چۆنێتى هەڵگرتنی جەنازە و حوکم و ئادابەکانى شوێن كەوتنی بۆ گۆڕستان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى هەڵگرتنی جەنازە و حوکم و ئادابەکانى شوێن كەوتنی بۆ گۆڕستان؟

هەڵگرتنی جەنازە و شوێن كەوتنی
1 ـ وە هەڵگرتنی جەنازە و شوێن كەوتنی پێویستە ( واجب ) ە ، و ئەوەش یەكێكە لە مافەكانی مردووی موسڵمان لەسەر موسڵمانان ،
2 ـ وشوێن كەوتنی جەنازەش دوو قۆناغە :
یەكەمیان : شوێن كەوتنی لە ماڵی مردووەكەوە تاكو نوێژی لەسەر دەكرێت .
دووەمیان : شوێن كەوتنی لەماڵی مردووەكەوە هەتاكو بەخاك سپاردن ودفن كردنی ( ناشتنی ) وە پێغەمبەری خوا هەردوو پلەكەی بە كردەوە ئەنجام داوە .
3 ـ وە بێگومان پلەوپایەی دووەمیان لە یەكەمیان باشتر وچاكترە
4 ـ وە ئەم پاداشت وچاكەیەی كە لە شوێن كەوتنی جەنازەدایە تایبەتە بە پیاوان ، و ژنان ناگرێتەوە ، لەبەر نەهی كردنی پێغەمبەر بۆ ئافرەتان كە شوێنی جەنازە نەكەون ، نەهیەكەش لە جۆری نەهی تەنزیهیە ( واتە : بۆ حەرامێتی نیە ) چونكە ( أم عطية ) ـ ڕەزای خوای لێ بێت ـ دەفەرموێت :" كنا ننهى ( وفي رواية : نهانا رسول الله ) عن اتباع الجنائز ، ولم يعزم علينا " [1]
واتە : نەهی مان لێكرا ( لە ڕیوایەتێكدا پێغەمبەری خوا نەهی لێكردین ) كە شوێنی جەنازە بكەوین ، بەڵام زۆر جەختمان لەسەر نەكرا
5 ـ وە دروست نیە كە شوێنی جەنازە بكەورێت بەشتێك كە پێچەوانەی شەرع بێت ، وە دەقی شەرعیش لەسەر دووشت هاتووە : دەنگ بەرز كردنەوە بەگریان ، وە شوێن كەوتنی بە ( بخور )
6 ـ دەنگ بەرز كردنەوە بە ( زیكر ) لە پێش جەنازە دەدرێتە پاڵ ئەوەی پێشوو لە حوكمدا ، چونكە داهێنراو و بیدعەیە ،
7ـ وە پێویستە پەلە بكرێت لە ڕۆیشتن و بەڕێكردنی جەنازەكە
8ـ وە ڕێكردن لە پێش جەنازە و لە پاشیەوە جێگر و سەلمێندراوە لە كردەوەی پێغەمبەری خوا
9 ـ بەڵام باشتر وایە لەدوای جەنازەوە ڕێ بكرێت ، چونكە ئەمە داخوازی فەرموودەی پێغەمبەری خوایە كە فەرموویەتی : " واتبعو الجنائز "
10 ـ وە سوار بوونیش دروستە بەمەرجێك لەدوای جەنازەكەوە ڕێ‌ بكات
11 ـ بەڵام سوار بوون لەدوای تەواوبوونی بەخاك سپاردنی جەنازەكە و لە كاتی گەڕانەوەدا دروستە بەبێ كەراهەت .
12ـ وە سوننەتیشە بۆ ئەو كەسەی كە جەنازەكە هەڵدەكرێت دەست نوێژ بگرێتەوە ، لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر كە فەرموویەتی : " من غسل ميتا فليغتسل ، ومن حمله فليتوضأ " (2) ، واتە : هەر كەسێك مردوویەكی شۆرد باخۆی بشوا و هەر كەسێكیش هەڵی گرت با دەستنوێژ بگرێتەوە .

وەرگیراوە بە کورتى لە كتێبی [ئەحكامەكانی جەنازە و داهێنراوەكانی ] نووسینی زانای فەرموودە ناسی سەردەم پێشەوا شێخ : محمد ناصرالدین الألبانی

=================== 

(1) أخرجه البخاري (1/328-329،3/162) ومسلم (3/47) والسياق له ،وأبو داود (2/63)وابن ماجه (1/ 487 ) وأحمد (6/408،409) وكذا البيهقي ( 4 / 77 ) والاسماعيلي والرواية الاخرى له ، وهي رواية للبخاري تعليقا .
(2) حديث صحيح

سەردان: ٢,٧٥١ بەش: ناشتنى مردوو