سوودەکانى صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرى خـوا صلى الله عليه وسلم چین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوودەکانى صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرى خـوا صلى الله عليه وسلم چین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرى خـوا سودى زۆر زۆرە لەوانە :
(1) جێ بەجێ كردنى فەرمانى خوایە.
(2) لەگەڵ خوادا بوون لە صەڵاواتداندا لەسەر پێغەمبەر هەرچەندە جیاوازن.
(3) بەشدارى كردن لە صەڵاواتدان لەگەڵ فریشتەكاندا.
(4) دەستكەوتنى دە صەڵاوات لەلایەن خواى گەورەوە بۆ ئەو كەسەى یەك جار صەڵاوات دەدات.
(5) بەهۆى صەڵاواتەوە بەندە دە پلە بەرز دەبێتەوە.
(6) بەهۆى صەڵاواتەوە دە چاكەى بۆ دەنووسرێت.
(7) بەهۆى صەڵاواتەوە دە تاوان و خراپەى لەسەر دەسڕێتەوە.
(8) صەڵاواتدان هۆكارێكە بۆ گیرابوونى دوعــا.
(9) هۆكارێكە بۆ بەركەوتنى شەفاعەتى پێغەمبەر .
(10) هۆكارێكە بۆ لێخۆشبوونى تاوانەكان.
(11) هۆكارێكە بۆ چاودێرى خوایی بەسەر بەندەوەو هاوكارى كردنى لەكاروبارەكانیدا.
(12) نزیكبوونەوەى بەندە لە پێغەمبەرەوە لە رۆژى دواییدا.
(13) صەڵاواتدان وەكو صەدەقەكردن وایە بۆ كەسێك كەلەناڕەحەتیدا بێت و پێویست بێت.
(14) هۆكارێكە بۆ ڕاپەڕاندن و دەستەبەركردنى پێویستیەكان.
(15) هۆكارێكە بۆ صەڵاواتدانى خواو فریشتەكان لەسەر كەسەكە.
(16) هۆكارى پاكبوونەوەى بەندەیە و پاكژیە بۆى.
(17) هۆكارێكە بۆ مژدەدان بە كەسەكە بەبەهەشت پێش مردنى.
(18) هۆكارێكە بۆ ڕزگاربوون لە ناخۆشى و دژواریەكانى رۆژى دوایی.
(19) هۆكارێكە بۆ وەبیرهاتنەوەى ئەوەى بەندە بیرى چووە.
(20) هۆكارێكە بۆ وەلێمدانەوەى پێغەمبەر بۆ ئەو كەسەى كە صەڵاوات و سەلامى لێ دەكات.
(21) هۆكارێكە بۆ پاكێتى وچاكێتى كۆڕ و مەجلیس بە شێوەیەك كە خاوەنەكانیان پەشیمانى ناكێشن لەو دانیشتنەیاندا لە رۆژى دواییدا.
(22) هۆكارێكە بۆ لابردنى هەژارى و نەدارى.
(23) هۆكارێكە بۆ لابردنى رژدى و ڕەزیلى لە بەندەدا.
(24) هۆكارێكە بۆ رزگاربوونى لەو دوعایەى لێى دەكرێت.
(25) هۆكارى دۆزینەوەى رێگاى بەهەشتە، چونكە خاوەنەكەى دەخاتە سەر رێگاى بەهەشت و ئەو كەسەشى كە نایڵێت رێگاى لێ وون دەبێت.
(26) رزگاربوون لە بۆگەنى ئەو كۆڕ و دانیشتنەى كە ناوى خواو پێغەمبەرى تێدا نابرێت.
(27) هۆكارى تەواوى قسەو لێدوانە لە وتار و جگە لەویشدا.
(28) هۆكارى زۆربوونى نور و رۆشنایی بەندەیە لەسەر پردى ێیرات.
(29) هۆكارى دەرچوونى بەندەیە لە سەختى و ناڕەحەتى.
(30) هۆكارى بەردەوام بوونى ستایشى خواى گەورەیە بۆ كەسەكە و صەڵاواتدانە لەسەرى لە نێوان ئەهلى ئاسمان و زەویدا.
(31) هۆكارى دروستبوونى فەڕ و بەرەكەتە بۆ بەندە لە كردارو تەمەنیدا.
(32) هۆكارى دەستكەوتنى ڕەحم و میهرەبانى خوایە.
(33) هۆكارى بەردەوامبوونى خۆشویستنى بەندەیە بۆ پێغەمبەر .
(34) هۆكارى بەردەوامبوونى خۆشویستنى پێغەمبەرە بۆ كەسى صەڵاواتدەر.
(35) هۆكارى هیدایەتدانى بەندەیە و ژیانەوەو زیندووێتى دڵێتى.
(36) هۆكارى ناوهێنانى كەسى صەڵاواتدەرە لەلایەن فریشتەكانەوە لاى پێغەمبەرى خوا .
(37) هۆكارى دامەرزان و پێ چەسپانە لەسەر رێگاى ڕاست و پردى ێیرات.
(38)هۆكارى پێدانى هەندىَ لەمافەكانى پێغەمبەرى خوایە .
(39) صەڵاواتدان زیكر و شوكرى خواى پەروەردگار لە خۆدەگرێت.
(40) صەڵاواتدان بریتیە لە دوعا وپاڕانەوە، چونكە داوا لە خوا دەكرىَ كە وەصف و ستایشى خۆشەویستەكەى بكات و داواكارى بەندەشە بۆ دابینكردنى پێویستى گرنگیەكانى.

سەردان: ٥,٤٠٦ بەش: پێغەمبەری خودا