حوکمی خۆشۆردن و خۆ جوان کردن بۆ پیاوان و ئافرەتان لە ڕۆژی هەینی دا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی خۆشۆردن و خۆ جوان کردن بۆ پیاوان و ئافرەتان لە ڕۆژی هەینی دا
پرسیار:

خۆشۆردنى رۆژى هەینى و خۆجوان كردنەوە بۆى ئایا گشتیە بۆ پیاو وئافرەت؟ وە حوكمى خۆشۆردن چییە لەپێش هەینیەوە بەرۆژێك یان دوو رۆژ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەم حوكمانە تایبەتن بە پیاوەوە لەبەر ئەوەى ئەو لە وتارى هەینى ئامادە دەبێت، و ئەو داواى لێكراوە خۆى جوان بكاتەوە لەكاتى دەرچووندا، بەڵام ئافرەتان ئەمەیان بۆ نەشەرعێنراوە، بەڵام هەموو مرۆڤێك ئەگەر پیسیەكى لەجەستە ولاشەیدا بەدى كرد دەبێت لای بدات و پاكى بكاتەوە، چونكە ئەمە لە كارە چاك وباشەكانە كە نابێت مرۆڤ وازى لێ بهێنێت.

بەڵام خۆشۆردن بۆ هەینى بەرۆژێك یان دوو رۆژ پێشتر ئەوا سوودى نییە، چونكە ئەو فەرموودانەى كەلەو بوارەدا هاتوون تایبەتى دەكەن بەرۆژى هەینیەوە كە ئەویش بریتیە لە ماوەى نێوان دەركەوتنى فەجر هەتا نوێژى هەینى، ئەوە ماوەى خۆشۆردنە كە دەبێت بكرێت، بەڵام پێش ئەوە بەرۆژێك یان دوو رۆژ ئەوا سوودى نییە و لەسەرى ناكەوێت لەبەرى خۆشۆردنى هەینى.

والله ولي التوفيق.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٠٧٢ بەش: نوێژى هەینى