حوكمى دەست بەرزكردنەوە لەكاتى ووتارى ئیمامدا لە رۆژى هەینى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى دەست بەرزكردنەوە لەكاتى ووتارى ئیمامدا لە رۆژى هەینى
پرسیار:

حوكمى دەست بەرزكردنەوە چییە لەكاتى ووتارى ئیمامدا لە رۆژى هەینى؟

دەست بەرزكردنەوە لەكاتى وتارى ئیمامدا لە رۆژى هەینى مەشروع نییە، و تەنانەت هاوەڵان ئینكاریان كرد لە بیشرى كوڕى مەروان كە دەستەكانى بەرزكردەوە لە وتارى هەینیدا، بەڵام دوعاى بارانى لێ دەردەكرێت، چونكە سابت بووە لە پێغەمبەرى خواوە كە دەستەكانى بەرزكردۆتەوە و دوعاى كردووە بۆ باران لەكاتى وتارى هەینیدا وخەڵكیش دەستیان بەرزكردۆتەوە لەگەڵیدا، و جگە لەم حاڵەتە نابێت دەست بەرزبكرێتەوە لەكاتى دوعادا لە وتارى هەینیدا.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٦٤٩ بەش: نوێژى هەینى