مه‌رجه‌كانى دروستێتى نوێژى هه‌ینی ئه‌وه‌یه كه :
1- له‌كاتى خۆیدا بێت، ووته‌ى په‌سه‌ندى زانایانیش ئه‌وه‌یه كه كاته‌كه‌ى هه‌مان كاتى نوێژى نیوه‌ڕۆیه.
2- به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت، دوان و زیاتر، چونكه نوێژه‌كانى تر به دوو كه‌سیش به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت بهكۆڕاى زانایان.
3- له شوێنێكى ئاوه‌دانى و نیشته‌جێبووندا بێت.
4- پێش ئه‌نجامدانى نوێژه‌كه دوو ووتار بدرێت كه سوپاس وستایشی خوا‌و دوو شه‌هاده‌كه و صه‌ڵاواتى تێدا بێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا‌و ﷺ ته‌قواو گوێڕایه‌ڵى خوا وه‌بیرى خه‌ڵكى بهێنرێته‌وه له‌وتاره‌كه‌دا.
5- كه‌سه‌كه ئازاد بێت و كۆیله و به‌نده نه‌بێت.
6- كه‌سه‌كه موكه‌له‌ف بێت ( منداڵ و شێت نه‌بێت).
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مانه ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - كردارى به‌وشێوه‌یه بووه بۆ ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ینى.
وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي