حوکمی نوێژی هەینی بۆ کەسێک کە لەدەرەوەی ئاوەدانیە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوێژی هەینی بۆ کەسێک کە لەدەرەوەی ئاوەدانیە
پرسیار:

كاتى نوێژى هەینى هات و ئێمە لەدەریادا سەرقاڵ بووین، دواى نیو سەعات لەنیوەڕۆ لەدەریا دەرچووین جا ئایا دروستە بۆمان كە بانگ بدەین و نوێژى هەینى بكەین؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

نوێژى هەینى لە مزگەوتى شارو لادێكان نەبێت دروست نییە، و نابێت كۆمەڵە خەڵكانێك لە بیابان یان لە دەریادا بن خۆیان نوێژى هەینى بكەن چونكە ئەوە لە رێباز ورێچكەى پێغەمبەرى خوا ﷺ نەبووە ئەوە نەبێت كەلە مزگەوتەكاندا كردوویەتى.

نوێژى هەینى لە مزگەوتى شارو لادێكان نەبێت دروست نییە، و نابێت كۆمەڵە خەڵكانێك لە بیابان یان لە دەریادا بن خۆیان نوێژى هەینى بكەن چونكە ئەوە لە رێباز ورێچكەى پێغەمبەرى خوا ﷺ نەبووە ئەوە نەبێت كەلە مزگەوتەكاندا كردوویەتى، وە پێغەمبەرى خوایش ﷺ چەندین رۆژ سەفەرى كردووە و كەچى لەگەڵ ئەوەشدا لێیەوە نەهاتووە كە نوێژى هەینى دابەستبێت وكردبێتى، وە ئێوە ئێستا لەدەریادا جێگیر نیـن، و بەڵكو باكور وباشور دەكەن ودەگەڕێنەوە بۆ نیشتیمانى خۆتان، بۆیە ئەوەى واجبە لەسەرتان نوێژى نیوەڕۆیە نەوەكو هەینى، وە ئەگەریش رێبواربن بۆتان هەیە نوێژە چواریەكان كورت بكەنەوە بۆ دوو ركات.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٣,٠١٢ بەش: نوێژى هەینى
▴