نوسین لەسەر قورئان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نوسین لەسەر قورئان
پرسیار:

ئایا حوکمى نوسین چیە لەسەر (مصحف) قورئان جا لە خوارەوە بێ یان لە ناوەڕاستى پەڕەکە؟

ئه‌گه‌ر ئه‌و نوسخه‌يه‌ى قورئانى پيرۆز تايبه‌ت بوو به‌ خۆت ، وه‌ ويستت زانيارى له‌سه‌ر بنوسيت بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌رى بكه‌يت ، ئه‌وا ئاساييه‌ و هيچي تێدا نيه‌ و ئاساييه‌ . 
به‌ڵام له‌ مزگه‌وتى حه‌رامدا (مزگه‌وتى ماڵى خواى په‌روه‌ردگار ) ئه‌وا ئه‌م قورئانانه‌ وه‌قف كراو و تايبه‌ته‌ به‌ مزگه‌وته‌وه‌ ، له‌ كاتى ورد بوونه‌وه‌دا له‌ خوێندنه‌وه‌ى قورئان سوودێكت بۆ ده‌ر كه‌وت نابێت بينوسيته‌وه‌ له‌سه‌رى . 
من هه‌ميشه‌ ئامۆژگارى براكانم ده‌كه‌م كه‌ سوود و فائيده‌كان له‌لاى خۆيان بنووسنه‌وه‌ و پاشان پيشانى ئه‌و كه‌سانه‌ى بدات كه‌ ده‌زانن كه‌سێكى باشه‌ و سودى پێ ده‌گه‌يه‌نێت ، با هه‌ميشه‌ پارچه‌ كاغه‌زێكى لابێت بۆ نوسينه‌وه‌ و له‌به‌ر كردنى . 
من بينينم كه‌ شێخ عبدالرحمن المعلمي -به‌ڕه‌حمه‌ت بێت - كه‌ سى ساڵ له‌ هندستان ژياوه‌ و تحقيقى  كردووه‌ ، بينيم كه‌ چه‌ندين ده‌فتەرى بچوكى هه‌بوو ، هه‌ميشه‌ سوده‌كانى ده‌نوسيه‌وه‌ . 
نوسینه‌وه‌ى زانست گرنگه‌ زۆر ، ئه‌گه‌ر تۆ له‌ مزگه‌وتى حه‌ره‌م بوويت و دانيشتبوويت ، ئه‌وا پارچه‌ كاغه‌زێك له‌لاى خۆت دابنێ بۆ نوسينه‌وه‌ى سود و فائيده‌كان ، و له‌سه‌ر قورئانه‌كان مه‌نووسه‌ ..
به‌ڵام ئه‌گه‌ر قورئانه‌كه‌ تايبه‌ت بوو به‌خۆته‌وه‌ و هه‌ميشه‌ پێت بوو ، و له‌ماڵه‌وه‌ قورئانت له‌سه‌ر ده‌خوێند ئه‌وه‌ له‌سه‌رى بنووسه‌ به‌ڵام به‌جۆرێك قورئانه‌كه‌ ناشرين نه‌كه‌يت .
الشيخ العلّامة المحدّث
وصي الله بن محمد عباس

سەردان: ٣,٨٢٢ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان