چەند وێنەیەک لە هەڵسوکەوتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کە لە قورئاندا هاتووە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند وێنەیەک لە هەڵسوکەوتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کە لە قورئاندا هاتووە
پرسیار:

خواى گەورە لە قورئانى پیرۆزدا چۆن باسی هەڵسوکەوتی پێغەمبەرى کردووە صلی اللە علیە وسلم؟

چەند وێنەیەک لەهەڵس وکەوتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەروەک لەقورئاندا هاتووە:

وێنەی یەکەم:

ئەم ئایەتە پیرۆزە: ﴿ خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ ﴾ [الأعراف: 199].
واتە:ئه‌ی محمد - -  تۆ لێبوورده‌به‌ له‌ خه‌ڵكی، وه‌ فه‌رمان بكه‌ به‌ چاكه‌، یان به‌ هه‌ر عورف و عاده‌ت و داب و نه‌ریتێك كه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نه‌بێ ، وه‌ پشت بكه‌ له‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌زان و نه‌فامن. 
ئەم بنەمایە سێ کاری چاکەی لەخۆ گرتووە کەبریتی یە لە:

1- لێبوردەیی بوون:

ئەم کارەش ئاسانە ، و کارێک نی یە لەتوانای مرۆڤەکاندا نەبێت ، لەئیسلام دا فەرمان کراوە بەئاسان کاری هەروەک لەفەرموودەدا هاتووە ـ هەروەک ئیمامی ئەحمەد وبوخاری وموسلیم ونەسائی لەئەنەسی کوڕی مالیکەوە لەپێغەمبەرەوە صلّى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: "يسّروا ولا تعسّروا، وبشّروا ولا تنفّروا".
واتە: ئاسان کار بن کار لەسەر خەڵک گران مەکەن ، وموژدە دەر بن وخەڵک مەڕەتێنن .

وە لێبوردەیی ئەمانەش دەگرێتەوە:

سەردانی کردنی ئەو کەسانەی کەسەردانت ناکەن ، و لێخۆش بوون لەو کەسانەی تاوان بارن ، ونەرم بوون لەگەڵ موسوڵماناندا ، وجگە لەم ڕەوشتە بەرزانەش.

وەهەر لەم بوارەدا: دەعوە کردنە بۆ دینی حەق بەنەرم ونیانی ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ وَجادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ﴾ [النحل: 125].
واتە:وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك گومانی هه‌بوو مشومڕو گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ به‌ جوانترین شێواز تا تێی بگه‌یه‌نیت و وه‌ڵامى گومانه‌كانى بده‌یته‌وه‌ .

بەکورتی: مەبەست لە لێبوردەیی ئەوەیە:
مرۆڤ ئاسان کار بێت و دوور کەوێتەوه لەشت قورس کردن لەسەر خۆی ودەورو بەر ، چونکە پێغەمبەر  هیچ کات لەنێوان دوو شتدا سەر پشک نەکراوە ئیلا ئاسانەکەیانی هەڵبژاردووە بەمەرجێک تاوان نەبێت ، هەروەک لەفەرموودەدا هاتووە کە ئیمامی تورموزی ومالیک گێڕاویانەتەوە.

2- فەرمان کردن بەچاکە وڕێگری کردن لەخراپە لەکار وگوفتارەکاندا:

ئەمەش هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە شەرع بەباشی داناوە وعەقڵی سەلیم پێی باشە ، شتی چاک هەروەک وتراوە: ناوێکی گشتگیرە بۆ هەموو شتێکی چاکە لەتاعەت و چاکە و باش بوون لەگەڵ خەڵکدا.
ئا ئەمە دووەم مافە کە نابێ و دروست نی یە کەم تەرخەمی بەرانبەر بکرێت .
و چاکە هیچ کات لەقورئاندا ئاماژەی پێنەدراوە تەنها لەئەحکامە گرنگەکاندا نەبێت ، نموونەی ئەم ئایەتە پیرۆزە کەوەسفی ئومەتی ئیسلامی دەکات: ﴿ وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ﴾ [آل عمران: 104].
واتە:با له‌ ناو ئێوه‌ ئه‌ی موسڵمانان كۆمه‌ڵێك هه‌بن كه‌ بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ن بۆ چاكه‌ ، وه‌فه‌رمان بكه‌ن به‌ چاكه‌و ڕێگری بكه‌ن له‌ خراپه‌.

