ئایا ئافرەت حیجاب نەپۆشێت سەرەنجامی ئاگری دۆزەخە ؟ لەکاتێکدا نوێژ دەکات و قورئان دەخوێنێت و غەیبەت ناکات و ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئافرەت حیجاب نەپۆشێت سەرەنجامی ئاگری دۆزەخە ؟ لەکاتێکدا نوێژ دەکات و قورئان دەخوێنێت و غەیبەت ناکات و ...
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

سەرەتا پێویستە ئەوە بزانرێت کەدەبێ پیاو وئافرەتی موسوڵمان ملکەچی فەرمانەکانی خودا ببن ، هەرچەند زەحمەت وقورس بێت لەسەر دەرونیان .
پاشان کەسی موسوڵمان تەماشای بچوکی تاوانەکە ناکات ، بەڵکو تەماشای گەورەی ئەو کەسە دەکات کەبێ فەرمانی دەکات، حەتمەن سزای خودا بەئێشە وکاتێ تۆڵە لەکەسێک وەردەگرێت بەتوندترین شێوە دەیگرێت وسزای دەدات
هەندێ جار تاوانەکە لەبەر چاوی مرۆڤ بچوکە بەڵام لەلای خودا گەورەیە
وە ناتوانرێت ئەوە یەکلایی بکرێتەوە ئەو کەسەی حیجاب ناکات دەچێتەوە دۆزەخەوە ، بەڵام ئەو کەسە موستەحەقی سزای خودایە ؛ چونکە بێ فەرمانی خودای کردووە بەڵام دەس نیشان کردنی سەرەنجامی بەدیاری کراوی ئەوا خودا خۆی دەزانێت وبۆ ئێمە نی یە قسەی تێدا بکەین
پاشان زۆر سەیرە ئافرەتێک ئەم سیفاتە جوانانەی تێدا بێت ونوێژ بکات وڕۆژو بگرێت ودوور بێت لەغەیبەت ودوو زمانی ...هتد ، پاشان حیجاب نەپۆشێت !
هەر بۆیە داوای لێ دەکەین حیجابی شەرعی بپۆشێت وگوێڕایەڵی ئەم ئایەتە بکات : ( وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ) ،
واتە : با ئافرەتان جوانی خۆیان پیشانی کەسانی نامەحڕام نەدەن .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

سەرەتا پێویستە ئەوە بزانرێت کەدەبێ پیاو وئافرەتی موسوڵمان ملکەچی فەرمانەکانی خودا ببن ، هەرچەند زەحمەت وقورس بێت لەسەر دەرونیان ، بەبێ ئەوەی شەرم لەهیچ کەسێک بکەن ، بەڕاستی کەسی موسوڵمان دەبێ ڕاست گۆ بێت لەئیمانەکەیدا وفەرمانەکانی خودا جێ بەجێ بکات ودوور کەونەوە لەو شتانەی خودا ڕێگری لێ کردووە ونابێ دوو دڵ بن لەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی خودادا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ۗ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا ) [الأحزاب : 38 ]
واتە :وه‌ بۆ هیچ باوه‌ڕدارێكی پیاو و ئافره‌ت حه‌ڵاڵ نیه‌ كه‌ كاتێك خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - - بڕیارێك بده‌ن ئه‌وان سه‌رپشك بن له‌وه‌ی كه‌ شتێكی تر هه‌ڵبژێرن، به‌ڵكو پێویسته‌ له‌سه‌ریان پابه‌ندى گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بن - -وه‌ هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - - بكات  ئه‌وه‌ گومڕا بووه‌ گومڕابوونێكی زۆر ئاشكرا،

ئا ئەمە ئاکاری موسوڵمانە کەخوای پەروەردگار مەدحی کردوون وفەرموویەتی : (إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ، وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ ) سورة النور/50 -51 .
واتە : كاتێك كه‌ باوه‌ڕداران بانگ بكرێن بۆ لای خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - - بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌ نێوانیاندا بدات، واته‌: بۆ لای قورئان و سوننه‌ت ته‌نها وته‌یه‌ك هه‌یان بێت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ فه‌رمان و فه‌رمایشتی خواو پێغه‌مبه‌ری خوامان - - بیست وه‌ گوێڕایه‌ڵین ئا ئه‌م كه‌سه‌ باوه‌ڕدارانه‌ سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون له‌ دونیاو قیامه‌تدا ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكات - -  وه‌ به‌ زانیاریه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بترسێ  وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات ئا ئه‌م كه‌سانه‌ براوه‌ن له‌ دونیاو قیامه‌ت.

پاشان کەسی موسوڵمان تەماشای بچوکی تاوانەکە ناکات ، بەڵکو تەماشای گەورەی ئەو کەسە دەکات کەبێ فەرمانی دەکات، حەتمەن سزای خودا بەئێشە وکاتێ تۆڵە لەکەسێک وەردەگرێت بەتوندترین شێوە دەیگرێت وسزای دەدات ، هەروەک فەرموویەتی : (... إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ ) سورة هود/102.
واته : به‌راستى بردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ئێش و ئازارو سه‌خته‌ .

هەندێ جار تاوانەکە لەبەر چاوی مرۆڤ بچوکە بەڵام لەلای خودا گەورەیە ، هەروەک فەرموویەتی : ( وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمٌ )
واتە : وه‌ وا ئه‌زانن شتێكی زۆر سووك و ئاسانه‌و تووشی تاوان نابن به‌ڵام له‌ كاتێكدا لای خوای گه‌وره‌ تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌و سزاكه‌ی گه‌وره‌یه‌ .

بابەتەکە بەو شێوەیەیە کەهەندێ لەزانایان فەرموویانە :
تەماشای بچوکی تاوانەکە مەکە بەڵکو بڕوانە وبزانە تۆ بێ فەرمانی کێ دەکەیت ؟
جا پێویستە لەسەرمان فەرمانەکانی خودا جێ بەج بکەین وبەردەوام هەست بەچاودێری خودا بکەین .

بەڵام لەڕوی بیر وباوەڕەوە کاتێ کەسی موسوڵمان هەندێ تاوان ئەنجام دەدات ئەوا هەر بەموسوڵمانی دەمێنێتەوە بەمەرجێک شتێک نەکات کە لەئیسلام دەیباتە دەرەوە ، دواتر ئەو کەسە تاوانبارە دەکەوێتە سەر ویستی خودا گەر بیەوێ سزای دەدات لەڕۆژی دوایدا و دەیخاتە دۆزەخەوە بەڵام بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا نامێنێتەوا وگەر ویستی لەسەر بێت لێی خۆش دەبێت ، وهیچ کەس ناتوانێت بڵێت بەتەئکید ئەو کەسە سزا دەدرێت یاخود خودا لێی خۆش دەبێت ؛ چونکە ئەوە لەلای خودایە وخودا دەزانێت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکات .

جا تاوان دەبێتە دوو جۆرەوە :
تاوانی گەورە وتاوانی بچوک 
بەنیسبەت تاوانی بچوکەوە بە نوێژ و ڕۆژوو و کاری چاکە دەسڕێتەوە ، هەرچی تاوانی گەورەیە بریتیە لەو تاوانانەی کە هەڕەشەی لێ کراوە ویاخود لەدونیادا تۆڵەی بۆ دەس نیشان کراوە ویاخود سزای لەدوا ڕۆژدا بۆ دیاری کراوە ، ئەم جۆرە لەتاوان کردەوەی چاکە نایسڕێتەوە ، بەڵکو پێویستە خاوەنەکەی تەوبەیەکی ڕاستگۆیانە بکات ، جا تاوانی گەورە جۆری زۆرە بۆ نموونە (درۆ ، زینا ، ڕیبا ، دزی ، نەکردنی حیجاب و سفورى ...هتد ) .

