حوكمى ناشتنى مردوو لە ناو مزگەوتدا چیە؟وە بۆچی گۆڕى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لەنێو مزگەوتى مەدینەدا نێژراوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى ناشتنى مردوو لە ناو مزگەوتدا چیە؟وە بۆچی گۆڕى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لەنێو مزگەوتى مەدینەدا نێژراوە؟
پرسیار:

حوكمى ناشتنى مردوو لە ناو مزگەوتدا چیە؟وە بۆچی گۆڕى پێغەمبەرى خوا   لەنێو مزگەوتى مەدینەدا نێژراوە؟

چۆن وەڵامى گۆڕپەرستان بدەینەوە بەوەى كە ئەوان بەڵگەى ئەوە دەهێننەوە كە گۆڕى پێغەمبەرى خوا  لەنێو مزگەوتى مەدینەدا نێژراوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم :  ناشتنى مردوو لە ناو مزگەوتدا 

لەگۆڕنانى مردوو لەنێو مزگەوتدا پێغەمبەرى خوا  نەهى لێ كردووە و نەهیشی كردووە كە مزگەوت لەسەر گۆڕ دروست بكرێت، ئەمەى لەكاتێكدا فەرمووە كەلەكاتى سەرەمەرگیشدا بووە بۆ وریاكردنەوەى ئوممەتەكەى لەوكارە و ئەوەى یادخستۆتەوە كە ئەوە لەكاروپیشەى گاور وجولەكەیە(١)، وە لەبەر ئەوەى هۆكاریشە بۆ شیرك كردن بەخوا – عزوجل- چونكە مزگەوت دروست لەسەر گۆڕ و دفن كردنى مردوو تێیدا هۆكارە بۆ سەرهەڵدانى شیرك و گۆڕپەرستى و دروست بوونى ئەو باوەڕەى كە خاوەنى ئەم گۆڕانەى كەلەنێو مزگەوتدا نێژراون سوود وزیان دەگەیەنن و تایبەتەمەندیان هەیە و پێویست دەكات مرۆڤ  بەعیبادەت كردنیان لێیان نزیك بێتەوە جگە لە الله – سبحانە وتعالى- بۆیە واجبە لەسەر موسڵمانان كە وریاى ئەم دیاردە مەترسیدارە بن و مزگەوتەكان بەتاڵ بن لە گۆڕ و لەبرى ئەوە یەكخواپەرستى وبیروباوەڕى ڕاست ودروست تێیدا بڵاوبكرێتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت:(وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلا تَدْعُو مَعَ اللَّهِ أَحَداً) (الجـن:18) واتە: وە بێگومان مزگەوتەكان تەنها بۆ پەرەستنى خوایە بەتەنهایی ، هەر بۆیە تیایاندا جگە لەخوا مەپەرەستن .

وە تیایاندا بەدڵسۆزى و نیەت پاكیەوە پەرەستنەكانى بۆ بكەن و ڵێى بپارێنەوە ، چونكە مزگەوتەكان بۆ ئەوە دروستكراون تەنها خوایان تێدا بپەرسترێت بەبێ هاوەڵ بۆ بڕیاردانی . وە لەم ئایەتەشدا واجبێتى ئەوەى تیایە كە مزگەوتەكان پاك ڕابگیرێت لە هەموو ئەو شتانەى نیەت و نیازى دڵ بۆ خوا و شوێنكەوتنی پەیامبەر كەم دەكەنەوە و تێكى دەدەن .
جابۆیە دەبێت مزگەوتەكان تەنها بۆ خوا بن – سبحانەوتعالى- و بەتاڵ وپاك بن لە دیاردەى شیرك و هەمیشە خواى تاك وتەنهاى تێدا بپەرسترێت ئەوە ئەركى گشت موسڵمانانە. 

دووەم : سەبارەت بەوەى چۆن وەڵامى گۆڕپەرستان بدەینەوە بەوەى كە ئەوان بەڵگەى ئەوە دەهێننەوە كە گۆڕى پێغەمبەرى خوا  لەنێو مزگەوتى مەدینەدا نێژراوە؟

وەڵامى ئەوە لەچەند ڕوویەكەوەیە:
ڕووى یەكەم: مزگەوتەكە لەسەر گۆڕەكە دروست نەكراوە بەڵكو لەژیانى پێغەمبەردا  دروست كراوە.
ڕووى دووەم: پێغەمبەرى خوا  لە مزگەوتەكەدا نەنێژرا هەتا بووترێت ئەمە لە بابی ناشتنى پیاوچاكانە لەنێو مزگەوتدا، بەڵكو پێغەمبەرى خوا  لە نێو ماڵەكەى خۆیدا نێژرا.
ڕووى سێ یەم: داخل كردنى ماڵەكانى پێغەمبەرى خوا  و ژورەكەى عائیشە و لكاندنیان بە مزگەوتەوە بە یەكدەنگى و هاوڕایی هەموو هاوەڵان نەبووە، بەڵكو دواى ئەوەبوو كە زۆربەى هاوەڵان نەمابوون ئەوەش نزیكەى ساڵى نەوەد و چوارى كۆچی بوو، جا بابەتەكە ئەوەنەبوو كە هاوەڵان مۆڵەتیان پێ دابێت، تەنانەت لەوانەش كە ڕاجیاواز بوون لەم پرسەدا سەعیدى كوڕى موسەیب بوو – رحمەالله-.   
ڕووى چوارەم: گۆڕەكە لە ناو مزگەوت نەبوو تەنانەت لەپاش داخل كردنیشی، چونكە لە ژورێكى سەربەخۆبوو و وە مزگەوت لەسەرى دروست نەكرا، هەربۆیە ئەو شوێنە پارێزراو و دەوردراوبوو بەسێ دیوار، وە دیوارەكە لە گۆشەیەكى لاربوو لەڕووى قیبلە و سێ گۆشەبوو، وە روكنەكەشی لە گۆشەى باكوور بوو بەشێوەیەك كە مرۆڤ نوێژیشی بكردایە ڕووى تێ نەدەكرد چونكە لاربوو، بەوشێوەیە بەڵگەى گۆڕپەرستان نەما كە ئەمەیان دەكرد بەبەڵگە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه البخاري، كتاب الجنائز، باب ما يكره من اتخاذ المساجد على القبور (408) . ومسلم، كتاب المساجد، باب النهي عن بناء المساجد على القبور (376).

سەردان: ١,٦١٣ بەش: ناشتنى مردوو