ئافرەتان و نوێژى جەماعەت لە نێو خۆیاندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەتان و نوێژى جەماعەت لە نێو خۆیاندا
پرسیار:

ئایا باشترە بۆ ئافرەتان کە نوێژی جەماعەت بکەن ئەگەر لەماڵێکدا بوون ؟ وە ئایا پێشنوێژەکەیان گوێبیستیان دەکات لە قورئان خوێندنەکەیدا ؟ 

ئەمە باشترە ئەگەر بۆیان گونجا کە نوێژی جەماعەت بکەن ، وە ئەو ئافرەتە پێشنوێژیان بۆ ئەکات کە لە پێشترە لە زانست و فەزڵدا ، ئەمە باشترە چونکە بەهۆیەوە فێر دەبن ، وە چاولێکەری لە دڵ ئارامیدا ، وە سەبارەت بە گوێبیستبوونیا ئەوا لە ئەو نوێژانە دەبێت کە دەنگی تیا بەرز دەکرێتەوە وەکو : مغریب و عیشا و بەیانی . ئەمە کارێکە باشەی تێدایە ، وە هاتووە لە دایکە عائیشە و ئوم سەلەمەوە کە هەردوکیان پێش نوێژیان کردووە بۆ هەندێک ناوچە بۆ ئافرەتان لەماڵەکانیاندا .
دەرەنجام : پێشنوێژی ئافرەتێک بۆ ئافرەتان لەماڵدا هیچی تێدا نیە ، و کارێکی باشه ، وە هەندێک جار سوودی زۆری دەبێت بەتایبەتی ئەگەر پێشوێژەکەیان خاوەنی زانست و بەرچاو ڕۆشنی بێت ، ڕێنمونیان دەکات و نوێژیان بۆ دەکات وەکو نوێژی پێغەمبەری خوا ، نوێژێکیان بۆ دەکات کە ئارامگرتنی تێدابێت و دووربێت لە پەلەپەل و بیدعە .

وەڵامى زاناى پایەبەرز شێخ : عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله-

سەردان: ١,٧٤٣ بەش: نوێژى جەماعەت