زیکر و دوعاى کاتى ناشتنى مردوو : ماڵپەڕی وەڵامەکان
زیکر و دوعاى کاتى ناشتنى مردوو
پرسیار:

ئایا کاتێک مردوو دەخرێتە قەبرەوە سوننەتە چی شتێک بڵێی؟ وە لە پاش ناشتنى سوننەتە چ دوعایەکى بۆ بکرێ؟ وە لە کاتى سەردانى گۆڕستاندا چی بڵێین؟

نزاكردن له‌كاتی مردوو كردنه‌ ناو گۆڕ
کاتێک مردوو شۆڕدەکرێتەوە بۆ ناو گۆڕەکەى سوننەتە بڵێێ :
 - «بِسْمِ اللهِ وَعَلَى سُنَّةِ رَسُولِ اللهِ» صححه الألباني
واته‌: (به‌ناوی خودا و له‌سه‌ر ڕێبازی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه‌وسلم)) .

وە سەبارەت بە نزاكردن له‌دوای ناشتنی مردوو
پێغهمبهری خودا () كاتێك تەواو دەبوو له ناشتنی مردوویەك دەوەستا لەسەر گۆڕەكەی و دەیفەرموو: (داوای لێخۆشبوون بكەن بۆ براكەتان و داوای زمان پاراوی بۆ بكەن، چونكه ئێسته پرسیاری لێدەكرێت) بۆیە له دواى ناشتنى مردوو سوننەتە ئەم دوعایەى بۆ بکەى و بڵێی : 
- «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ، اللَّهُمَّ ثَبِّتْهُ» صححه الألباني
واته‌: (خودایه‌لێی خۆش ببه‌، خودایه‌زمانی دامه‌زراو بكه‌له‌كاتی پرسیار لێكردنی) .

تێبینى : تەڵقینى مردوو لە دواى ناشتنى هیچ ئەصڵێکى شەرعى نیە و بەڵکو سوننەتە تەنها دوعاى خێر بۆ مردووەکە بکرێت .

سەبارەت بە سه‌ردانكردنی گۆرستان سوننەتە ئەم زیکرەیە بکەى
 - «السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الدِّيَارِ, مِنَ الْمُؤْمِنِيْنَ وَالْمُسْلِمِيْنَ, وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللهُ بِكُمْ لاَحِقُونَ [وَيَرْحَمُ اللهُ الْمُسْتَقْدِمِيْنَ مِنَّا وَالْمُسْتَأْخِرِيْنَ] أَسْأَلُ اللهَ لَنَا وَلَكُمُ الْعَافِيَةَ» رواه مسلم
واته‌: (سڵاوتان لێ بێت ئه‌ی خه‌ڵكی گۆڕستان له‌باوه‌ڕداران و موسوڵمانان، ئێمه‌ش (ان شاءالله) پێتان ده‌گه‌ین، خودای گه‌وره‌ ڕه‌حم به‌وانه‌مان بكات، كه‌ له‌پێشمانه‌وه‌ ڕۆیشتوون و ئه‌وانه‌ش، كه‌ له‌دوامانه‌وه‌ ده‌ڕۆن، داوا له‌خودا ده‌كه‌م، كه‌ له‌ئێمه‌ش و ئێوه‌ش خۆش ببێت) .  

سەردان: ٢,٥١٧ بەش: ناشتنى مردوو