هەندێ لە خەڵکی لە کاتی ووتاری هەینی دا خەویان لێدەکەوێت ئایا ئەگەر بە خەبەریان بکەینەوە دەبینە لەو کەسانەی کە لەغویان کردووە ؟
وا خوازراوترە بە خەبەریان کەیتەوە بە کردار نەک بە قسە چونکە قسەکردن لە کاتی ووتاری هەینی دا جائیز نییە ، لە بەر فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ : ( إذا قلت لصاحبك أنصت یوم الجمعة والامام یخطب فقد لغوت ) .
واتە: ئەگەر بە هاورێکەت ووتت بێ دەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێ ئیمام ووتار دەدات ئەوە لەغوت کردووە ، و پاداشتی هەینیەکەت دەڕاوت ، وە پێغەمبەر ﷺ بە لەغوی داناوە هەرچەندە ئەو قسەکردنە فرمان کردنە بە چاکە ، جا ئەمە بەڵگەیە لە سەر واجب بوونی بێ دەنگی و حەرام بوونی قسەکردن لە کاتی ووتاری هەینی دا والله الموفق
( مجموع فتاوی و مقالات الشیخ ابن باز 30/ 252 ) .