ولەبارەی مافی ژن ومێردەوە دەفەرموێت: ﴿ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ، وَلِلرِّجالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ ﴾ [البقرة: 228].
واتە: وه‌ چۆن پیاوان مافیان له‌سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئافره‌تانیش مافیان له‌سه‌ر پیاوان هه‌یه‌ ، به‌ڵام پیاوان پله‌یه‌كیان به‌سه‌رووی ئافره‌تانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ر پێویسته‌ وه‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خێزان له‌سه‌ریانه‌.
 
وەلەبواری پاراستنی ژیانی ژن ومێردیدا فەرموویەتی:
﴿ فَإِمْساكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسانٍ ﴾ [البقرة: 229]، 
واتە:ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه‌ (ڕه‌جعی) بوو یان ئه‌وه‌تا خێزانه‌كه‌ی خۆی بێنێته‌وه‌ به‌ڵام به‌چاكه‌و حه‌ق و مافی بدات ، یان به‌یه‌كجاریش وازی لێ بێنێ به‌ڵام دیسانه‌وه‌ به‌چاكه‌ واته‌: ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقیشی دا هه‌ر به‌چاكه‌ ته‌ڵاقی بدات و مافه‌كانی بدات.

وەهەروەها فەرموویەتی﴿ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ ﴾ [البقرة: 231].
واتە:ئه‌گه‌ر ویستان لێ بوو ئه‌وه‌ بیانگه‌ڕێننه‌وه‌و بیانهێننه‌وه‌ به‌ڵام به‌چاكه‌و زیانیان پێ مه‌گه‌یه‌نن.

3- پشت هەڵکردن لەکەسانی نەزان و گوێ پێنەدانیان: 

ئەمەش لەوەدا خۆی دەبینێتەوە مرۆڤ ڕوو بەڕوو نەبێتەوە لەگەڵ کەسانی هەرزە ونەزاندا ، وهاوەڵیان نەکان وخۆیان لێ بەدوور بگرێت ، و موناقەشە نەکردن لەگەڵیان ، وئارام گرتن لەسەریان کاتێ ڕەوشتێکی ناشرین بەرانبەری دەکەن ، خوای پەروەردگار لەوەسفی باوەڕداراندا دەفەرموێت: ﴿ وَالْكاظِمِينَ الْغَيْظَ، وَالْعافِينَ عَنِ النَّاسِ، وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ﴾ [آل عمران: 134]،
واتە:وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕقی خۆیان ئه‌خۆنه‌وه‌و له‌به‌ر خوا ده‌رینابڕن خواى گه‌وره‌ له‌ پێش چاوى خه‌ڵكى بانگى ده‌كات له‌ رۆژى قیامه‌ت تا به‌ ئاره‌زوى خۆى حۆرى هه‌ڵبژێرێت ،وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خه‌ڵك ئه‌بوورێن وه‌ سزای خه‌ڵكی ناده‌ن ، وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ چاكه‌كارو لێبوورده‌ن .

وەهەروەها لەوەسفی لێبوردەییدا دەفەرموێت: ﴿ وَأَنْ تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوى، وَلا تَنْسَوُا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ﴾ [البقرة: 237].
واتە:وه‌ ئه‌گه‌ر لێ بوورده‌بن به‌رامبه‌ر یه‌كتری ئه‌وه‌ نزیكتره‌ له‌ ته‌قواوه‌ ، وه‌ ئه‌و فه‌زڵ و چاكه‌یه‌ی كه‌ له‌ نێوانتاندا هه‌بووه‌ بیری مه‌كه‌ن.
ئائەمە سێ مەبدەئو بنچینەی ڕەوشتی بەرزە کەبەندە بەهەڵس وکەوت لەگەڵ کەسانی تردا.

عیکرمە دەڵێت:
کاتێ کەئەم ئایەتە دابەزی ، پێغەمبەر عليه الصّلاة والسّلام فەرمووی: «يا جبريل، ما هذا؟ قال: إنّ ربّك يقول: "هو أن تصل من قطعك، وتعطي من حرمك، وتعفو عمن ظلمك".
وروى الطّبري وغيره عن جابر مثل ذلك.
واتە: ئەی جبریل ، ئەوە چی یە ؟
گوتی: سیلەی ڕەحم لەگەڵ ئەوانەدا بگەیەنە کەدەنگیان لێ دابڕیوی ، و بدە بەوانەی تۆیان بێبەش کردووە ، وببوورە لەوانەی ستەمیان لێ کردووی.

