کەسێک هات بۆ نوێژى جمعە بەڵام ئیمام لە تەحییاتدا بوو ئایا ئەم کەسە چی بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک هات بۆ نوێژى جمعە بەڵام ئیمام لە تەحییاتدا بوو ئایا ئەم کەسە چی بکات؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر كەسێك لە ڕۆژى هەینى دا هاتە ژورەوە و ئیمام لە تەحیاتدا بوو ئەوا نوێژی هەینی لەدەست چووە و دەچێتە ناو نوێژەوە و نوێژی نیوەڕۆ دەكات.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)
(واتە بە نیەتى 4 ڕکات نوێژى نیوەڕۆ داخلى نوێژەکە دەبێت و کە ئیمام سەلامى دایەوە ئەم هەڵدەسێتەوە 4 ڕکات نوێژى نیوەڕۆ دەکات ، بەڵام ئەگەر گەشت بە ڕکوعى ڕکاتى دووەم ئەوا نوێژى جومعەى لەسەر کەوتوە و هەر بە نیەتى جومعە داخڵى نوێژەکە دەبێت)

سەردان: ٥,١٧٦ بەش: نوێژى هەینى