بۆچى به‌ ڕۆژى هه‌ینى ووتراوه‌ " الجمعة"؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆچى به‌ ڕۆژى هه‌ینى ووتراوه‌ " الجمعة"؟
پرسیار:

بۆچى به‌ ڕۆژى هه‌ینى ووتراوه‌ " الجمعة"؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ كۆمه‌ڵێك كارى گه‌وره‌ى تێدا كۆكردۆته‌وه‌ وه‌كو: له‌و رۆژه‌دا خواى گه‌وره‌ له‌دروستكردنى ئاسمانه‌كان و زه‌وى بوه‌وه‌ كۆتایی پێ هێنا، له‌و رۆژه‌دا ئاده‌م - - دروست كرا، وه‌ له‌و رۆژه‌شدا خرایه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ له‌و رۆژه‌شدا لێى ده‌ركرا، وه‌ له‌و رۆژه‌شدا قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت.


وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ١,٥٣٠ بەش: نوێژى هەینى