بۆیە ناتوانرێت ئەوە یەکلایی بکرێتەوە ئەو کەسەی حیجاب ناکات دەچێتەوە دۆزەخەوە ، بەڵام ئەو کەسە موستەحەقی سزای خودایە ؛ چونکە بێ فەرمانی خودای کردووە بەڵام دەس نیشان کردنی سەرەنجامی بەدیاری کراوی ئەوا خودا خۆی دەزانێت وبۆ ئێمە نی یە قسەی تێدا بکەین ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۚ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا ) .
واتە : وه‌ له‌ شتێكیشدا كه‌ زانیاریت نه‌بوو قسه‌ی تیا مه‌كه‌ به‌تایبه‌تی له‌ دیندا، یاخود شایه‌تى ناحه‌ق مه‌ده‌ ، به‌ڕاستى بیستن و بینین و دڵی مرۆڤ هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ پرسیاریان لێ ئه‌كات و ئه‌یانهێنێته‌ قسه‌..

ئەوەندە بەسە کەسی موسوڵمان کەخاوەنی دڵێکی زێندووە دوور کەوێتەوە لەکارێک کەدەزانێت گەر ئەنجامی بدات شیاوی سزا دان دەبێت ، بێگومان سزای دۆزەخ بەئازارە وگڕەکەی زۆر گەرمە .

لەبەرانبەریشدا هەرکەسێک گوێڕایەڵی خودا بکات لەوشتانەدا کەخودا فەرمانی پێ کردووە و حیجابی شەرعی بپۆشێت ئەوا ئومێدمان وایە بەهەشت بەدەس بێنێت وسەرفراز بێت و لە ئاگری دۆزەخ ڕزگاری ببێت .

پاشان زۆر سەیرە ئافرەتێک ئەم سیفاتە جوانانەی تێدا بێت ونوێژ بکات وڕۆژو بگرێت ودوور بێت لەغەیبەت ودوو زمانی ...هتد ، پاشان حیجاب نەپۆشێت ! ؛ چونکە بەڕاستی هەرکەسێک ئەو سیفاتانەی تێدا بێت بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کاری خێری خۆش دەوێت ، وڕقی لەکاری خراپەیە ، پاشان دەبێ ئەوەمان لەبیر بێت نوێژ ڕێگری دەکات خراپە وتاوان (إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ) واتە : به‌دڵنیایی نوێژ قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكی ئه‌كات و ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌ خراپه‌كاری و تاوان .
وە بێگومان کاری خێر دەبێتە هۆی کاری خێری دیکە ، وهەرکەسێک تەقوای خودا بکات خوداش یارمەتی دەدات تاوەکو زاڵ ببێت بەسەر دەرونیدا ، بێگومان دیارە ئەم ئافرەتە خێرێکی زۆری تێدایە وکەسێکی چاکە بۆیە پێویستە سوور بێت لەسەر پۆشینی ئەو حیجابەی کەخودا فەرمانی پێ کردووە و واز لەگومان بێنێت وگوێ بەقسەو تانەی خەڵک نەدات ، وبا واز لەخۆشوبهاندن بەکەسانی تاوانبار بێنێت ئەوانەی کەشوێن مۆدێل دەکەون ، و با بەپابەند بونی بەدینەوە دژی ئارەزووەکانی ببێتەوە ونەبێت کاڵایەک بەدەستی کەسانی نەشیاوەو هەموان تەماشای بکەن لەچاک وخراپ ونەبێتە هۆکاری تاوان بار کردنی پیاوان ، هەر بۆیە داوای لێ دەکەین حیجابی شەرعی بپۆشێت وگوێڕایەڵی ئەم ئایەتە بکات : ( وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ) ،
واتە : با ئافرەتان جوانی خۆیان پیشانی کەسانی نامەحڕام نەدەن .
وەهەروەها ئەم ئایەتەش : ( وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَىٰ ۖ وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ ) .
واتە : وه‌ وه‌كو ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌زانی و نه‌فامى پێشوو جوانی خۆتان بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م ده‌رمه‌خه‌ن، (كه‌واته‌ سفورى و خۆدانه‌پۆشین و ده‌رخستنى جوانى پێشكه‌وتن نیه‌ به‌ڵكو پیشه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامى بووه‌ له‌ پێش ئیسلامدا) [وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ] وه‌ نوێژه‌كانتان بكه‌ن به‌ روكن و واجبات و خشوعه‌وه‌ [وَآتِينَ الزَّكَاةَ] وه‌ زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ] وه‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - - بكه‌ن

والله الموفق والهادي إلى سواء السبيل .

سەردان: ٧,٦٠٧ بەش: ئافرەتان