لەشەوى یەکەم و دوای لادانی پەردەی كچێنی، گەر جوتبونەكە ئازار و گرفتی لهگەڵ بو، پێویستە پیاوەكە جوتبون دوا بخات، بۆ ماوەی دو یان سێ رۆژ، پێویستە جوتبون لە مانگی یەكەمی هاوسەر گرتن (الزواج)، موتعە و خۆشی بێ بۆ ژن و مێرد پێكەوە، بۆ ئەوەی ژنەكە لە جوتبون وەڕس نەبێ، بەڵكە لە مانگەكانی یەكەمیش دا لەوانەیە ئەندامی زاوزێی ژنەكە نەگەیشتبێتە ڕادەی وروژاندنی جنسی سروشتی، لەبەر ئەوە لەسەر مێرد پێویستە جوتبون كەم بكاتەوە و جوت نەبێ، مەگەر هەستی بە ئارەزوی هاوسەرەكەی كرد بە بەشداری كردنی، بە مانایەكی تر پێویستە مێرد واز لە خۆویستی خۆی بهێنێ، با هاوسەرەكەی هەست بەوە بكات كە رێز لە هەستی دەگرێ، تا ئەویش رێزی بگرێ... با مێرد دودڵ نەبێ گەر لە سەرەتاوە ساردییەكی لە هاوسەرەكەی بینی!