دواى ناشتنى مردوو بۆچی بۆ پیاو سێ بلۆک دادەنرێ لە سەر و خوار و ناوەڕاستى بەڵام بۆ ئافرەت دوو دانە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دواى ناشتنى مردوو بۆچی بۆ پیاو سێ بلۆک دادەنرێ لە سەر و خوار و ناوەڕاستى بەڵام بۆ ئافرەت دوو دانە؟
پرسیار:

دواى ناشتنى مردوو لە هەندێ شوێن بۆ پیاو دوو بلۆک یان بەرد لە سەر و خوارى گۆڕەکە دادەنرێ ، پاشان بلۆکێکیش لە ناوەڕاستى گۆڕەکە دادەنرێ بۆ ئەوەى بزانرێت ئەمە قەبرى پیاوە نەک ئافرەت ، وە بۆ ئافرەتیش تەنها دوو بلۆک دادەنرێ ، یان لە هەندێ شوێن بە پێچەوانەوە ، جا پرسیارەکە ئەوەیە هیچ جیاوازیەک هەیە لەنێوان قەبرى ژن و پیاوەوە لە ڕووى دانانى بەرد و بلۆک لە سەر و خوارى قەبرەکە؟

ئەم کارە یەکێکە لەو کارانەی کەخەڵکی عەوام دەیکات ، و هیچ ئەسڵ وئەساسێکی لەشەرعدا نی یە و لەپێغەمبەرەوە شتی وا نەهاتووە .

بەڵام لەپێغەمبەرەوە وارد بووە بەردی بەئەندازەی بستێک لەسەر گۆڕ داناوە بۆ ئەوەی بناسێرێتەوە وبزانرێت ئەمە گۆڕە نەوەک ئیهانە بکرێت وپێی پیا بنرێت ونەبادا نوێژی لەلادا بکرێت یاخود وەک نیشان کردنێک بۆ ئەوەی خاوەنەکەی بناسێتەوە ، هەروەک لە (سنن أبي داود )دا هاتووە : لَمَّا مَاتَ عُثْمَانُ بْنُ مَظْعُونٍ، أُخْرِجَ بِجَنَازَتِهِ فَدُفِنَ، فَأَمَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلًا أَنْ يَأْتِيَهُ بِحَجَرٍ، فَلَمْ يَسْتَطِعْ حَمْلَهُ، فَقَامَ إِلَيْهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَحَسَرَ عَنْ ذِرَاعَيْهِ، قَالَ كَثِيرٌ: قَالَ الْمُطَّلِبُ: قَالَ الَّذِي يُخْبِرُنِي ذَلِكَ: عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: كَأَنِّي أَنْظُرُ إِلَى بَيَاضِ ذِرَاعَيْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، حِينَ حَسَرَ عَنْهُمَا ثُمَّ حَمَلَهَا فَوَضَعَهَا عِنْدَ رَأْسِهِ، وَقَالَ: «أَتَعَلَّمُ بِهَا قَبْرَ أَخِي، وَأَدْفِنُ إِلَيْهِ مَنْ مَاتَ مِنْ أَهْلِي» أخرجه أبو داود 3/212، رقم 3206. وحسنه الألباني فى مشكاة المصابيح 1/536، رقم 1711.
واتە : کاتێک عوسمانی کوڕی مەزعون وەفاتی کرد ، وجەنازەکەیان هێناو ناشتیان ، پێغەمبەری خوا بەپیاوێکی گوت بەردێکی بۆ بێنێت ، پیاوەکە نەیتوانی بەردەکە هەڵ بگرێت ، پێغەمبەری خوا هەستا وچوو وقۆڵی هەڵکرد ، جا کەسیر دەڵێت : موتەڵیب گوتی : ئەو کەسەی ئەوەی بۆ گێڕامەوە ، لەپێغەمبەری خواوە گوتی : ئێستا بەبەرچاومەوەیە چۆن سەیری قۆڵی پێغەمبەرم دەکرد کاتێ هەڵی گرد ، پاشان بەردەکەی هەڵگرت و لەلای سەری عوسمانەوە داینا ، وفەرمووی : (ْ گۆڕی براکەمی پێ دەناسمەوە ، وهەرکەس وکارێکی ترم بمرێت لەلای ئەم دا دەینێژم ) .

وە شێخ ابن عثيمين رحمه الله دەربارەی ئەم جیاوازی کردنە لەنێوان گۆڕی پیاوان وئافرەتاندا دەڵێت :
( هذا التفريق ليس بمشروع، والعلماء قالوا إن وضع حجر أو حجرين، أو لبنة أو لبنتين من أجل العلامة على أنه قبر لئلا يحفر مرة ثانية لا بأس به، وأما التفريق بين الرجل والمرأة في ذلك فلا أصل له) مجموع فتاوى ورسائل الشيخ العثيمين 17/186.
واتە : ئەم جیاوازی کردنە دروست نی یە ، جا زانایان دەڵێن : دانانی بەردێک یاخود دوو بەرد یاخود خشتێک ویاخود دوو خشت بۆ ئەوەیە بزانرێت ئەوا گۆڕە وجارێکی تر هەڵنەکەندرێت ، وئەمەش دروستە وهیچی تێدا نی یە ،
جا ئەم کارە ، واتە : جیاوازی کردن لەنێوانی گۆڕی پیاوان وئافرەتاندا هیچ ئەسڵ وئەسایێکی لەشەرعدا نی یە .

وە پرسیار کراوە لە شێخ صالح الفوزان-حفظه الله تعالى-:
لەگوندەکەی ئێمەدا جیاوازی دەکرێت لەنێوانی گۆڕی پیاوان وئافرەتاندا بەشێوەک دوو خشت لەسەر گۆڕی ئافرەتان دادەنرێت وخشتێک لەسەر گۆڕی پیاوان دادەنرێت ، ئایا ئەم کارە تاچەند دروستە وشەرعی یە ؟
لە وەڵامدا فەرموی :
ئەو کارە هیچ ئەسڵ وئەساێکی لەشەرعدا نی یە ، وەلەسەلەفەوە شتی وا وارد نەبووە ونەهاتووە ، گۆڕ یەکسانە جا کەسەکە پیاو بێت یاخود ئافرەت بێت ویاخود زانا بێت ، ویاخود جاهل ونەزان بێت ویاخود عاقڵ بێت ویاخود شێت بێت ، خەڵک تیایدا یەکسانن وگۆڕی هیچ کەسێک جودا نی یە لەوی تر ؛ چونکە هەموان موسوڵمانن وهیچ جیاوازیەک نی یە لەنێوانیاندا ، ((إن أكرمكم عند الله أتقاكم))واتە : بەڕێزترینتان لەلای خودا ئەو کەسەیە کەتەقوای زیاتر بێت .
دەگونجێ ئافرەتێک لەهەزار پیاو چاک تر بێت ، گەر بەتەقوا ولەخوا ترس بێت ، بۆیە هیچ جیاوازیەک ناکرێت لەنێوان گۆڕی پیاوان وئافرەتاندا .

سەردان: ٤,٩٤٢ بەش: ناشتنى مردوو