حوکمی تحیة المسجد لەکاتی بانگی دووەم لەڕۆژی هەینیدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی تحیة المسجد لەکاتی بانگی دووەم لەڕۆژی هەینیدا
پرسیار:

ئەگەر كەسێك هاتە نێو مزگەوتەوە لە رۆژى هەینیدا وبانگبێژ بانگى دووەمى دەدا ئایا نوێژى تەحیە المسجد بكات یان ووشەكانى بانگ بڵێتەوە لە دواى بانگبێژەكەوە؟

ئەهلى عیلم باسی ئەوەیان كردووە كە ئەگەر پیاوێك هاتە نێو مزگەوتەوە لە رۆژى هەینیدا و لەوكاتەدا گوێبیستى بانگى دووەم بوو ئەوا با نوێژەكەى بكات بۆ ئەوەى ئامادە بێت بۆ گوێگرتن لە وتارى هەینى چونكە گوێگرتن لە وتار واجبە بەڵام وەڵامدانەوەى بانگ سوننەتە و سوننەتیش بەرانبەركێى واجبی پێ ناكرێت.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٤٩١ بەش: نوێژى هەینى