ئایا ئەو كەسەى كە نوێژى هەینى دەكات نوێژى نیوەڕۆیش دەكات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەو كەسەى كە نوێژى هەینى دەكات نوێژى نیوەڕۆیش دەكات؟
پرسیار:

ئایا ئەو كەسەى كە نوێژى هەینى دەكات نوێژى نیوەڕۆیش دەكات؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر كەسێك نوێژى هەینى كرد ئەوا ئەو هەینیە بریتیە لە فەریزەى ئەو كاتە واتە فەریزەى كاتى نیوەڕۆ، بۆیە نوێژى نیوەڕۆ ناكات، وە كردنى نوێژى نیوەڕۆ لە دواى نوێژى هەینى بیدعەیە، چونكە نە لەقورئان و نە لە سوننەتدا نەهاتووە و دەبێت نەهى لێ بكرێت، تەنانەت ئەگەر چەند هەینیەكیش بكرێت ئەوا شەرعی نییە كە كەسەكە نوێژى نیوەڕۆ بكـات لە دواى نوێژى هەینى بەڵكو ئەوە دەبێتە بیدعە و خراپە، چونكە خواى گەورە لەیەك كاتدا زیاد لەیەك نوێژى فەرز نەكردووە لەسەر بەندەكەى كە ئەویش نوێژى هەینیە و ئەنجامى دەدات، وە بیانوى ئەوانەى كە دەڵێن ئەنجامدانى چەند هەینیەك دروست نییە و ئەگەر چەند هەینیە كرا ئەوا هەینیەكە بۆ ئەو مزگەوتەیە كە پێش هەموویان دەستى پێكردووە، جا لێرەشدا ئەوەى لە پێشترینیانە نادیارە و بۆیە دەبێت بڵێین هەموو هەینیەكان بەتاڵن و لەدوایانەوە نوێژى نیوەڕۆ دەكرێت.

جا بەوانە دەڵێین ئەم بەڵگەیەتان لەكوێ بوو یان ئەم لێكدانەوەیەتان لەكوێ بوو وە ئایا ئەم بۆچونەتان لەسەر بنەماى سوننەت دانراوە یان لەسەر تێڕوانینێكى صەحیح؟ وەڵام: نەخێـر، بەڵكو دەڵێین ئەگەر چەند هەینیەك كرا لەبەر پێویستى ئەوا هەموو هەینیەكان دروست وتەواون لەبەر ئایەتى: (فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُم)، واتە: ئەى باوەڕداران هەموو هەوڵ و كۆششێكى خۆتان لە تەقواى خوادا بخەنەگڕ و بەگوێرەى تواناى خۆتان تەقواى خوا بكەن. وە ئەگەر خەڵكى ئەم شارە رێگاكان دووربوون یان مزگەوتەكان قەرەباڵغ و تەسك بوون و بەوبۆنەیەوە چەند هەینیەك كرا بەپێى پێویستی ئەوا تەقواى خوایان كردووە بەگوێرەى توانا، وە هەركەسیش بەپێى توانا تەقواى خوا بكات ئەوا ئەركى سەرشانى جێ بەجێ كردووە، جا ئیتر چۆن دەوترێت كە كاروكردەوەكەى فاسد وبەتاڵە، و دەبێت جێگرەوەكەى ئەنجام بدات كە نوێژى نیوەڕۆیە.

بەڵام ئەگەر لەچەند شوێنێكدا هەینى ئەنجام درا بەبێ ئەوەى پێویستیش بێت ئەوا بێ گومان ئەوە پێچەوانەى سوننەتە، و پێچەوانەى ئەو رێچكە ورێبازەیە كە پێغەمبەر و و جێنشینە راشدەكانى لەسەربووە، وە ئەوە حەرامیشە بەلاى زۆرینەى زانایانەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناڵێین عیبادەتەكە دروست نییە، چونكە بەرپرسیارێتیەكە لێرەدا لەسەر عامەى خەڵكى نییە بەڵكو لەسەر ئەو كاربەدەست وبەرپرسانەیە كە رێگەیان بە فرە هەینى داوە بەبێ پێویست جا لێرەدا دەڵێین: پێویستە لەسەر ئەو كاربەدەستانەى كە ئیش وكارى مزگەوتەكانیان بەدەستە رێگە نەدەن چەند هەینیەك ئەنجام بدرێت مەگەر پێویست بكـات، ئەمە لەبەر ئەوەى خواو پێغەمبەرەكەى تێڕوانینێكى گەورەیان هەیە بۆ كۆكردنەوەى خەڵكى لەكاتى عیبادەتەكاندا بۆ بەدەست هێنانى سۆز و خۆشەویستى و نزیكى و فێركردنى نەزان و جگە لەوانەش چەندین بەرژەوەندى زۆر وگەورە. جا كۆبوونەوە شەرعیەكان یان هەفتانەن یان ساڵانەن یان رۆژانەن وەكو دیارە، جا كۆبوونەوە رۆژانەییەكان لە گەڕەكەكان دەكرێت لەناو مزگەوتى هەر گەڕەكێك، چونكە ئەگەر شەرعدانەر واجبـی بكردایە لەسەر خەڵكى كە رۆژى پێنج جار لەیەك مزگەوت كۆببنەوە ئەوا تووشی ناڕەحەتى وبارقورسی دەبوون، هەربۆیە لەسەریانى سووك وئاسان كردووە و كۆبوونەوەكانیانى خستۆتە نێو گەڕەكەكانى خۆیانەوە و هەر كەسەو لە مزگەوتى گەڕەكى خۆى كۆدەبێتەوە.

بەڵام كۆبوونەوەى هەفتانە كە رۆژى هەینیە، ئەوا خەڵكى هەموو هەفتەیەك كۆدەبنەوە، هەربۆیە سوونەت وا دەخوازێت كە لەیەك مزگەوتدا بن وپەرش وبڵاو نەبنەوە لەچەند مزگەوتێكدا وچەند هەینیەك نەكرێت، چونكە ئەم كۆبوونەوە هەفتانەیە زەرەروزیانیان لێ نادات ئەگەر پێى هەستن تووشى ناڕەحەتى و بارقورسیان ناكات و بەرژەوەندیەكى گەورەشی تێدایە بەوەى كە هەموویان كۆدەبنەوە لەسەر یەك ئیمام و یەك ووتاربێژ كە پێكەوە یەك ئاراستەیان دەكات و لەیەك كاتدا گوێبیستى یەك ووتار دەبن و كە تەواویش دەبێت دەڕۆنەوە و یەك جۆر ئامۆژگارى وخێر دراوە بەگوێیاندا و یەك نوێژیان كردووە كە زیاتر یەكڕیز دەبن.

بەڵام كۆبوونەوەى ساڵانە وەكو نوێژى جەژن كە كۆبوونەوەى ساڵانەیە و دیسان ئەمەش بۆ هەموو خەڵكى شارە ودروست نییە چەند مزگەوتێك جەژنى تێدا بكرێت مەگەر پێویست بێت وەكو مزگەوتەكانى هەینى.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٥٢٢ بەش: نوێژى هەینى