حوكمی زیادەڕەویكردن لە خۆشویستنی پێغەمبەردا (صلی اللە علیە و سلم) چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی زیادەڕەویكردن لە خۆشویستنی پێغەمبەردا (صلی اللە علیە و سلم) چیە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زیادەڕەویكردن لە خۆشویستنی پێغەمبەردا () واتە: كەسێك سنوور تێپەڕێنێت و بڵێت: ئەمە خۆشویستنی پێغەمبەرە ئەمە شتێكی حەرامە، چونكە پێغەمبەر () نەهی كردووە لە زیادەڕەویكردن لەودا. پاشان ئەو كەسەی كە زیادەڕەوی دەكات لە پێغەمبەردا () وە بەرزی دەكاتەوە پلە و پایەی بەرز دەكاتەوە بەشێوەیەك كە بەرزتر لەو پلە و پایەیە كە خودای گەورە پێی بەخشیوە بەگومانی ئەوەی كە گوایە خۆشی دەوێ ئەوە ئەو كەسە خۆی بەدرۆ دەخاتەوە. چونكە خۆشویست (محب) ئامۆژگاری خۆشەویستەكەی (حبیب) ەكەی وەر دەگرێ وە شوێنی دەكەوێ هەنگاو بە هەنگاو وە سەرپێچی ناكات. وە ئەو كەسەی كە زیادەڕەوی دەكات لە پێغەمبەردا () خۆی سەرپێچیكاری پێغەمبەرە ()، ئایا چۆن بانگەشەی خۆشەویستی پێغەمبەر دەكات ؟ لەكاتێكدا سەرپێچی دەكات. لەبەر ئەوە دەڵێین: هەركەسێك زیاتر شوێنكەوتەی پێغەمبەر بێت () ئەوا خۆشەویستیەكەی ڕاستترە، هەركەسێكیش بە پێچەوانەی فەرمانەكانی پێغەمبەر () كاربكات ئەوا بە ئەندازەی سەرپێچیەكەی خۆشەویستیەكەی كەم دەكات بۆ پێغەمبەر. ئینجا فریو مەخۆ بەوانەی كە زیادەڕەوی دەكەن لە پێغەمبەردا صەلات و سەلامی خوای لەسەربێ، وە پەنا دەبەنە بەر چەند فەرموودەیەك كە هیچ ئەصلێكی نیە، بەڵكو بگرە هەركەسێك ئیسلام بناسێ دەزانێ كە ئەم فەرموودانە درۆ و هەڵبەستراون جا فریوی ئەوانە مەخۆ. وە پێیان بڵێ هەروەكو چۆن خوای گەورە دەفەرموێت: [قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمْ اللَّهُ ] واتە ((بڵێ ئەی پێغەمبەر ئێوە ئەگەر خوداتان خۆش دەوێ ئەوا شوێن من كەون)). وە هەروەها ووتنەوەی سروود (نشید) ی حەزین و سەر بۆ لەراندنەوەی، و چەپڵە لێدان و هەڵبەز و دابەز بەگومانی ئەوەی كە گوایە ئەمە بەگەورە دانان و بەرز ڕاگرتنی پێغەمبەرە () ئەمانە هەمووی سەپێچیكردنی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە و سلم) وە لادانە لە ڕێگا و ڕێبازەكەی. ئەگەر ڕاستگۆی لە خۆشویستنەكەتدا ئەوا لەسەرتە كە شوێنی بكەوی، كەمتەرخەمی مەكە لە ئاستی دا وە پێشیشی مەكەوە، وە بزانە كە (هەموو خێرێك لە شوێنكەوتن دایە، وە هەموو شەڕێكیش لە داهێنان (الابتداع) دایە) وە ئەگەر دەتەوێ كردەوەكانت كێشانە بكەی بە میزانێكی ڕاست و دروست ئەوا سەیری هاوەڵان (الصحابە) بكە ڕەزای خوایان لێ بێ چونكە ئەوان لە هەموو كەس زیاتر لە حەقەوە نزیكن، وە زیاتر نزیكن لە پێغەمبەر ()، وە لەگەڵیدا ژیاون وە سەریانخستووە وە خوای گەورە شەرەفی ئەوەی پێدان كە هاوەڵی پێغەمبەر بن ()، ئایا ئەوان ئەم كارەیان كردووە ؟ ئەگەر ئەم كارەیان كردووە كەواتە كارێكی باشە، وە ئەگەر نەشیانكردوە كەواتە كارێكی پڕوپوچە (باطل) ە. چونكە مومكین نیە كە ئەمان لە هاوەڵان (صحابە) باشتر بن. چۆن مومكنە لەكاتێكدا پێغەمبەر () فەرموویەتی: ((خير الناس قرني، ثم الذين يلونهم، ثم الذين يلونهم)) واتە ((باشترینی خەڵك ئەوانەن كە لەگەڵ مندان پاشان ئەوانەی دوای ئەوان پاشان ئەوانەی دوای ئەوان)) ؟ وە ئاگاداربە و ووریابە لەو داهێنراوانەی كە كاكڵە و ناوەڕۆكەكەی بریتیە لە زیادەڕەویكردن لە پێغەمبەردا () وە پاشان ئاگاداری ئەم فەرمایشتەی خودای گەورە بە كە دەفەرموێ: [وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنْ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ] بۆیە ڕەزامەندی خودای گەورە بۆ ئەوانەیە كە بە باشی شوێنكەوتوون، وە شوێنكەوتن بەباشی ئەوەیە كە كەمتەرخەمی نەكەیت لە ڕێبازەكەی وە زیادڕەویشی تێدا نەكەی [الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله]

سەردان: ٢,٣٦٨ بەش: پێغەمبەری خودا