کە ویستت قورئان بخوێنى ئاگادارى ئەم ئادابانە بە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کە ویستت قورئان بخوێنى ئاگادارى ئەم ئادابانە بە
پرسیار:

ئایا لە کاتى قورئان خوێندندا دەبێ چ ئادابێک پەیڕەو بکەین و ئادابەكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پيرۆز کامانەن ؟ 

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

1) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ ده‌ست نوێژه‌وه‌ :
2) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ره‌و ڕووى ڕووگه‌ (قيبله‌) :
3) سيواك كردن پێش خوێندنه‌وه‌ى قورئان: 
4) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ ڕێك و پێكى و له‌سه‌رخۆيى
5) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ ده‌نگى خۆش
6) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ خشوع و ترسان له‌خوا :
7) ووتنى : (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) 
8) وورد بوونه‌وه‌و بيركردنه‌وه‌ له‌ماناى ئايه‌ته‌كانى
9) خه‌تم نه‌كردنى قورئانى پيرۆز له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ سێ ڕۆژ 
10) په‌نا گرتن به‌خوا له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و ئايه‌تانه‌ى باس له‌ سزا ده‌كه‌ن وه‌ داواى پاداشت كردن له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و ئايه‌تانه‌ى باسى پاداشت و ڕه‌حمه‌تى خوا ده‌كه‌ن .
11) گوێگرتن و بێ ده‌نگ بوون له‌كاتى بيستنى قورئان
12) كرده‌وه‌ كردن به‌م فه‌رمانانه‌ى تێيدا هاتووه‌ ، وه‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌م قه‌ده‌غه‌ كراوانه‌ى نه‌هى لێكراوه‌ .
13) سوجده‌ بردن له‌كاتى خوێندن يان بيستنى ئايه‌تى (سوجده‌) دا
14) نياز پاكى بۆ خواى گه‌وره‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئان و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕووبينى و حه‌ز نه‌كردن به‌ مه‌دح كردنى خه‌ڵك .
15) نه‌خوێندنه‌وه‌ى قورئان له‌ناو ڕكوع و سوجده‌دا.

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين .

ئەمانەى خوارەوە کۆمەڵێکن لە ئادابەکانى خوێندنى قورئانى پیرۆز و گرنگە موسڵمانان بیزانن و کردەوەى پێ بکەن لە کاتى خوێندنى قورئانى پیرۆزدا :

1) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ ده‌ست نوێژه‌وه‌ : باشتر و خێرتره‌ قورئان به‌ ده‌ست نوێژه‌وه‌ بخوێنرێته‌وه‌ به‌ تايبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر (مصحف) بخوێنرێت .

2) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ره‌و ڕووى ڕووگه‌ (قيبله‌) : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى : ((إنَّ لِكُلِّ شيءٍ سيّداً وإِنَّ سَيّدَ ألمجالِسِ قبالةَ ألقِبلةِ)) رواه الطبرانى وحسّنهُ ألألبانى . واته‌ : به‌ڕاستى هه‌موو شتێك گه‌وره‌يه‌كى هه‌يه‌ و گه‌وره‌ى هه‌موو نيشتگه‌يه‌كيش به‌رامبه‌ر به‌ رووگه‌يه‌ ( قيبله‌ ) .

3) سيواك كردن پێش خوێندنه‌وه‌ى قورئان: پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (طَيِّبُوا أَفْوَاهَكُمْ بِالسِّوَاكِ ، فَإِنَّهَا طُرُقُ الْقُرْآنِ) صححه الالبانى . واته‌: ده‌متان پاك بكه‌ن به‌ سيواك , چونكه‌ به‌راستى ده‌م شوێنى ده‌ربڕين و هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ووشه‌كانى قورئانه‌ .

4) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ ڕێك و پێكى و له‌سه‌رخۆيى : خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى : (وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلاً) المزمل : 4 . واته‌: قورئان به‌ ڕێك و پێكى و له‌سه‌رخۆ بخوێننه‌وه‌ .

5) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ ده‌نگى خۆش : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ يَتَغَنَّ بِالْقُرْآنِ) رَوَاهُ البُخَارِيّ . واته‌ له‌سه‌ر سوننه‌تى ئێمه‌ نه‌ڕۆيشتووه‌ له‌ قورئان خوێندنه‌وه‌ دا ئه‌وه‌ى ده‌نگى خۆش نه‌كات له‌كاتى قورئان خوێندنه‌وه‌ دا .

