بە یەک گەیشتنی ئەندامی زاوزێی ژن و مێرد غوسڵ واجب دەکات ئەگەر ئاویش نەبینن : ماڵپەڕی وەڵامەکان
 بە یەک گەیشتنی ئەندامی زاوزێی ژن و مێرد غوسڵ واجب دەکات ئەگەر ئاویش نەبینن
پرسیار:

ئایە تەنها بەیەک گەیشتنی ئەندامی زاوزێى ژن و مێرد غوسڵ واجب دەبێت یان دەبێ دخول ڕوو بدات؟

زاناى پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین - ڕەحمەتى خواى لێ بێ - لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا دەفەرموێ :

بەڵێ، ئەگەر هەردوو ئەندامی زاوزێ گەیشتن بە یەک ئەوا غوسڵ واجب دەبێت، بەڵام شتی وانابێت کە تەنها بگەن بە یەک و بەبێ چوونە ژوورەوە، تەنها بەری بکەوێت بەبێ ئەوەی تەواو ببن ئەوا غوسڵ واجب نابێت، بەڵکو ئەو کاتە غوسڵ واجب دەبێت کە دخول بکات، چونکە بەوە دەوترێت بە یەک گەیشتنی ئەندامی زاوزێ کە بچێتە ژوورەوە، چونکە شوێنى خەتەنە کردنى پیاو سەری زەکەرێتى و دامێنی ئافرەتیش دیارو ڕوونە ، کاتێک سەری نێرینەی پیاو چووە ژوورەوە ئەو کات غوسل پێویست دەبێت ، گەیشتنی ئەندامی زاوزێی هەر دوولاش ناگەن بەیەک تاوەکو سەری عەورەتی پیاو نەچێتە ژوورەوە .

سەرچاوە: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [12]

چەند تێبینیەکى گرنگ : 

یەکەم : ئەگەر ژن و مێرد کارى سەرجێیان کرد و ئەندامی نێرینەى پیاو داخلى دامێنى خێزانى بوو ئەوا غوسل لەسەر هەردوکیان واجب دەبێ با مەنیش نەیەتەوە و ڕەحەتیش نەبن .

دووەم : هەر جۆرە یارى و دەستبازیەک لە نێوان ژن و مێرددا کە نەگاتە ڕەحەت بوون و دابەزینى مەنى غوسل واجب نابێ .

سێیەم : ئەو حاڵەتانەى کە غوسل واجب دەکات بریتین لە : 

1- هاتنە دەرى مەنى.
هاتنە دەرى مەنى بە شەهوەتەوە، لە كاتى نوستن دا بێت یا كاتى ئاگایى، نێر بێت یا مێ.
2-  گەیشتنى هەردوو شوێنى خەتەنە بە یەكتر:
واتە: سەرى زەكەرى پیاو لە عەورەتى ئافرەتدا داخل بكرێت با ئاویش نەیاتەوە .
3- پاك بوونەوە لە خوێنى حەیز و زەیستانى (منداڵبوون)
4-  مردن:
ئەگەر موسڵمانێ مرد شۆرینی واجبە بە ئیجماع.
5- بێ باوەڕ كاتێك موسڵمان بوو:
كاتێك بێ باوەڕێك موسڵمان بوو پێویستە لەسەرى خۆى بشۆرێت.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

سەردان: ١١,٦١١ بەش: خۆشۆردن (غوسل)