هه‌ندێك له‌ تایبه‌تمه‌ندى و فه‌زڵه‌كانى ڕۆژى هه‌ینى : ماڵپەڕی وەڵامەکان
هه‌ندێك له‌ تایبه‌تمه‌ندى و فه‌زڵه‌كانى ڕۆژى هه‌ینى
پرسیار:

تکایە هه‌ندێ له‌ تایبه‌تمه‌ندى و فه‌زڵه‌كانى ڕۆژى هه‌ینیمان بۆ ڕوون بکەنەوە

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ڕۆژى هه‌ینى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باشترین ڕۆژه‌ خۆرى تێدا هه‌ڵهاتبێت، وه‌ خواى گه‌وره‌ كۆمه‌ڵێك شتى گه‌وره‌ى تێدا كۆكردۆته‌وه‌ وه‌كو ڕابورد، وه‌ له‌و ڕۆژه‌دا دیندارێتى بیرى خه‌ڵكى ده‌خرێته‌وه‌و له‌وتارى هه‌ینیدا، وه‌ ساتێكی تێدایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر موسڵمان دوعاكه‌ى هاوكاتى ئه‌و ساته‌ بوو ئه‌وا خواى گه‌وره‌ وه‌ڵامى ده‌داته‌وه‌.
وه‌ له‌ فه‌زڵه‌كانى ڕۆژى هه‌ینى: ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌ صحیحى موسلیمدا هاتووه‌ له‌ ئه‌بی هوره‌یره‌وه‌ - رضي الله عنه - كه‌ ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا - - ده‌فه‌رموێت: 
" «مَنْ تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ ثُمَّ أَتَى الْجُمُعَةَ فَاسْتَمَعَ وَأَنْصَتَ غُفِرَ لَهُ مَا بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْجُمُعَةِ وَزِيَادَةُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ "
 واته‌: ئه‌وه‌ى ده‌ستنوێژێكى باش و ته‌واو بگرێت و پاشان بێت بۆ هه‌ینى ( ئاماده‌ى نوێژ و وتار بێـت ) و به‌جوانى گوێ بگرێت و بێده‌نگیش بێت ئه‌وا له‌تاوانه‌كانى نێوان ئه‌و هه‌ینیه‌ و هه‌ینیه‌كه‌ى ترى خۆش ده‌بێت به‌زیاده‌ى سێ رۆژیشه‌وه‌.
 وَعَنْ أَوْسِ بْنِ أَوْسٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " مَنْ غَسَّلَ يَوْمَ الْجُمُعَةِ وَاغْتَسَلَ وَبَكَّرَ وَابْتَكَرَ وَمَشَى وَلَمْ يَرْكَبْ وَدَنَا مِنَ الْإِمَامِ وَاسْتَمَعَ وَلَمْ يَلْغُ كَانَ لَهُ بِكُلِّ خُطْوَةٍ عَمَلُ سَنَةٍ: أَجْرُ صِيَامِهَا وَقِيَامِهَا ". رَوَاهُ التِّرْمِذِيُّ وَأَبُو دَاوُدَ وَالنَّسَائِيُّ وَابْنُ مَاجَهْ وأحمد و حسّنه ابن خزيمة وابن حبان والحاكم وقال: (( صحيح الإسناد)) .
 واته‌: ئه‌وسی كوڕى ئه‌وس ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا - - ده‌فه‌رموێت: ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ رۆژى هه‌ینیدا خۆى بشۆرێت و زوو بڕوات بۆ مزگه‌وت و به‌پێ بڕوات و سوار نه‌بێت و له‌ ئیمامه‌وه‌ نزیك بێت و به‌جوانى گوێ بگرێت و قسه‌ نه‌كات ئه‌وا به‌هه‌ر هه‌نگاوێكى كه‌ ده‌ینێت پاداشتى كاروكردارى ساڵێكى بۆ ده‌نووسرێت له‌ رۆژو گرتن و شه‌ونوێژدا.


وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ١,٤٦١ بەش: نوێژى هەینى