ئایا ناشتنى مردوو بەڕۆژ باشە یان بەشەو؟ دروستە لە دواى عیشا تا بەیانى مردوو دابنرێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ناشتنى مردوو بەڕۆژ باشە یان بەشەو؟ دروستە لە دواى عیشا تا بەیانى مردوو دابنرێ؟
پرسیار:

ئایا دروستە ناشتنى مردوو دوابخرێت لەدوای عیشاوە تاوەکو بەیانی ، یاخود باشتر وایە یەکسەر بشۆردرێ و کفن بکرێ و بنێژرێت؟ واتە : بێ ئەوەی نوێژی لەسەر بکرێت ! 

شتێکی زانراوە کە باش وایە پەلە بکرێت لە شۆردن و کفن کردن و نوێژ کردن لەسەر جەنازە ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەرى خوا کە فەرمویەتى : (أسرعوا بالجنازة ) واتە : پەلە بکەن لەجەنازە .
بەڵام دروستە سەعاتێک یان دوو سەعات دوابخرێت لەبەر مەسڵەحەتی مردووەکە بۆ نموونە مەبەست لە دواخستنى ئەوە بێت زۆر ترین کەس ئامادەی نوێژ کردن بن لەسەری و ئامادەی ناشتنی بن؛ چونکە ئەمە مەبەستێکی مەشروع و باشە ، بەڵام بەمەرجێک زۆر دواى نەخەن وەک هەندێ کەس ئەو کارە دەکەن ، و ئەم کارە ، واتە : زۆر دواخستنى پێچەوانەی سوننەت و شەرعە .
جا مردوو گەر باوەڕدار بێت ئەوا پێویستی بەوەیە زوو ئامادە بکرێ و بەخاک بسپێردرێت و تەسلیمی کۆتا مەنزڵگەی دنیاى بکرێت؛ بۆ ئەوەی زوو بگات بەو خۆشی و سەرفرازیەیی بەدەستی دێنێت دوای مردنی ، مرۆڤی باوەڕدار کاتێ دەمرێت و دەخرێتە قەبرەکەیەوە دەگات بەو خۆشیەیی کە خواى گەورە وەعدی پێداوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَامٌ عَلَيْكُمُ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴾ .
واتە: کەسە پاک و چاکەکان کاتێک فریشتەکان ڕوحیان دەکێشن پێیان دەڵێن سەلامی خوداتان لێبێت بچنە نێو بەهەشتەوە بەهۆی ئەو کارانەی دەتان کرد لەژیانی دونیادا .
وە مردوو هەر لەکاتی خستنە نێو گۆرەوە لەزەت و خۆشیەکانی بەهەشت دەبینێت .
وەئەوەی پێویست و گرنگە ـ وکارێکی مەشروع ، و لە چاکە کردنە لەگەڵ مردوو ـ ئەویش پەلە کردنە لەئامادە کردنیدا ، مەگەر چاوەڕوان کردنێک نەبێت کەزۆر نەبێت و لەبەر مەسڵەحەتێک بێت .
وە بەنیسبەت ئەوەی کەسێک بیەوێت مردووەکەی بەشەو بنێژێت بەبێ نوێژ کردن لەسەری!
ئەوا کارێکی دروست نی یە و نابێت ؛ چونکە واجبە نوێژ لەسەر موسوڵمان بکرێت کاتێک دەمرێت .
کەواتە گەر کەسێک بەشەو مرد و شۆردیان و کفنیان کرد و نوێژیان لەسەری کرد ئەوا ئەوەی پێوێستە بۆی بکرێت هاتۆتە جێ ، هەر چەندە ژمارەی ئەو کەسانەی نوێژیان لەسەر کردووە کەم بن ، وهیچی تێدا نی یە بەشەو بینێژن ، بەڵام هەر وەک گوتم گەر دوای بخەن تاوەکو بەیانی بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆر تر نوێژی لەسەر بکەن ئەوا درووستە و ئاساییە .
الشیخ محمد بن صالح العثیمین – رحمه الله -
المصدر: سلسلة فتاوى نور على الدرب > الشريط رقم [49]

سەردان: ٣,١٠٩ بەش: ناشتنى مردوو