وە عبداللەی کوڕی زوبەیر دەڵێت: سوێند بەخوا ئەم ئایەتە دانەبەزی تەنها لەبارەی ڕەوشتی خەڵکەوە نەبێت.

وە لەپێغەمبەرە  صلّى الله عليه وآله وسلم گێڕدراوەتەوە هەروەک ئیمام تورموزی گێڕاویەتیەوە فەرموویەتی : ("أثقل شيء في الميزان: خلق حسن تام").
واتە: قورسترین شت لەتەرازووی چاکەکاندا: ڕەوشت بەرزیەکی تەواوە.

وێنەی دووەم:

ئەم ئایەتە پیرۆزە: ﴿ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ السَّيِّئَةَ نَحْنُ أَعْلَمُ بِما يَصِفُونَ ﴾ [المؤمنون: 96].
واته:به‌ڵام تۆ به‌ چاكه‌ وه‌ڵامی خراپه‌ بده‌وه‌و لێیان ببووره‌ ، ئێمه‌ زاناترین به‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان چۆن وه‌سفی تۆ ئه‌كه‌ن و چی ئه‌ده‌نه‌ پاڵ تۆ.

خاوەنی تەفسیری( المنير) دەڵێت:
﴿ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ السَّيِّئَةَ نَحْنُ أَعْلَمُ بِما يَصِفُونَ ﴾ واتە: لەبەرانبەر خراپەکاردا چاکە کار بە ، و تەحەمولی ئازارە جۆراو جۆرەکانی بێ باوەڕان بكه ، ولەبەرانبەردا چاکە خواز بە ، ئەوەش بەلێبوردەی ، وئارام گرتن لەسەر ناڕەحەتی ، و وتەی جوان وەک سەلام کردن ....

وێنەی سێیەم:

ئەم ئایەتە پیرۆزە: ﴿ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ * وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ * وَإِمَّا يَنْزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴾ [فصلت: 34 - 36].
واتە:تۆ به‌ چاكه‌ وه‌ڵامی خراپه‌ بده‌ره‌وه‌و بۆ نه‌فسی خۆت تۆڵه‌ مه‌سه‌نه‌و لێبورده‌و لێخۆشبووبه‌، (ئیمامی عومه‌ر) ده‌فه‌رمێت: (سزای هیچ كه‌سێك ناده‌یت باشتر له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ له‌ تۆدا ده‌كات و خراپه‌و سته‌مت لێ ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ تۆ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ له‌ودا بكه‌یت و به‌ چاكه‌ وه‌ڵامی بده‌یته‌وه‌) ، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ دوژمنایه‌تی له‌ نێوانتاندا هه‌یه‌ كه‌ به‌ چاكه‌ وه‌ڵامت دایه‌وه‌ وه‌كو دۆستێكی خۆشه‌ویستی تۆی لێ دێت. 
به‌ڵام كه‌س ناتوانێ ئه‌م ئامۆژگاریه‌ جوانه‌ وه‌ربگرێ و جێبه‌جێی بكات و به‌ چاكه‌ وه‌ڵامی خراپه‌ بداته‌وه‌ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێ كه‌ ئارامگرن ، وه‌ خاوه‌نی به‌ش و پشكێكی زۆر گه‌وره‌ن له‌ ئه‌جرو پاداشت و به‌خته‌وه‌ری له‌ دونیاو قیامه‌ت. 
وه‌ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن شه‌یتانیشه‌وه‌ وه‌سوه‌سه‌یه‌كت بۆ دروست بوو ئه‌وه‌ په‌نا بگره‌ به‌ خوای گه‌وره‌ ، به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌و په‌نات ده‌دات و ده‌تپارێزێت له‌ شه‌یتان. 

پاشان فێری خۆ ڕاگری دەکات لەسەر ئەم ڕێڕەوە و پێی دەفەرموێت:
﴿ وَقُلْ رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ * وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَنْ يَحْضُرُونِ ﴾ [المؤمنون: 97، 98] واتە: بڵێ: خودایە پەنا دێنمە بەر تۆ لەوەسواسی شەیتانەکان ئەوەی کەمرۆڤ بەرەو خراپە هەڵدەنێن ودەبنە هۆکاری سەر لێ شێواوی ، وپەنات پێ دەگرم لەوەی ئامادە بن لەهیچ یەکێک لەکار وبارەکانمدا ، هەر بۆیە خودا فەرمان دەکات بەیادی خودا لەسەرەتادا بۆ ڕاونانی شەیتان وەک کاتی نان خواردن وجیماع وسەر بڕینی ئاژەڵدا وجگە لەمانەش ، چونکە گەر ئامادە بن ئەوا وەسوەسە وختورەی خراپ دروست دەبێت.

وە لەبەر سوور بوونی پێغەمبەر لەسەر باوەڕهێنانی ئومەتەکەی دڵ تەنگ دەبوو کاتێ ئومەتەکەی باوەڕیان پێ نەدەهێنا ، هەروەک لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژەی پێ دراوە:
﴿ لَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَّفْسَكَ أَلَّا يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ ﴾ [الشعراء: 3].
واتە:له‌وانه‌یه‌ ئه‌ی محمد   نه‌فسی خۆت به‌هیلاك بده‌ی له‌ غه‌م و په‌ژاره‌دا كه‌ كافران باوه‌ڕ ناهێنن.  

وەهەروەها فەرموویەتی: ﴿ فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَّفْسَكَ عَلَى آثَارِهِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا بِهَذَا الْحَدِيثِ أَسَفًا ﴾ [الكهف: 6].
واتە:له‌وانه‌یه‌ ئه‌ی محمد - - خۆت به‌ هیلاك بده‌ی ئه‌وه‌نده‌ غه‌م و خه‌فه‌ت بخۆی كاتێك كه‌ ئه‌وان پشتت تێ ئه‌كه‌ن و ئیمان به‌م قورئانه‌ ناهێنن، واته‌: خه‌فه‌تیان لێ مه‌خۆ ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ په‌یامی خوای گه‌وره‌ بگه‌یه‌نیت .

خاوەنی تەفسیر( المنير ) دەڵێت:
﴿ لَعَلَّكَ باخِعٌ نَفْسَكَ أَلَّا يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ ﴾ ئەوە تۆ ئەی موحەمەد بۆ دڵی خۆت پڕ کردووە لەداخ لەئەنجامی باوەڕ نەهێنانی گەلەکەت بە پەیامەکەت؟!
لەم ئایەتەدا خودا دڵنەوای دەکات و پێی دەفەرموێت: ﴿ فَلا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَراتٍ ﴾ [فاطر: 8] 
واتە: ئه‌ی محمد - - تۆ له‌ خه‌فه‌تی ئه‌وانخۆت مه‌كوژه‌ ئه‌وه‌نده‌ خه‌فه‌تیان لێ بخۆیت كه‌ ئه‌وان ئیمان ناهێنن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گومڕایی.

وەهەروها فەرموویەتی : ﴿ فَلَعَلَّكَ باخِعٌ نَفْسَكَ عَلى آثارِهِمْ إِنْ لَمْ يُؤْمِنُوا بِهذَا الْحَدِيثِ أَسَفاً ﴾ [الكهف: 6].
واتە:له‌وانه‌یه‌ ئه‌ی محمد - - خۆت به‌ هیلاك بده‌ی ئه‌وه‌نده‌ غه‌م و خه‌فه‌ت بخۆی كاتێك كه‌ ئه‌وان پشتت تێ ئه‌كه‌ن و ئیمان به‌م قورئانه‌ ناهێنن، واته‌: خه‌فه‌تیان لێ مه‌خۆ ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ په‌یامی خوای گه‌وره‌ بگه‌یه‌نیت .
ئەمە چەند ڕەوشت و ئاکارێکی جوانی پێغەمبەر صلیمالله علیه وسلم بوو لەگەڵ دەور وبەر وکەسە نزیک ودوورەکانی دا بەهیوای ئەوەی سوود بەخش بووبێت .

و صلى الله عليه وعلى آله وصحبه وسلم...

سەردان: ٣,٠٨٤ بەش: پێغەمبەری خودا