بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
* چۆنێتی خۆشۆردن بۆ لابردنی لەش گرانی:
ـ سەرەتا هەردوو دەستی دەشوات.
ـ ئەنجا بە دەستی ڕاستی ئاو دەكات بە سەر دەستی چەپیدا و تارات دەگرێت و دەوروبەری عەورەتی پاك دەكاتەوە.
ـ ئەنجا دوو جار یان سێ جار دەستی چەپی دەهێنێت بە زەویدا یان (یان بە سابون دەیشوات).
ـ ئەنجا دەستنوێژدەگرێت وەك چۆن دەستنوێژدەگرێت بۆ نوێژ، بەڵام هەندێك جار شۆردنی هەردوو پێی دوا دەخات بۆ پاش ئاو كردن بە سەر هەموو لاشەدا.
ـ ئەنجا ئاو دەبات و دەیكات بە سەر سەریدا و پەنجەكانی دەخانە نێو قژى یەوە تاوەكو بنی تووكەكان تەڕ دەبن.
ـ ئەنجا سێ گوێل (یان سێ جام) ئاو دەكات بە سەر سەریدا.
ـ ئەنجا ئاو دەكات بە سەر هەموو لاشەیدا، لە پێشان ئاو دەكات بە سەر لای ڕاسیدا و پاشان بە لای چەپیدا.
ـ وە چاكتر وایە لە كاتی ئاو كردن بە سەر لاشەدا دەستی پێدا بهێنێت بۆ ئەوەی بە دڵنیایی تەڕ ببێت.
ـ ئەنجا هەردوو پێی دەشوات ئەگەر شوشتنیانی دوا خستبێت لە كاتی دەستنوێژەكەیدا.
عن ميمونة بنت الـحارث زوج النبـي ﷺ أنـها قالت: ((وضعتُ لرسول الله ﷺ وَضوء الـجنابة فأكفأ بيمينهِ على يسارهِ مرتين أو ثلاثاً، ثُم غَسَلَ فرجهُ، ثُم ضرب يدَهُ بالأرض أو الـحائط مرتين أو ثلاثاً، ثُم مضمض واستنشق، ثُم غسل وجههُ وذراعيهِ، ثُمَّ أفاض على رأسهِ الـماءَ، ثُم غسلَ سائر جسدهِ، ثُم تنحَّى فغسلَ رجليهِ، فأتيتهُ بـخِرقةٍ فلم يُڕدْها فجعلَ ينفضُ الـماءَ بيديهِ)) متفق عليه.
واتە: (ميمونة)ی خێزانی پێغەمەر ﷺ فەرموویەتی: ئاوی دەركردنی لەش گرانیم دانا بۆ پێغەمەری خوا ﷺ، ئەنجا بە دەستی ڕاستی ئاوی كرد بە سەر دەستی چەپیدا دوو جار یان سێ جار ئەنجا عەورەتی دەشوشت، ئەنجا دەستی هێنا بە سەر زەویدا یان بە دیوارەكەدا دوو جار یان سێ جار، ئەنجا ئاوی ڕادا بە دەم و لوتیدا، ئەنجا ڕوومەتی و هەردوو باڵی شوشت، ئەنجا ئاوی كرد بە سەر سریدا، ئەنجا هەموو لاشەی شوشت، ئەنجا خۆی دا بەلادا و هەردوو پێی شوشت، ئەنجا من پارچە پەڕۆیەكم بۆ هێنا [بۆ ئەوەی خۆی پێ وشك بكاتەوە] ، بەڵام پێغەمەری خوا ﷺ نەی ویست و بە هەردوو دەستی ئاوەكەی لە لاشەی كردەوە.
وعن عائشة رضي الله عنها قالت: كان رسول الله ﷺ إذا اغتسل من الـجنابة يبدأ فيغسل يديهِ، ثُمَّ يفرغ بيمنيهِ على شمالهِ فيغسل فرجَهُ، ثُم يتوضأ وضوءه للصلاة، ثُم يأخذ الـماء فيدخل أصابعه فـي أصول الشعر، حتـى إذا رأى أنْ قد استبرأ حَفَنَ على رأسهِ ثلاث حفنات، ثُم أفاض على سائر جسدهِ، ثُم غسل رجليه)) متفق عليه.
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ ئەگەر خۆی بشۆردایە (غوسلی بكردایە) بە هۆی لەش گرانى یەوە سەرەتا هەردوو دەستی دەشوشت، ئەنجا بە دەستی ڕاستی ئاوی دەكرد بە سەر دەستی چەپیدا و عەورەتی دەشوشت، ئەنجا دەست نوێژی دەگرت وەك چۆن دەست نوێژ بگرێت بۆ نوێژ، ئەنجا ئاوی دەبرد و پەنجەكانی دەخستە بن مووەكانی سەری تاوەكو وای دەبینی كە هەموو سەری تەڕ بووە ئەو كاتە سێ گوێل ئاوی دەكرد بە سەر سەریدا، ئەنجا ئاوی دەكرد بە سەر هەموو لاشەیدا، ئەنجا هەردوو پێی دەشوشت.
لە كۆتایدا تیبینى یەك دەخەمە ڕوو سەبارەت بە بەكارهێنانى ووشەى (لەش پیسى) كە لە پرسيارەكەدا هاتووە، و دەڵێم: بە كارهێنانى ئەم ووشەیە دروست نى یە، بەڵكو دەبێت بووترێت: غوسڵى لەش گرانى، یان غوسڵى جەنابە،... هتد.
چونكە پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: سبحان الله... إن المسلم لا ينجس (البخاري: 1 / 333، ومسلم: 1 / 282).
واتە: موسڵمان پیس نابێت، و پاكە، والله أعلم.
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە