لە خێزانەکەی بکات - زینا بکات - ئەوا ڕەجم دەکرێت تاوەکو دەمرێت .

2- گەر خێزانی دووەم بێنێت و دادپەروەر نەبێت لەنێوانیاندا ئەوا لەڕۆژی دوایی دا لایەکی لاشەی خوار دەبێت و بەو شێوەیه حەشر دەکرێت.

3- گەر مارەیی بۆ خێزانەکەی دیاری کرد و پێی نەدا ئەوا دزە و تاوانبار دەبێ .

4- گەر تەڵاقی دا ئەوا بۆی نی یە هیچ شتێکی لێ وەرگرێتەوە کەپێی داوە  .

5- گەر مافی ئەو بخوات لەمیراتدا ئەوا سنووری خودای بەزاندووە وهەر کەسێک سنووری خودا ببەزێنێت ئەوا ستەمی لەخۆی کردووە.

6- گەر لێی بدات و ئیهانەی بکات ئەوا کەسێکی بێ ڕێز وخراپە و گەر ڕێزی لێ بگرێت ئەوا کەسێکی بەڕێز وچاکە .

7- گەر زیاد لەچوار مانگ هەجری بکات ئەوا ئافرەتەکە مافی داوای جیابوونەوەی هەیە .

8- بۆی نی یە وەک دایکی مامەڵەی لەگەڵ بکات ، و گەر پێی بڵێت: تۆ وەک دایکم وایت ئەوا دەبێت 60 ڕۆژ بەڕۆژوو بێت یاخود بەندەیەک ڕزگار بکات ویاخود خواردنی 60 هەژار بدات.

9- گەر خۆشی نەویست با ئارام بگرێت ؛ چونکە دوور نی یە شتێکی خۆشنەوێت بەڵام خودا خێرێکی زۆری بۆی تێدا حەشار نەدابێت .

10-  ئەگەر ئافرەت تەڵاق درا و دووگیان بوو ئەوا دەبێ نه‌فه‌قه‌یان بداتێ تا حه‌مله‌كه‌ی دائه‌نێ و منداڵه‌كه‌ى ده‌بێت . .
11- گەر لێک جودا بوونەوە نابێت بێ بەشی کات لەمنداڵەکانی و پێویستە لەسەری نەفەقەیان بدات .

12- ئافرەت ئازادە لەماڵ وسامانی خۆیدا گەر بۆ ماڵ سەرفی کرد ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیه خۆ ئەگەر نەشی کرد ئەوا پیاوەکە بۆی نی یە بەزۆر لێی بستێنێت .

13- هەر دەست درێژیەک بکاتە سەری سزای هاوشێوەی بۆ هەیه  .
وە پیاو بەر پرسە لە دابین کردنى خواردن وخواردنەوە وجل وبەرگ بۆ کردنی بەپێی توانای دارایی .

14- توانای پیاو بەسەر ئافرەتدا بەر پرسیاریەتی و تەکلیفە و بەگوێی کردنی ئافرەت بۆ مێردی جیهادە .

15- گەر فەرمانی پێ کرد بەچاکە ئەوا بەگوێی دەکات ، وگەر فەرمانی کرد پێی بەخراپە ئەوا گوێڕایەڵی هیچ کەسێک ناکرێت لەبێ فەرمانی خودادا .

16- لەپێناو ئافرەتدا پێغەمبەر جەنگێکی دژی بەنی قەینوقاع بەرپا کرد .

17- پارێزگاری کردنى پیاو لە شەرەف وناموسی خێزانى و مردن لەو پێناوەدا جیهادە لەپێناوی خودادا .

18- لەپێناو ئافرەتدا موعتەسەم هێزێکەی جوڵاند بۆ عەموریە .

19- لەپێناو سومعەت وکەرامەتی ئەودا خودا حەدی تۆمەت دانە پاڵی داناوە کە 80 جەڵدە .

واتە هەرکەسێک تۆمەتێک بۆ ئافرەتێکى داوێن پاک بکات ئەوا هەشتا جەڵدەى لێ دەدرێ .
ئا ئەوا مافی ئافرەتە لە ئیسلام دا . . 

20- ئافرەتانیش هاوشێوەی پیاوان پاداشتی کردەوەکانی وەردەگرێت ، هەروەک لەم ئایەتە پیرۆزەدا هاتووە { فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّي لَا أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ } [ آل عمران : 195 ] .
واتە : په‌روه‌ردگاریش وه‌ڵامی دوعاكه‌ی دانه‌وه‌ كه‌ من كرده‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له‌ ئێوه‌ نافه‌وتێنم ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چاكی كردبێت پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه‌ ئیتر ئه‌گه‌ر نێر بێ یان مێ جیاوازی نیه‌، ئافره‌تیش وه‌كو پیاو وایه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵی و كرده‌وه‌ی چاك و پاداشتدا .
جا ئایە لە چ وڵاتێکی غەربی و لەچ جێگایەک بەو شێوە ماف دراوە بە ئافرەت ؟

بۆ زانیارى زیاتر لە بەشی (وەڵامى گومانەکان) وەڵامى ئەم دوو پرسیارە بخوێنەوە : 

* ئەرك و مافەكانی ئافرەت لە نێوان دینی ئیسلام و پێش ‏ئیسلام .
* ڕەچاو کردنی مافی ئافرەت لەقورئاندا .

سەردان: ٨,٦٨٨ بەش: ئافرەتان