ئایا ئامین كردنى خەڵكى بۆ دوعاى وتاربێژ لە كۆتایی وتارەكە بیدعەیە؟
ئەمە بیدعە نییە، كاتێك وتاربێژ لە وتاردا دوعا بۆ موسڵمانان دەكات ئەوا سوننەتە ئامین بكرێت بۆ دوعاكەى بەڵام نەوەك بە كۆمەڵ وپێكەوە بەدەنگى بەرز، بەڵكو هەریەكە و بۆخۆى بەتەنها وبەدەنگى نـزم بەشێوەیەك كە ژاوەژاو دروست نەكات و بەنهێنى و بەتەنها و بەجیا لەوانى تر دەیكات.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –