کە هاتمە مزگەوتەوە ئیمام وتارى هەینى دەدا ئایا دروستە سەلام بکەم لە ئەهلى مزگەوت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کە هاتمە مزگەوتەوە ئیمام وتارى هەینى دەدا ئایا دروستە سەلام بکەم لە ئەهلى مزگەوت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سەلام كردن لەكاتی ووتاری هەینیدا حەرامە ، دروست نیە بۆ كەسێك كە ئیمام وتار دەدات وبێتە ژورەوەو سەلام بكات و وەڵامدانەوەیشی حەرامە.
بەڵام صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر لەكاتی ناوهێنانیدا ئەوا هیچی تێدا نیە, بەڵام بەمەرجێك دەنگ بەرز نەكەیتەوە بۆ ئەوەی غەڵبەغەڵب و دەنگەدەنگ دروست نەبێت.

الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

سەردان: ٣,٠٣٢ بەش: نوێژى هەینى