وه‌ فه‌رموويه‌تى : ( زَيِّنُوا الْقُرْآنَ بِأَصْوَاتِكُمْ ) صحيح الجامع : 3580 . واته‌: قورئان بڕازێننه‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌كانتان .

6) خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ خشوع و ترسان له‌خوا : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ( إنَّ أَحْسَنَ النَّاسِ صَوْتًا بِالْقُرْآنِ الَّذِى إِذَا سَمِعْتَهُ يَقْرَأُ رَأَيْتَ أَنَّهُ يَخْشَى اللَّهَ تَعَالَى ) صحيح الجامع: 2202 . واته‌ به‌ڕاستى خۆشترين ده‌نگى خه‌ڵك له‌ قورئان خوێندنه‌وه‌ دا ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كاتێك گوێت له‌ قورئان خوێندنه‌وه‌ى ده‌بێت ده‌زانيت كه‌ له‌ خوا ده‌ترسێت و به‌ خشوعه‌وه‌ ده‌يخوێنێته‌وه‌ .

7) ووتنى : (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) ، خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ( فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ ) . النحل : 98 . واته‌: ئه‌گه‌ر قورئانت خوێندوه‌ په‌نا بگره‌ به‌ خوا له‌ شه‌يتانى نه‌فره‌ت لێ كراو .

8) وورد بوونه‌وه‌و بيركردنه‌وه‌ له‌ماناى ئايه‌ته‌كانى : خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ( أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا ) محمد: 24 . واته‌ : ئايه‌ ئه‌وه‌ بۆچى ئه‌وانه‌ له‌ ئايه‌ته‌كانى قورئان ڕانامێنن و بير ناكه‌نه‌وه‌ ؟! يان ئه‌وه‌يه‌ دڵه‌كانيان له‌ئاستى ڕاستيدا قفڵ دراوه‌.

9) خه‌تم نه‌كردنى قورئانى پيرۆز له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ سێ ڕۆژ : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ( لَا يَفْقَهُ مَنْ قَرَأَ الْقُرْآنَ فِى أَقَلَّ مِنْ ثَلَاثٍ ) . صحيح أبى داود: 1257. واته‌: تێ ناگات له‌ قورئان ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ (3) ڕۆژ هه‌موو قورئان بخوێنێته‌وه‌ .

10) په‌نا گرتن به‌خوا له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و ئايه‌تانه‌ى باس له‌ سزا ده‌كه‌ن وه‌ داواى پاداشت كردن له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و ئايه‌تانه‌ى باسى پاداشت و ڕه‌حمه‌تى خوا ده‌كه‌ن .

11) گوێگرتن و بێ ده‌نگ بوون له‌كاتى بيستنى قورئان : خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ( وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُواْ لَهُ وَأَنصِتُواْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ). الأعراف : 204 . واته‌: ئه‌گه‌ر قورئان خوێندرا گوێى لێ بگرن و بێ ده‌نگ بن ، به‌ڵكو خوا به‌زه‌يى پێتان دا بێته‌وه‌ و ره‌حمتان پێ بكات .

12) كرده‌وه‌ كردن به‌م فه‌رمانانه‌ى تێيدا هاتووه‌ ، وه‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌م قه‌ده‌غه‌ كراوانه‌ى نه‌هى لێكراوه‌ .

13) سوجده‌ بردن له‌كاتى خوێندن يان بيستنى ئايه‌تى (سوجده‌) دا : سوجده‌ى خوێندنى قورئان حوكمه‌كه‌ى سوننه‌ته‌ و واجب نيه‌ ، وه‌ چۆنيه‌تيه‌كه‌ى هه‌ر كاتێك ئه‌و ئايه‌ته‌ت خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆتاييه‌كه‌ى نيشانه‌ى سوجده‌ى تيلاوه‌ هه‌يه‌، ڕاسته‌وخۆ يه‌كجار ڕووه‌و قيبله‌ ده‌چيته‌ سوجده‌و ئه‌م زيكره‌ بخوێنه‌: (سَجَدَ وَجْهِى لِلَّذِى خَلَقَهُ وَصَوَّرَهُ وَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ بِحَوْلِهِ وَقُوَّتِهِ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ) ، ئينجا سه‌رت هه‌ڵبڕه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌لام بده‌يته‌وه‌ .

14) نياز پاكى بۆ خواى گه‌وره‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئان و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕووبينى و حه‌ز نه‌كردن به‌ مه‌دح كردنى خه‌ڵك .

15) نه‌خوێندنه‌وه‌ى قورئان له‌ناو ڕكوع و سوجده‌دا.

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى

سەردان: ٣,٦٣٠ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان