من ناتوانم قورئان بخوێنم ، ئایا ئەوەندە بەسە سوڕەتی (ئیخلاس و فەلەق و ناس) وهەندێ سورەتی کورتی تر کە لەبەرمە بخوێنم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من ناتوانم قورئان بخوێنم ، ئایا ئەوەندە بەسە سوڕەتی (ئیخلاس و فەلەق و ناس) وهەندێ سورەتی کورتی تر کە لەبەرمە بخوێنم ؟
پرسیار:

من ناتوانم قورئان بخوێنم ، ئایا ئەوەندە بەسە سوڕەتی (ئیخلاس و فەلەق و ناس)وهەندێ سورەتی کورتی تر کە لەبەرمە بخوێنم ؟
وەئایا زیکر کردن بێ پێویستت دەکات لە قورئان خوێندن ؟ ئومێدەوارم کردەوەیەکی چاکم پێ پیشان بدەیت ،خودا پاداشتت بداتەوە .

بەڵی ـ کەسێ کەتوانای نەبێت بخوێنێت و بنووسێت ـ دەتوانێ ئەوەندەی کەقورئانی لەبەرە ئەوندە بخوێنێت ، بەهەموو پیتێک دە(١٠) چاکەی بۆ دەنوسرێت ، چاکەش یەک(١) بە دە(١٠)یە ، وخودا زۆر زیاتریشی دەکات بۆ هەر کەسێک کەخۆی بییەوێت ، هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە عبداللەی کوڕی مەسعود ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا فەرمووی : « من قرأ حرفا من كتاب الله فله به حسنة ، والحسنة بعشر أمثالها ، لا أقول ( ألم ) حرف ، ولكن ألف حرف ، ولام حرف ، وميم حرف» رواه الترمذي وصححه([1]) .
واتە : هەرکەشێک پیتێک لەقورئان بخوێنێت ، دە(١٠) چاکەی بۆ دەنوسرێت ، وچاکەش یەک(١) بە دە(١٠)یە ، من ناڵێم : (ألم)یەک پیتە! بەڵکو (ئەلیف)بەتەنها پیتێکە ، و(لام) پیتێکە ، و(میم) پیتێکە .

وە لەفەرموودەی سەحیح دا لە پێغەمبەرەوە هاتووە کە خوێندنی سورەتی(ئیخلاس) خێری یەک لەسەر سێی قورئانی هەیە ؛ هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە ئەبو سەعیدی خودری ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : «أن رجلا سمع رجلا يقرأ (قل هو الله أحد) يرددها ، فلما أصبح جاء إلى رسول الله فذكر ذلك له ، وكأن الرجل يتقالها ، فقال رسول الله : والذي نفسي بيده إنها لتعدل ثلث القرآن » رواه البخاري([2]) .
واتە : پیاوێک گوێی لەپیاوێک بوو(قل هو الله أحد) دەخوێند و دوو بارەی دەکردەوە ، دوای ئەوەی بەیانی بەسەردا هات ، ئەو پیاوە هات بۆ لای پێغەمبەری خوا ئەوەی بۆ باس کرد ، وەک ئەوەی ئەوپیاوە ـ واتە : ئەوپیاوەی کە گوێی لەپیاوەکە بوو(قل هو الله أحد) دەخوێند و دوو بارەی دەکردەوە ـ ئەوەی بەکەم دەزانی(!)
پێغەمبەری خوا فەرمووی: سوێند بێ بەوکەسەی گیانی منی بەدەستە خوێندنی سورەتی(ئیخلاس) خێری یەک لەسەرسێی قورئانی هەیە .

وەلە ئەبو دەردائەوە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ هاتووە کەپێغەمبەر فەرموویەتی : « أيعجز أحدكم أن يقرأ في ليلة ثلث القرآن ؟ قالوا: وكيف يقرأ ثلث القرآن؟ قال : (قل هو الله أحد) تعدل ثلث القرآن » رواه مسلم([3]) .
واتە : ئایا کەسێک لەئێوە ناتوانێت لەشەوێکدا یەک لەسەرسێیش قورئان بخوێنێت ؟! گوتیان : ئایا چۆن یەک لەسەرسێی قورئان بخوێنێت ؟‌! فەرمووی : خوێندنی(قل هو الله أحد) خێری یەک لەسەرسێی قورئانی هەیە .

وبەنیسبەت زیکری خواوە ، ئەوا بازرگانیەکی بەقازانجە لەگەڵ خودای پەروەردگاردا ، هەرکەسێک نەیکات ئەوا کەسێکی مەحروم و بێ بەشە لەخێر و پاداشتێکی بێ ئەندازە ، ولەچەند ئایەت وفەرموودەیەکدا فەرمان کراوە بەزیکری خودا و جەختی لەسەر کراوەتەوە ، خودای پەروەردگار فەرموویەتی : (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا * وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا )[الأحزاب:41-42] .
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە زۆر زیکر و یادی خودا بکەن ، ولەبەیانیان و ئێواراندا تەسبیحاتى خودا بکەن و بەپاک ڕای بگرن .

وەهەروەها فەرموویەتی : (وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا) [الأحزاب:35] .
واتە : ئەو پیاو وئافرەتانەی کە زۆر زیکر ویادی خودا دەکەن ، خودا لێ خۆشبوون وپاداشتێکی گەورەی بۆ ئامادە کردوون .

وەلە ئەبو دەردائەوە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ هاتووە کەپێغەمبەر فەرموویەتی : « ألا أنبئكم بخير أعمالكم وأزكاها عند مليككم وأرفعها في درجاتكم وخير لكم من إنفاق الذهب والورق ، وخير لكم من أن تلقوا عدوكم ، فتضربوا أعناقهم ، ويضربوا أعناقكم ؟ قالوا : بلى. قال : ذكر الله تعالى » رواه أحمد والترمذي وابن ماجه([4]) . واتە : ئایا هەواڵتان پێنەدەم بەباشترین کردەوەکانتان ، وبە پاک ترینیان لەلای پەروەردگارتان ، وبەوەی کەدەرەجەتان زۆر بەرز دەکاتەوە ، وباشترە بۆئێوە لەبەخشینی زێڕ و زیو ، وخێری زۆر ترە بۆ ئێوە لەوەی بگەن بەدوژمنەکانتان ، ولەگەردنیان بدەن ، وئەوان لەگەردنی ئێوە بدەن و شەهید بن ؟! گوتیان : بەڵێ . فەرمووی: زیکر ویادی خودا .

وە بێگومان خوێندنی قورئان زیکر کردنی خودایە ، بەڵکو یەکێکە لەهەرە باشترینی جۆرەکانی زیکر بۆ کەسێک بەجوانی بیخوێنێت ،وهەرکەسێک دەتوانێت هەندێکی بەچاکی بخوێنێت با ئەوندە دوو بارە بکاتەوە کەبەجوانی دەیزانێت لەگەڵ (سبحان اللە و الحمد للە و اللە اکبر)وهەر خیکرێکی تر کە سەحیح بێت .
وە لەکردەوەی چاکەیە : ماڵ بەخشین ، وسەردانی خزم و دۆست ، وزۆر سوننەت کردن ، و شەو نوێژ کردن ، وڕۆژو گرتن ، وجگە لەمانەش کردەوەی چاکە زۆرە .

الشيخ العلامة : محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله
============
([1]) سنن الترمذي ، رقم (2910) .
([2]) صحيح البخاري ، رقم (5013) .
([3]) صحيح مسلم ، رقم (259) .
([4]) مسند أحمد ، رقم (21702) ؛ سنن الترمذي ، رقم (3377) ؛ سنن ابن ماجه ، رقم (3790) .

سەردان: ٤,٨٨٦ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان